ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی ناوەند لە مانگی ٢٠١٨/٩

به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌كاروچالاكییه‌كان و ناساندنی ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ته‌واوی ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیری و سیاسیی و حكومییه‌كان و، كه‌سایه‌تیی و ڕۆشنبیرانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ پلانێكی ورد كه‌هه‌فتانه‌ چێك ده‌كرێته‌وه‌، كاره‌كانی ڕایی ده‌كات.
PM:03:31:20/12/2018
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
ته‌واوی چالاكییه‌كانی بۆردی ڕاگه‌یاندن و پەیوەندییەکان له‌ناوه‌ندی چاوی كورد لێره‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌

بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

١- سەردانیکردنی ناوەندەکەمان لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/٧/ بۆ ناوەندی کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی و کۆبونەوە لەگەڵ ستافی ناوەند سەبارەت بە کاری ھاوبەش و لێکنزیکبونەوەی ھەردەولامان لە ئایندەدا.





٢- پێشوازی کردن لە خاتو نەرمین عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خەڵەف غەفور لە مەوداپرێس ەوە ھاتبون بۆ ئۆفیسی سەرەکی ناوەند بەمەبەستی یەکترناسین و ھەماھەنگی دولایەنە، لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٦.



٣- بەستنی کۆڕێکی جەماوەری بۆ نوسەر و کەسایەتی ناسراوی شاری سلێمانی د. ئەکرەمی میھرداد لەژێر ناوی (نەتەوە و نەتەوایەتی) لە  ئۆفیسی ناوەندمان لەبەرواری ٢٠١٨/٩/١٩.




٤- بە مەبەستی ناساندنی ناوەندەکەمان بە ڕۆشنبیران و نوسەرانی شاری سلێمانی و دەوروبەری سەردانی کردنی بەڕێز ڕێبین ھەردی لە شاری سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/١٩.





٥- سەردانیکردنی سەرۆکی ناوەندەکەمان بۆ لای مامۆستا مەزهەری خالقی کەسایەتی دیاری کوردی بەمەبەستی ناساندن وئاشنا بون لە ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠١٨، شایانی باسە ئەم سەردانە بەسوپاسەوە لەسەر داوای خودی مامۆستا بوە.


٦- بەشداریکردنی سەرۆکی ناوەند و بەرسی بەشی کارگێڕی لە دیبەیتی کەناڵی ڕوداو لە هەولێری پایتەخت لە ڕێکەوتی ٢٤/٩/٢٠١٨.



٧- 
کۆبونەوە و دانیشتنی سەرۆکی ناوەند لەگەڵ کونسوڵی کۆماری چین بۆکارێکی هاوبەش پێکەوە لە ٢٥/٩/٢٠١٨.


٨- لە پەراوێزی دیبەیتی کەناڵی ڕوداو دا سەرۆکی ناوەند پەیوەندی بە چەندین کەسایەتی سیاسی و مامۆستای زانکۆ وە کرد و ناوەندەکەی پێناساندون لە ڕێکەوتی ٢٤/٩/٢٠١٨
.





٩- سەردانی کردنی ستافی ناوەندەکەمان بۆ ئۆفیسی مەوداپرێس لە شاری سلێمانی و پێشوازیلێکردنمان لەلایەن خاتو نەرمین عوسمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و خەڵەف غەفور لە مەوداپرێس بە مەبەستی یەکترناسین و ھەماھەنگی دولایەنە. لە ڕێکەوتی ٢٤/٩/٢٠١٨.



ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر