چاوی‌ كورد له‌كونسوڵخانەی كۆماری چین لە هەولێر

PM:02:31:07/12/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ئێوارەی ڕۆژی 5/12/2019  لەسەر بانگهێشتی كونسوڵی گشتی كۆماری چین، ستافی ناوەندی چاوی كورد بۆ خوانی ئێوارە بانگهێشت كرابوو.

لەدیدارەكەدا زۆر بەوردی باس لە ئەنجامەكانی سەردانی شاندی چاوی كورد بۆ وڵاتی چین لە مانگی 10/2019 كرا. هەروەها تاوتوێی ئەو پێشنیارانە كرا كە چاوی كورد لە پەكین سەبارەت بە هەماهەنگی كەلتوری نێوان كورد و ڕۆشنبیرانی چین پێشكەشی كردبوو.

كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میلليی بەڕێز "نی ڕوچی" وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی ستافی چاوی كورد، بەگرنگییەوە ئاماژەی بە پرۆژەی چاوی كورد دا و، بەڵێنیدا هاوكاری تەواو بكات بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەكانی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و گەلی چین. بۆ ئەو مەبەستەش لەنزیكترین كاتدا چەند هەنگاوێكی كردەیی لەلایەن چاوی كوردەوە دەنرێت.


ئه‌م بابه‌ته 442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر