سەردانی كونسوڵی كۆریای باشور بۆ چاوی كورد

PM:06:14:29/11/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕۆژی 27/11/2019 لەمیانی سەردانێكی سێ ڕۆژەدا بۆ شاری سلێمانی، كە تیایدا چەند حیزبێكی سلێمانی و دەزگا هەرە دیارەكانی شارەكەی بەسەركردەوە، بەڕێز "چۆی كوان ژین" سەركونسوڵی كۆریای باشور سەردانی ئۆفیسی سەرەكی چاوی كوردی كرد.

ئەوەی سەردانەكەی كونسوڵی گشتی بۆ چاوی كورد لەسەردانەكانی تری بۆ دەزگاكانی تر جیاكردەوە، ئەوەبوو كە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ چاوی كورددا، تیمی پرۆتۆكۆلی كونسوڵخانە، كاتێكی كراوەیان  تەرخان كردبوو، هاوكات  سیمینارێكی گرنگیش سەبارەت بە"دیپلۆماسیەتی گشتی" و ئەزمونی كۆریای باشور و خودی كونسوڵ لەو بوارەدا پێشكەشكرا. 

لەو دیدارەدا ژمارەیەكی زۆر لە ئەكادیمیان و مامۆستایانی زانكۆ و نوسەرانی  سلێمانی، ئامادەبوون و گفتوگۆیەكی چڕوپڕ سەبارەت بە بابەتەكانی سیمینارەكە كرا.

لەكۆتایی دیدارەكەشدا كە نزیكەی 3 كاتژمێری خایاند، كونسوڵ سوپاسی  چاوی كوردی كرد و، پشتیوانی خۆی بۆ كاری هاوبەشی ڕۆشنبیری لەنێوان چاوی كورد و لایەنی كۆری دەربڕی.

فۆتۆ گەلەری



ئه‌م بابه‌ته 689 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر