ئەمریکا کوردەکان دەباتەوە چیاکان

کێ هەیە ئەمریکییەکان نەناسێت، بەتایبەتى دواى ساڵى ١٩١٧، بەروارى بەشدایکردنى لەجەنگى جیهانى یەکەم(١٩١٤-١٩١٨)، بەلایەنگیریکردنى ولاتانى هاوپەیمانان، ئەوەنازانیت کەیەکەمین پرنسیپى ئەوان، پشت دەبەستێت بە براگماتیزمەییەکى بارگاوى بەگیانى بزنسمانیی. ئەمریکییەکان لەپەیوەندییە نیودەوڵەتییەکانیاندا بەردەوام بەشیوەیەک مامەڵە دەکەن کەلەگەڵ بەرژەوەندییەکانیاندا بگونجێت، بەبێ گویدان بە هاوپەیمانییەکى کاتى، یان نەیاریکى کاتى. بیجگە لەجەنگى ڤێتنام، ئەمریکا وڵاتێک یان سیستەمیکى ئایدۆلۆجى نەناسیوە، جگە لە ئیسرائیلییەکان.
PM:03:20:23/12/2018
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا
ئەوەى ماوەتەوە لەبەردەم کوردەکان، جاریکى دیکە سەرکەوتنیانە بەچیاکاندا، هەروەها جاریکى دیکە چاوەڕێکردنى حوکمى مێژووە، بەڵکو ئەمجارەیان میهرەبانتر بێت.

یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

نوسینى: بەیار عەقیقی

 

کێ هەیە ئەمریکییەکان نەناسێت، بەتایبەتى دواى ساڵى ١٩١٧، بەروارى بەشدایکردنى لەجەنگى جیهانى یەکەم(١٩١٤-١٩١٨)، بەلایەنگیریکردنى ولاتانى هاوپەیمانان، ئەوەنازانیت کەیەکەمین پرنسیپى ئەوان، پشت دەبەستێت بە براگماتیزمەییەکى بارگاوى بەگیانى بزنسمانیی. ئەمریکییەکان لەپەیوەندییە نیودەوڵەتییەکانیاندا بەردەوام بەشیوەیەک مامەڵە دەکەن کەلەگەڵ بەرژەوەندییەکانیاندا بگونجێت، بەبێ گویدان بە هاوپەیمانییەکى کاتى، یان نەیاریکى کاتى. بیجگە لەجەنگى ڤێتنام، ئەمریکا وڵاتێک یان سیستەمیکى ئایدۆلۆجى نەناسیوە، جگە لە ئیسرائیلییەکان.

 

ڕۆژى چوارشەممەى ڕابوردوو، دۆناڵد ترامپی سەرۆکى ئەمریکا جاریکى دیکە ئەم تێگەیشتنەى بەرجەستە کردەوە، ڕایگەیاند کەهێزەکانى لەسوریا پاشەکشەپیدەکات، بەوەش هاوپەیمانییە مەیدانییەکانى، هیزەکانى سوریاى دیموکرات، لەبارودۆخیکى تەمومژاویدا بەجێهێشت، چونکە چەند هەفتەیەک پێشتر، گفتوگۆکان لەوەدا چڕ بووبونەوە کە"پینج خاڵى سنورى لەسەر سنورى تورکیا وسوریا دابنرێت، ئەوەش لەچارچێوەى چەند ڕیکارێکدا کەدەبوو بەهۆى بەهێزبوونى ئامادەیی سەربازى ودیبلۆماسی ئەمەریکا لەباکورى ڕۆژهەڵاتى سوریا، هەروەها کۆنوسیکى لێکتیگەیشتن واژۆ بکرێت، کەبەپێى ئەو کۆنوسە مەشق وراهینان بە ٣٠ هەزار ئەندامى سەر بەسوریاى دیموکرات دەکریت، لەگەل بەردەوام بوونى جەنگ لەدژى خانەکانى داعش"، بەلام "هیواکانى" نۆڤەمبەر/تشرینى دووەم، بەڕاگەیاندنى کشانەوە، کۆتاییان پێهات. زۆر لایەن نەیانتوانیوە شیکاریک بۆ ئەو هەلوێستەى ئەمریکا بدۆزنەوە، هەندیک پێیان وایە کە ئەوە "خۆسازکردنە بۆ بابەتیک لەرۆژهەلاتى ناوەراست"، هەندیکى دیکە دەڵێن کە ئەوە" هەڵکردنى گڵۆپی سەوزە بۆ هێرش کردنە سەر ئێرانییەکان وحیزب الله لەلایەن ئیسڕائیلەوە"، ژمارەیەکى دیکە ئەم هەڵوێستەیان بە" ڕێککەوتنیکى نێوان ڕوسیا وئەمریکا" وەسفکرد. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمریکا بۆشاییەکى لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا دروست کرد، کە یەکیک ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوە، ئەوەش لەچواچیوەى ئەو پێشبڕکێ ئەبەدییەدا دیت کە ڕۆژهەلاتى ناوەراست بەخۆیەوە بینیویەتى، پێشبڕکێیەک لەسەر هەموو شتێک، لەسەر هیچ شتێک.

 

لەراستیدا، لەکرۆکى ئەم پێشبڕکێیەدا، کەس ناتوانیت خۆى بخاتە شوینى کوردەکان، کەخەونى بەدیهینانى دەولەتیکى سەربەخۆیان دەبینى لە باکورى عێراقدا وخەونەکەیان هەرەسی هێنا، لەگەڵ ئەوەشدا کەلە ٢٥ ى ئەیلولى ٢٠١٧ ڕیفراندۆمیان کرد، دواتر شارى کەرکوکیان لەدەست دا لەبەرژەوەندى حکومەتى فیدڕالى، لەلایەن ئێرانییەکان و تورکەکانەوە بەردەوام بۆردومانى بارەگاکانیان دەکرا، بەچەند ئامانجێک جیاواز، چەند هەواڵیک دزە پیکراوە سەبارەت بە سەردانی کردنى شاندیکیان، لەقامیشلۆى سوریاوە، بۆ دیمەشقی پایتەخت، لە پینج شەممەى رابوردوو، بەمەبەستى گەیشتنە لێکتێگەیشتنێکى هاوبەش، بۆ ڕووبەڕووبونەوەى هێرشى چاوەڕوانکراوى تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتى فورات. مێژووش جارێکى دیکە لەگەڵ کوردەکان میهرەبان نەبوو، لەکاتى عێراقی سەددام حوسەین، عێراقی دواى سەددام، تەنانەت لەژێر سایەى حکومەتى سوریاش. ڕوسەکان بەشیوەیەک مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن کەپێویستە لە دیمەشقەوە پەیوەندییان لەگەڵدا ببەستن، تورکەکانیش زۆر دەمێکە چاوەڕێی ئەوەن تۆڵەیان لێبکەنەوە.

 

کوردەکان جارێکى دیکە دەگەڕینەوە بۆ" چیاکان کەبەهاوڕێی ئەزەلى" خۆیانیان دەزانن، ناکرێت هیچ گرەوێک لەسەر ئەمریکا بکرێت، لەهانۆى پایتەختى ڤێتنامەوە، تاوەکو گفتوگۆکانى لەگەڵ کۆریای باکور، بەبێ گویدان بە ژاپۆن وکۆریای باشور. لەماوەى چەنگى داعشدا کوردەکان "خەونێکیان" هەبوو، وایانزانى کەدەبنە خاوەن دەوڵەتیک، یان بەلایەنى کەمەوە حوکمرانییەکى مەرکەزى لەناو دەوڵەتیکى لامەرکەزیدا، ئێستا ئەو خەونەیان بەبەرچاوى چاوى خۆیانەوە ئەرەویتەوە. نەوت پیداویستییەکى گەورەى ئەمریکایە، بەڵام ئەوان ئەوەیان بەبێ هاوپەیمانى لەگەڵ کوردەکاندا دەست دەکەویت، ئەو کەمینەیەى کەبەر نەفرەتى مێژوو، جیۆپۆلۆتیک کەوتوون.

 

ئایا دەکرێت کاریگەرییەکانى پاشەکشەکردنى ئەمریکا لەسەر کوردەکان کەم بکریتەوە؟ دەرگاکان داخراون ولەدەهۆڵى جەنگ دەدریت. ئەوەى بەسەریاندا فەرزکراوە بەوپەڕى توانایانەوە بەرەنگارى دەبنەوە، لەمڕۆ بەدواوە هیچ شتێک نەماوە لەدەستى بدەن، تەنیا ئەوەندە نەبیت کەناتوانن دەوڵەتەکەى خۆیان بەدەست بهینن. ڕۆژهەڵاتى ناوەراست لەبوارى کاتدا هێشتا دوورە لەدروستبوونى چەندین دەوڵەتۆچکەى پەرتەوازە. ئەمە ئەو پەیامەیە کەپاشەکشەکردنەکەى ئەمریکا پێمان دەڵێت. ئایا ڕوسەکان هیچ هەنگاویک هەڵەنین؟ "فلادیمێر بۆتین" ى سەرۆکى روسیا واڕاهاتووە کە پاداشتێکى دیاریکراو لەبەرامبەر "خزمەتگوزارییەکى دیاریکراودا" وەربگریت، لەگەڵ حکومەتى سوریا بەو شیوەیە مامەلەى کرد، پاش ئەوەى لەبەرژەوەندى ئەو بەشداریکرد، لە٣٠ ى ئەیلولى ٢٠١٥ ەوە. بەڵام ئایا کوردەکان دەتوانن چی پێشکەشی ڕوسەکان بکەن، زیاتر لەوەى کەئێستا ڕوسەکان بەدەستیان هیناوە؟

 

ترامپ چ گرنگییەک بەوە دەدات؟ ئەو تویتەى بخوینەوە کەلەبەرەبەیانى ڕۆژى هەینیدا بڵاویکردوە، ئەو جەخت لەسەر یەک بابەتى سەرەکى دەکاتەوە "دروستکردنى دیوارى سنورى لەگەڵ مەکسیک". چەندە دوورە لەڕۆژهەلاتى ناوەراست. هەروەها ئەگەرى ئەوەى هەیە کەهەزارەها لەسەربازەکانى لەئەفغانستان بکشێنیتەوە. ئەوەى ماوەتەوە لەبەردەم کوردەکان، جاریکى دیکە سەرکەوتنیانە بەچیاکاندا، هەروەها جاریکى دیکە چاوەڕێکردنى حوکمى مێژووە، بەڵکو ئەمجارەیان میهرەبانتر بێت.

 

سەرچاوە:

ئەلعەرەبی ئەلجەدید



ئه‌م بابه‌ته 2129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر