بۆرس جۆنسن، یان جێرمی کۆربین، کامیان دەیباتەوە؟

PM:10:34:02/12/2019
دۆسیە: نێودەوڵەتی


کوردستان ئەحمەد
نووسەر

دوای ڕازیبوونی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، هەڵبژاردنی پێشوەختەیان لە ڕۆژی ١٢ی مانگی ١٢ی ئەمساڵ پەسەند کرد.

پاش کێشمەکێشێکی زۆر لەسەر کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، دوێنێ پەرلەمانی بەریتانیا پێشنیاری بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ بە ٤٣٨ دەنگی بەڵێ، پەسەند کرد.

پێش ئەمە پارتی کرێکاران کە ئۆپۆزیسیۆنی دەوڵەتی بۆرس جۆنسنە، دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوو و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕاندەوە بۆ ئەوەی کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ ڕێککەوتن دەکرێت و زیان دەگەیەنێتە بەریتانیا.

ئێستا ڕکابەری لە نێوان هەردوو پارتی بۆرس جۆنسن و جێرمی کۆربیندا هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا و ئەگەر ئەنامەکە بەقازانجی ئۆپۆزسیۆن بێت ئەوا بەریتانیا لە پرسی برێگزتدا پاشە کشە دەکات و ئەگەریش بەدڵی پارتەکەی بۆرس بێت ئەوا برێگزت بەتەواوەتی دەچێتە پێشەوە.

جۆنسۆن لە وتارێكدا دوای بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا رایگەیاند كە وڵاتەكە چالاك دەكاتەوە و برێكسیتیش لە 31ی ئۆكتۆبەردا جێبەجێ دەكات و وڵاتەكە لە یەكێتیی ئەورووپا دێنێتە دەرەوە. هەموو شتێكیش دەكات بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوون بۆ بەریتانیا بگەڕێنێتەوە.

ئابوری بەڕیتانیا 
بوریس جۆنس لەیەم ڕۆژی دوای دەست بەكار بونیەوە ڕایگەیاند ڕۆژی ٢٠١٩/١٠/٣١ بەبێ ڕێكەوتن لە یەكێتی ئەوروپا دەكشێنەوە، كە ئەم هەنگاوە زیانی زۆر بە ئابوری بەریتانیا و كەرتی پیشەسازی و بازاڕی دارای لەندەن دەگەیەنێت.

زیانەكانی ئەم هەنگاوەی جۆنس ئاسایشی خۆراك و دەرمانی بەریتانیاش دەخاتە مەترسیەوە، بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژنامەی سەندەی تایمزی لە ئەگەر دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بەبێ ڕێكەوتن ئەوا هاوڵاتیانی بەریتانی ڕووبەڕووی قەیرانێكی سەختی نەبوونی سوتەمەنی و دەرمان و خۆراك دەبنەوە.

نامەیەكدا ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا داوایان كرد پشوی پەرلەمان كۆتایی پێبهێنرێت و داوای كۆبونەوەی بەپەلە و نائاسایی پەرلەمانیان كردوە بۆ ڕێگری كردن لەو مەترسیە گەورەیەی خەریكە بەرۆكی بەریتانیەكان دەگرێت.

سەندنەوەی متمانە لە جۆنسن
پارتی كرێكارانی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا بە سەرۆكایەتی جێرمی كۆربن دەیانویست  متمانە لە بۆریس جۆنسنوەربگرنەوە پێش ئەوەی كارەسات بخوڵقێنێت و بەریتانیا بخاتە قەیرانێكەوە كە دەرچوون لێی ئەستەمە.

بەپێی پلانەكەی پارتی كار دەیانەوێت متمانە لە بوریس جۆنس بسەنەوە، ئەوكات جێمی كۆربن بەشێوەیەكی كاتی سەرۆكایەتی حكومەت بكات داوای دواخستنی كاتی دیاریكراو بۆ دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا بكات و كاتی هەڵبژاردنی پێشوە و جارێكی تر ڕاپرسی لەسەر دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا ڕابگەیەنێت

لە بەرامبەردا پلانی ئێستای بۆریس جۆنسن كاركردنە لەسەر ئەو ڕێكەوتنەی تیریزامەی كە پەرلەمانی بەریتانیا ڕەتیكردەوە و بووە هۆی دەست لەكار كیشانەوەی تیرایزامەی، بەڵام سەرەڕای ئەو مەترسیانە جۆنسن ڕایگەیاند كە پەرلەمان ناتوانیت بیوەستێنێت لە بڕیاری دەرچوون لە یەكێتی ئەوروپا و بڕیارەكە لە ١٠/٣١ جێبەجێ دەكات.

لەبەرامبەریشدا پارتەكەی كۆربین نەیتوانی پلانەكەی خۆی جێبەجێ بكات و بۆرس جۆنسن دەربكات لە كارەكەی و بەرنامەكەی خۆی جێبەجێ بكات و بەدەردی تێریزا مەی ببات.

جیابونەوە لە ئەوروپا
لە ساڵی 2016ەوە، ریفراندۆمی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا بەریتانیان نەیتوانیوە بە فەرمی لەو یەكێتییە بچێتە دەرەوە.

 پەرلەمانی بەریتانیا بە زۆرینەی دەنگ دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دواخرا و داواش لە بۆریس جۆنسن كرا لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا گفتوگۆ لەبارەی كاتی دەرچوونی وڵاتەكەی لە یەكێتییەكە بكات، بەڵام ” جۆنسن” لەبەردەم پەرلەمان رەتیكردەوە كە جارێكی دیكە لەبارەی برێكزت گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپییەكان بكات.

حكوومەتی بەریتانیا بە سەرۆكایەتیی بۆریس جۆنسۆن پێویستیی بە دەنگی 250 ئەندام لە كۆی 650 ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هەیە، بۆ پەسەندكردنی دەرچوونی وڵاتەكەی لە یەكێتیی ئەوروپا لەماوەی دیاریكراوی خۆیدا، بەڵام پێداچێت ئەو دەستكەوتە بۆ (جۆنسن) ئاستەمبێت، بەوەی پارتی كاری بریتانی ، پارتی ڕەسەنی دژ بە دەوڵەت ، كە نوێنەری لایەنگرانی مانەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات بڕوایان وایە كە ، دەرچون بەپێی ئەم ڕێككەوتننامەیە بۆ ئابووری بریتانیا خراپ دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە ، لایەنگرانی سەرسەختی برێكزت بڕوایان وایە كە ئەم ڕێككەوتننامەیە هەموو پیشەكان بۆ بریتانیا ناگەڕێنێتەوە ، بەتایبەتی نیگەرانیەكانیان بەشێكی پەیوەستە بە ( سنوری ئیرلەندای باكوور ) ئەمە دەبێتە هۆكار ئەوەی بریتانیا بۆ هەمیشە لە كۆت و بەندی یەكێتی ئەوروپا دەرنەچێت.
 
لە دوای كۆبوونەوەكەی پەرلەمانیش، بە دەیان هەزار هاووڵاتی بەریتانی لە شەقامەكانی لەندەنی پایتەخت دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و داوای وەستاندنی برێكزت-یان دەكرد و داوای مانەوەی وڵاتەكەیان لە ناو یەكێتی ئەوروپا دەكرد.

هەموو ئەو ئاستەنگانەش چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت (بۆریس جۆنسۆن) سەرۆك وەزیرانی‮ ‬بەریتانیا نەتوانێ بەسەر دەنگە ناڕازیەكانی‮ ‬پەرلەماندا باز بدات بەمەبەستی‮ ‬دەرهێنانی‮ ‬بەریتانیا لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا‮، ‬تاكە رێگەی‮ ‬بەردەمیشی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پێش وەختەیە.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
ڕاپرسیەكی چارەنوسساز
لە 23ی حوزەیرانی 2016 راپرسی سەبارەت بە مانەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا ئەنجام درا ، و لە 51.9% ی بەریتانییەكان دەنگیان بە كشانەوەی وڵاتەكەیان لە یەكێتی ئەوروپا دا.

لەبەرامبەریشدا لە 48%ی بەریتانییەكان دژی كشانەوەی وڵاتەكەیان بوون لە ناو رێكخراوی یەكێتی ئەوروپا.

بۆرس جۆنسن
ئەلیکساندەر بۆریس دی جۆنسۆن (لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٤) ناسراوە بە بۆریس جۆنسۆن، سیاسەتوانێکی بەریتانیە، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت.

جۆنسۆن ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیایە، لە ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٨ ئەندامی پەرلەمان بووە لەناوچەی ھێنلی، لە ٢٠٠٤ وەزیری سێبەری ھونەر بووە، لە ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ وەزیری سێبەری خوێندنی باڵا بووە. لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٦ بووەتە دووەمین سەرۆکی شارەوانی لەندەن.

لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە لەسەر ناوچەی ئەکسبرایج و باشووری رایسلیپ، لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ەوە وەزیری دەوڵەتە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێلت.

بۆریس جۆنسۆن گەشتە خانووی ژمارە ۱۰ بوو بەسەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بەڕەچەڵەک تورکە بەڵام دوژمنی سەرسەختی ئەردۆغانە و نەخۆی بە توورک ئەزانێ و نە بە ئیسلام.


باپیری لە باوکیەو ناوی عەلی کەمالە ڕۆژنامەنووس و سیاسەت مەدارێکی توورک بوو دەوڵەتی عوسمانی تورک ساڵی ۱۹۲۲ باپیریان بە ڕێگەیەکی زۆر دڕندانە لە سێدارەدا بەتاوانی خیانەت و سیخوڕی بۆ ئینگلیز بە گەورەترین و بەناوبانگترین خائینی ووڵات ناسرا لەمێژووی دەوڵەتی عوسمانیدا.

باپیری لە ژنە ئینگلیزەکەی کچ و کوڕێکی لەدوای خۆی بەجێ هێشت بۆریس جۆنسۆن ناو و نازناوی باوکی دایکی هەڵگرت.

بەهۆی ووتارەکانیەوە بە ترەمپی بەریتانیا و ئەندازیاری برێکسیت ناسراوە سیاسەتێکی خراپی بەرامبەرکۆچ و کۆچبەران و پەناهندە و ئیسلام هەیە ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرێ دەروونیەی توشی خێزانەکەی بوو لە تورکیا.

ئیلیزابێسی شاژنی بەریتانیا بێ گوێدانە ناڕەزایەتیەكانی ئۆپۆزسیۆن ڕەزامەندی لەسەر داواكەی بۆریس جۆنسۆن نیشاندا و كارەكانی پەرلەمانی بەریتانیای بۆ ماوەی ٥ هەفتە و تا ١٠/١٤ هەڵپەسارد، بەوەش ڕێگری بەردەم جۆنسۆن كەم دەبێتەوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی بۆ دەرچوون لەیەكێتی ئەوروپا لە ١٠/٣١ بەبێ ڕێككەوتن.
 تێڕوانینی دەربارەی كورد.

بۆرس جۆنسن لە پرسی كوردا هەرگیز ڕایەكی یەك ئاراستەو دژی نەبووە بەڵام بۆ چونەكانیشی بەناڕونی ماونەتەوە و بەڵام  لە پرسی كه‌ركوك و عه‌فرین و تورکیا هه‌میشه‌ دژی كورد لێدوانی داوه‌ بەڵام به‌ ته‌واوی دژایه‌تی كوردی كردوه‌.

جێرمی کۆربین كێیە؟
جێرمی كۆرلین لەدایكبوی 26ی مەی 1949ی لەندەنە و سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەڕیتانیاە و لە ساڵی 1983 وە تا ئەندامی پەرلەمانی بەڕێتانیایە.

کۆربین لە باڵی چەپی پارتی کرێکارانە و خۆی بە سۆسیالدیموکرات دەزانێت. ئەو لاینگری نەتەوەیی کردنی دیسانی هێڵەکانی شەمەندەفەرە و داراییەکانی گشتی، کردنەوەی کانگاکانی بەردە زووخاڵ، چوون بە گژی ڕاکردن لە ماڵیات، لابردنی مانگانە بۆ زانکۆکان لایەنگری = دەستبەردار بوون لە چەکی ناوەکییە.

جێرمی كۆربین وكورد
پشتیوانی کۆربین لە گەلی کورد و گەلانی تری لێقەوماو لە سەرەتای کارەکانیەوە دەست پێ ئەکات.

لە یەکێ لە دانیشتنەکانی مانگی 11ی 1991دا حکومەتی بەریتانی لە مەترسیەکانی سوپای تورکیا ئاگادار ئەکاتەوە و داوای یارمەتی ئەکات بۆ بەرەی کوردستانی و کوردی ئێراق کە خۆی سەردانی ناوچەکەی کردوە ئەوکاتە.

جێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا لەندەنجێرمی کۆربین، سەرۆکی پارتی کاری بەریتانیا لە پەیامێکدا بۆ رەوەندی کوردی لە وڵاتەکەی بە بۆنەی نەورۆزەوە رایگەیاند، سوپاسی رەوەندی کوردی دەکەن کە خزمەتیان پێشکەش بە بەریتانیا کردووە. جێرمی کۆربین بەشداری رێوڕەسمێکی کرد کە بەبۆنەی نەورۆزەوە لە لەندەن رێکخرابوو. 

تا ئێستا بەڕیتانیا لە ئامادەكاری هەڵبژاردندایە و ڕكابەریەكی زۆر لە نێوان هەردوو پارتەكەدا هەیە و پێدەچێت بە ئاسانی بۆ هیچكامیان یەكلای نەبێتەوە ئەوە لەكاتێكدایە بۆرس جۆنسن لایەنگری نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە و لە ناوخۆشدا میدیا و خەڵك پشتیوانی زۆری دەكەن.


ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر