ترەمپ ناحاڵییە لە کێشەی کوردو تورک

کورد ٣٠٠ ساڵ نیە لەگەڵ تورک دەجەنگن وەک ترەمپ لە ٢١ی ئۆکتۆبەر تشرینی یەکەم بانگەشەی بۆ کرد.
AM:12:23:25/11/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا
دەسەڵاتدارانی دوای جەنگ (یەکەمی جیهان)، بیریان لە دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد کردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا تورکیا ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆلیای گەڕاندەوەو بەریتانیاش ویلایەتی موسڵ ی کردە پارێزگەیەکی عێراق.

ئییان لینچ
شارەزا لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی قەوقاز

سەرۆک ترەمپ هەوڵی داوە پاساو بۆ پاشەکشێ سەربازییەکەی مانگی رابردووی هێزە ئەمریکییەکان لە باکووری سوریا بدۆزێتەوە بە ئاماژەدان بەوەی تورک و کورد چەند سەدەیەکە دەجەنگن، بەڵام ئەو بانگەشەیە رەگیی مێژووی دروستی نیە.

 لە دوایین دیداری خۆی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان، سوپاسی هەوڵەکانی تورکیای لە سوریا کرد و گوتی: "پرۆسەی سنووریی و کێشەکان هەزاران ساڵە لەنێوان ئەو وڵاتانە هەیە کە ئێمە لە دووری ٧٠٠٠ میل مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین. بۆیە ئێمە دەبێت نیگەرانی شتەکانی خۆمان بین". 

شارەزایان بۆچوونی سەرۆک ترەمپ لەبارەی دژیەکییەکە رەت دەکەنەوە. (جانێت کلاین) شارەزای پەیوەندیی عوسمانیەکان و کوردستان و پرۆفێزۆری مێژوو لە زانکۆی ئاکرۆن لەو بارەیەوە دەڵێت: "بۆچوونی گوایە تورک و کورد چەند سەدەیەکە دژیەکن بۆچوونێکی زۆر نا-مێژووییە". هێرشی سەربازی مانگی رابردووی تورکیا لە سوریا، کە ئاماژەی سەوزی لە ترەمپ پێدرا، بە ڕواڵەت پشت بەو خواستە دەبەستێت کە شکست بە پارتی کرێکارانی کوردستان بهێنێت، کە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە یاخووبوونیان هەڵبژاردووە. 

حکومەتی تورکیا هێزە کوردییەکانی باکووری سوریا، کە دوای جەنگی ناوەخۆی سوریا ناوچەکەیان خستۆتە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، بە لقێکی سەر بە پەکەکە دەناسێنێت و نیگەرانە لەوەی ئۆتۆنۆمی کوردیی لە سوریا دەرفەتی دوورکەوتنەوەی کورد لە وڵاتەکەی، تورکیا، ڕووبدات. سەرەڕای ئەوەش، پەیوەندی نێوان تورک و کورد مەزن و چارەسەرنەبوو و بنچینەیی نین. 

(لیسێل هینتز) شارەزای سیاسەت و ناسنامەی تورکیی و پرۆفسۆری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە زانکۆی جۆن هۆپیکنز دەڵێت: "مەترسیەک هەیە لە بە چارەسەر زانینی توندوتیژی لە پرسەکە (کورد) سادەکردنەوەی پرسی کۆمەڵە خەڵکێک (لەلایەن ترەمپ)، کە بەشێکن لە پێکهاتەیەکی نەتەوەیی، سەرەڕای بوونی جیاوازی زمان، ئایین، ئایینزا، هۆز، وابەستەیی، هزری سیاسیی و خواستی سیاسی". 

بناغەی کێشە هەنووکەییەکان بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دروستکردنی تورکیای هاوچەرخ درێژە دەکێشێت، کە کەمترە لە سەدەیەک. (هاکان ئوزۆگلو)، شارەزای نەتەوایەتی کورد و بەڕێوەبەری توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی باشووری فلۆریدا دەڵێت: "لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەکان، چەند ڕاپەڕینێکی کاریگەری کوردی لە دژی دەسەڵاتی ناوەندی هەبوون، بەڵام کێشەی نەتەوەیی پاڵنەری هەرە سەرەکی نەبووە بەو شێوەیەی ئێستا. بەگشتی، سیستەمی عوسمانی رێگەی نەدا کێشەی نەتەوەیی دروست بن، چونکە ئەوەی بە ناسنامەی تاکەکان نەدەزانی؛ ئایینی بە ناسنامە دادەنا". 

جانێت کلاین زیاتر لەوە بارەیەوە دەڵێت: "لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهان، زۆربەی کورد پێیان باشتر بوو لەگەڵ ئیمپراتۆریەتەکە بمێننەوە لەگەڵ تورک بەڵام بە بوونی دەسەڵاتی خۆجێیی"، بەڵام تەنانەت بەر لە جەنگەکەش، تورکە نەتەوەپەرستەکان دەستیان کردبوو بە "پێناسە کردنی وکرد وەک دواکەوتوو، دڕندە و پێویستی بڵاوکردنەوەی شارستانیەت لەنێویاندا". 

دەسەڵاتدارانی دوای جەنگ (یەکەمی جیهان)، بیریان لە دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بۆ کورد کردەوە، بەڵام لە کۆتاییدا تورکیا ڕۆژهەڵاتی ئەناتۆلیای گەڕاندەوەو بەریتانیاش ویلایەتی موسڵ ی کردە پارێزگەیەکی عێراق. 

کلاین ئاماژەی بەوەشدا: "هەرچەندە هەندێک کورد دژی کەمالیستەکان وەستانەوە، زوو دوای دروستکردنی کۆماری تورکیا، کورد هەستیان بەوە کرد کە دەوڵەتەکە هەڵمەت و بانگەشەی سەرکوتکردن و سڕینەوەی ناسنامەی کورد پەیڕەو دەکات و دەستکرا بە ڕاگواستنی کورد و بە توندوتوندوتیژی تاک و سەرکردە کوردەکان سەرکوت دەکران". واتە کورد ٣٠٠ ساڵ نیە لەگەڵ تورک دەجەنگن وەک ترەمپ لە ٢١ی ئۆکتۆبەر تشرینی یەکەم بانگەشەی بۆ کرد. 

پەکەکە لە ڕووی بنچینەیی لە ساڵی ١٩٧٨ دروست بوو لە دەرئەنجامی سەرکوتکاریی قەدەخەکردنی ناسنامەی کوردی لە لایەن حکومەتە نەتەوەییە تورکەکان لە سەدەی بیستەمدا. هینتز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لەوەتەی پارتی دادو گەشەپێدانی ئەردۆغان لە ساڵی ٢٠٠٢ هاتۆتە دەسەڵات: "هاندانی ناسنامەی سوونی و نەریتەکانی سەلتەنەتی عوسمانیەکان، ناسنامەکەی بۆتە هێڵی سوور لەدژی کورد و دەربڕینی ناسنامەی خۆیان بەئاشکرا و بە شێوەیەکی سیاسی".

ئەکەپە لە خاڵێکیشدا هاوکاری پەکەکەی کردووە، لە ڕێگەی دژایەتی سەربازیی، ئەو دامەزراوەیەی لە بنیاتەوە لەسەر ئەوە راهێندراوە ناسنامەی کوردی و ئیسلامی سیاسی بە هەڕەشە بۆ سەر کۆماری تورکیا بزانێت لەدوای دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٢٣. ئاگربەست لە ساڵی ٢٠١٣ دانوستانی لەسەر کرا لە نێوان ئاکەپە و پەکەکە و ڕێکەوتنیش کرا، ئەوە دەرگەی بەڕووی چارەسەری سیاسیدا کردەوە، بەڵام پرۆسەی ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٥ شکستی هێنا. 

هینتز پێی وایە گەمارۆی داعش بۆ کۆبانی هۆکارێک بوو بۆ ئەو شکستە. ئەو دەڵێت: "هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا دەیانەویست حکومەت بەرگری لە شارەکە بکات یان بەلایەنی کەم رێگەیان بدات بچن شەڕ بکەن". دواتر کە ئەردۆغان ڕەتیکردەوە، هاوکاریی کوردی بۆ پرۆسەی سەرۆکایەتی خۆی لەدەست دا. 

بۆ هێشتنەوەی باڵایی دەسەڵاتی خۆی لە پەرلەمان، ئەردۆغان ڕوویکردە هەڵوێستی دژە-کورد ی نەتەوەپەرستیی و لە تەموزی ٢٠١٥ حکومەت پەکەکەی بۆمباباران کرد، دوای ئەوەی دوو ئەفسەری تورک تەقەیان لێکرابوو. هینتز درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت: "دەرفەتی بێ نمونە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا کە دەرفەتێکی بۆ ڕەخسا، جارێکی تر کۆتایی پێهات و خاڵێک دژی کوردبوون کێشرا، وەک قوربانیەک بۆ خواستی سەرۆکایەتی ئەردۆغان".

کە ترەمپ هەوڵی ئاشتبوونەوەی ئەردۆغان دەدات و هەوڵی هێنانەوەی پاساو دەدات بۆ هێرشەکەی تورکیا بۆ سوریا، تێکەڵکردنی پرسی دژایەتی کورد و تورک زۆر هەڵەیە و مەترسیدارە "لکاندنی خەسڵەتی دژایەتی بە کۆمەڵەیەک گوایە دەمێکە لە شەڕە لەگەڵ یەکێکی تر، رەوایی دانە بە بەریەککەوتنەکان، وەک بڵێیت ڕێگەی لێ ناگیرێت و پرۆسەی سیاسی چارەسەر نیە".

گەشەکردنە ئەرێنییەکانی بەر لە ساڵی ٢٠١٥ دەری دەخەن کە ئاشتی و دانوستان گرژی و ئاڵۆزییەکان کەم دەکەنەوە لە نێوان تورک و کورد و ئەوەش دەکرێت ڕووبدات، سەرەڕای پۆزشە ناڕەوا و هەڵەکانی ترەمپ. 

و/ یادگار ئیسماعیل 
سەرچاوە/ Ahval English


ئه‌م بابه‌ته 351 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر