ڕێکخراوی (ِئیتا) ی باسکی

PM:04:30:13/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
ڕێکخراوی (ِئیتا) ی باسکی ئیسپانیا

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕێکخراوی (ِئیتا) ی باسکی
ڕێکخراوێکی چەکداری ھەرێمی باسکی ئسپانییە، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردو قوتابییە توڕەکان دروستیان کرد و ھەوڵیان داوە بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی باسک لە دەوڵەتی ئیسپانیا.

دامەزراندن

-لە ٣١/٧/١٩٥٩لە ناوچەی سنوریی نێوان ئیسپانیا و فەڕەنسا هاتە دامەزراندن.
-لەیەکەمین کۆنگرەی خۆیاندا لە (دیربییوک) ی فەرەنسا، خۆیان وەک (بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی باسک بۆ ئازادی نەتەوەیی) ناساند و ئاڕاستەی خەباتی نھێنی و چەکدارییان ھەڵبژارد.

ئاڕاستەی سیاسی

ئایدۆلۆژیای خۆیان لەسەر سێ بنەما دامەزراندوە: 
١-پارێزگاری لە زمانی ناوچەیی و ڕەگەزی خۆیان. 
٢-بەرھەڵستی و بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسپانیا.
٣-کارکردن بۆ سەربەخۆیی ناوچەی باسک کە خۆی لە ئالابا، بیسکایا، غیبوسکویای ئیسپانی و لابوردی، نابارای خوارو و سوبیروای فەڕەنسی دەبینێتەوە.

-یەکەم کردەوەی چەکدارییان ئەنجام داوە بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە ١٨/٧/١٩٦١ کە تیمێکى سەربازی فرانشیسکۆ فرانکۆی فەرمانڕەوای ئیسپانیا ١٩٣٩-١٩٧٥ تێدابو.

-لە ١٩٦٨ بەڕێوەبەری نوسینگەی ھەواڵگری ئیسپانیایان کوشت لە شاری سان سبستیانی ھەرێمی باسک.

-لە ١٩٧٣ لویس کاریرۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیایان کوشت بە ئوتومبیلێکی مینڕێژکراو لە شاری مەدرید.

-زنجیرە تەقینەوەکانی ساڵی ١٩٧٤ یان ئەنجامدا لە ساڵی ١٩٧٤. 

-لەساڵی ١٩٧٨ باڵی سیاسییان دامەزراند بەناوی (ھری باتاسونا) ئەمەش رێگری کردەوەی چەکداری و توندوتیژی لێنەکردن، سەرەتای ھەشتاکان خوێناویترین ساڵەکان بو لە مێژوویاندا ١١٨ کەسی تێدا کوژرا.

-ھەریەک لە یەکێتی ئەورووپا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێکخراوەکەیان بە تیرۆریست ناساندوە، لای خۆیانەوە ڕێکخراوەکە ئاگربەستیان رٍاگەیاندوە و لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بەشداری گفتوگۆکانیان کردوە لە ساڵی ١٩٨٩.
 
-لە ١٩٩١ ئیتا گەڕایەوە بۆ کردەی سەربازی و چەکداری وە لە ھەوڵێکی شکستخواردودا ویستیان پاشا خوان کارلۆس بکوژن لە ١٩٩٥.

-دوای ئەوەی لە ١٩٩٩ لەدانیشتن شکستیان خوارد لەگەڵ حکومەت کردە چەکدارییەکانیان زیادکرد و لە ٢٠٠١ دا ١٦ کردەوەی جۆراوجۆریان ئەنجامدا و ١١ کەس کوژران.

-لە ٢٢/٣/٢٠٠٦ ئاگربەستی بەردەوامیان ڕاگەیاند لەگەڵ  لەگەڵ حکومەتی ئیسپانیا بۆ بەدەست ھێنانی مافی چارەی خۆنوسین.

-لە ٢٠/١٠/٢٠١١ بەیەکجاری وازیان لەکردەی چەکداری ھێنا. 

-لە ساڵی ٢٠١٢ حکومەتی ئیسپانیا بەھاوکاری فەرەنسا ژمارەیەک سەرکردەی گرتن لەناویاندا ئیزاسکۆن لیساکا، ئیبۆن غوخیاسکۆشیا، ئەو کەسەی باوەڕوابو، کە سەرکردەی باڵی سەربازی رێکخراوەکەبێت.

-ساڵی ٢٠١٢ ئامادەییان دەربڕی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ھەردو حکومەتی ئیسپانیا و فەرەنسا و دەستبەرداری یەکجاری لە کردەوەی چەکداری دوای ٤٠ ساڵ لە خەبات، بەلام حکومەتی ئیسپانیا رەتی داواکەی کردەوە و بەرێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و رای گەیاند دەبێ بەبێ مەرج کۆتایی بەکارەکانیان بھێنن.

-لە ٨/٤/٢٠١٧ ڕێکخراوی ئیتا کۆگاکانی ڕادەستی دەولەتی فەرەنسا کرد، بێرنار کازۆف سەرەک وەزیرانی فەرەنسا بڕی تەقەمەنییەکانی بە زیاد لە ٣,٥ تەن خەمڵاند.






ئه‌م بابه‌ته 639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر