ھاوپەيمانی سائیرون

PM:04:45:11/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
ھاوپەیمانییەک بو بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی عێراق دامەزرا, لایەنەکانی لە ڕوی سیاسی و ئایدۆلۆجیاوە جیاوازبون

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ھاوپەیمانییەک بوو بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی عێراق دامەزرا، لایەنەکانی لە ڕووی سیاسی و ئایدۆلۆجیاوە جیاوازبوون لە یەکتری دیارترینیان تەیاری سەدر و حیزبی شیوعی عێراقی بوو، لە ھەلبژاردنی ١٢/٥/٢٠١٨ توانیان ٥٤ کورسی پەرلەمان بەدەست بھێنن.


دامەزراندن
-لە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ لە ھۆتێل شیراتۆنی شاری بەغداد لە کۆنگرەیەکدا بە ئامادەبونی سەرانی پارتە سیاسییە بەشدارەکان و کەسایەتی دیار و لایەنگرانی خۆیاندا ٍڕاگەیەندرا.
-ھەڵگری پەیامی (سائرون بەرەو چاکسازی) بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی شارستانی.. دەوڵەتی ھاونیشتیمانی و دادگەری کۆمەڵایەتی بوون.
-پێکدێن لە تەیاری سەدر و چەند پارتێکی تری عیلمانی ئەوانیش: حیزبی شیوعی عێراقی, حیزبی ئیستیقامەی وەتەنی, حیزبی تەجەموعی عەرەبی عێراقی, حیزبی تەرەقی و ئیسڵاح, حیزبی دەولەی عادیلە و حیزبی شەباب و تەغەییر. 
-وە حیزبی ئیستیقامە نوێنەرایەتی تەیاری سەدر دەکات لە ھاوپەیمانیەکەدا پاش ئەوەی کوتلەی ئەحرار بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر ھەڵوەشایەوە کە ٣٤ کورسی پەرلەمانی عێراق و ٣ وەزارەتی ھەبوو.


ئامانجەکان
-لایەنەکانی بەشدار لەم ھاوپەیمانییە دووپاتی دەکەنەوە ئامانجیان باشکردنی پرۆسەی سیاسییە لە عێراق و چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکان و بەشبەشێنەی تائیفیە.
-بەرپرسەکان پێیان وایە ھاوپەیمانییەکە  دوای ھەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت بۆ چاکسازی سیاسی, ئابوری, کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و بۆ دامەزراندنی بناغەکانی دەوڵەتی شارستانی و دورکەوتنەوە لە پشکپشکێنەی تایەفی.  


یەکەمین ھەڵبژاردن
لە ١٢/٥/٢٠١٨ توانیان لەسەر ئاستی عێراقدا یەکەمین براوەی ھەڵبژاردن بن و ٥٤ کورسی بەدەست بھێنن له‌ کۆی ٣٢٥.
موقتەدا سەدر لە ئەژماری خۆی لە تویتەر نوسیبووی:(چاکسازی سەردەکەوێت و گەندەڵی دەیدۆڕێنێت)، ھەروەھا نوسیبووی (کورسی و پلە بۆ ئێوەو، نیشتیمانیش بۆ ئێمە).

شایانی باسە موقتەدا سەدر نەیاری سەرەکی ئەمریکییەکان و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بووە بەڕادەیەک عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری گەورەی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠١٨ گوتی:(ڕێگا نادەین شیوعی و لیبرالڕییەکان فەرمانڕەوای عێراق بکەن)، وەک ئاماژەیەک بۆ تەیاری سەدر و حیزبی شیوعی عێراقی.

سەرچاوە: ماڵپەڕی جەزیرە




ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر