به‌شداری چاوی كورد له‌كۆنگره‌ی له‌نده‌ن

PM:01:51:16/12/2018
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی 13/12/2018 له‌ له‌نده‌نی پایته‌ختی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا، نوێنه‌ری چاوی كورد به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئابوری نێوان سه‌رمایه‌داران و ژووره‌ بازرگانییه‌كانی كوردستان و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا بوو.

ئه‌گه‌رچی خودی به‌شدارییه‌كه‌ بۆ چاوی كورد گرنگه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر، ئه‌و سه‌رنج و پێشنیارانه‌ن كه‌ له‌ئه‌نجامی به‌شداری "دڵشاد موانی" نوێنه‌ری فه‌رمی و ڕاوێژكاری چاوی كورد له‌ كۆنگره‌كه‌دا گه‌ڵاڵه‌ی كردن.

به‌گشتی كۆی سه‌رنجه‌كان ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ن:

یه‌كه‌م: به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانییه‌كان به‌راستی ده‌یانه‌وێت ده‌رفه‌تی نوێ بۆ ئابوری وڵاته‌كه‌یان بڕه‌خسێنن. بازاڕی كوردستانیش بژارده‌یه‌كی به‌هێزە بۆ ئەو مەبەستە.

دووه‌م: كوردستان به‌ناوچه‌یه‌كی ئارام داده‌نێن بۆ سه‌رمایه‌گوزاری، به‌تایبه‌تی له‌دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش.

سێیه‌م: ئه‌وان دڕدۆنگن له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیسته‌می باجی به‌یاسا ڕێكنه‌خستووه‌.

چوارەم: ئه‌گه‌ر كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌ت هیچ كارێك نه‌كات، ته‌نها سیسته‌می باج به‌یاسا ڕێك بخات. خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ئابوری كوردستان ده‌كات و، واده‌كات كوردستان ببێته‌ پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابوری له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، نیگه‌رانی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهانیش ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، چونكه‌ ئه‌وان پێیان باشه‌ باج هه‌بێت، باج نیشانه‌ی هه‌بوونی دڵنیایی زیاتره‌ بۆیان. باج له‌به‌رانبه‌ر دابینكردنی دڵنیایی سه‌رمایه‌كانیانه‌. نه‌ك باج نه‌بێت و به‌په‌نامه‌كی داوای شیرینی پرۆژه‌كانیان لێ بكرێت.

 

ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی



ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر