گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناوچەكە و وشیاری كورد

گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناوچەكە، یەكێك لە تەحەداكانی بەردەم ئەقڵ و بڕیاری سیاسی كوردی. ناوچەكە بەرەو گۆڕانكارییەكی ڕیشەیی دەڕوات لەئاستی بونیانی دەولی و نەخشەی سیاسیدا.
PM:06:49:19/11/2019
دۆسیە: پانێل
گۆڕینی نەخشەی سیاسیی ناوچەكە لەدیداری چاوی كورددا تاوتوێ كرا

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕۆژی 19/11/2019 لەئۆفیسی سەرەكی چاوی كورد لەشاری سلێمانی، دیدارێكی تایبەت ڕێكخرا بۆ "سەردار عەبدوڵا" سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق.

لەدیدارەكەدا زۆر بەچڕی تاوتوێی سیناریۆی گۆڕینی نەخشەی سیاسیی ناوچەكە كرا، هاوكات تاوتوێی ئەگەرەكانی بەردەم كورد كرا.

سەردار عەبدوڵا لەو دیدارەدا كەبەشێك لەسەرنوسەری سایتەكانی سلێمانی تیایدا بەشداربوون، جەختی لە چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانە كردەوە كە لەبەردەم بڕیاری كورد بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ سیناریۆی گۆڕینی نەخشەكەدا دەبنە كۆسپ.

شیاوی باسە، هەریەك لەبەڕێزان: هەرێم بەهادین سەرنوسەری سایتی تۆڕی میدیای خەڵك، خەڵەف غەفور سەرنوسەری سایتی مەوداپرێس، بەڵێن میكە سەرنوسەری سایتی هاوپەیمانی، لەگەڵ ژمارەیەك ئەكادیمی بەشداربوون.

وێنەكان



ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر