بزوتنەوەی گۆڕان

- پارتێکی سیاسی باشوری کوردستانە و بەسەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا لە ٢٠٠٩ دامەزرا، سەرەتا خۆیان وەک جولانەوەیەکی جەماوەری دەناساند نەک حیزب.
PM:02:05:09/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

بزووتنەوەی گۆڕان

-پارتێکی سیاسی باشوری کوردستانە و بەسەرکردایەتی "نەوشیروان مستەفا" لە ٢٠٠٩ دامەزرا، سەرەتا خۆیان وەک جوڵانەوەیەکی جەماوەری دەناساند نەک حیزب.

-مێژووی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک ڕێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١/٥/٢٠١٠ کاتێك لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ١٣٣٨٢ مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.

"نەوشیروان مستەفا" جێگری سکرتێری گشتی (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات  لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کە ناڵی knn، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.

-لیستی گۆڕان ڕکابەری 'لیستی کوردستانی' بوو کە لیستی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی دیموکراتی کوردستان) و(یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) بوو لە ٢٥/٧/٢٠٠٩.


- لە ٢٥/٧/٢٠٠٩بەناوی لیستی 'گۆڕان' ەوە بەسەرپەرشتی "نەوشیروان مستەفا" بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد و ٢٥ کورسییان بەدەستھێنا.

-سەرجەمی دەنگەکانیش ٪٥١ ی لە شاری سلێمانی بوو بەشێکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لەگەڵیدا بوون.

-لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی ٢٠١٠هەشت کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.

-لە هەڵبژاردنی ٢٠١٣ توانیان ٢٤ کورسی پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر بکەن.

-لە سەرەتای دامەزراندنییەوە "نەوشیروان مستەفا ئەمین" ڕێکخەری گشتی واتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەکە بوو.

-لەدوای کۆچی دوایی ڕیکخەرلە ئایاری ٢٠١٧ لە هەڵبژاردنی ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٧ لە هەڵبژاردنی ناوخۆییدا "عومەری سەید عەلی"بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا.

"عومەی سەید عەلی" لە دوای "نەوشیروان" بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە مێژووی خۆیدا.

-لە هەڵبژاردنی ٣٠/٩/٢٠١٨ بۆ پەرلەمانی کورستان بزوتنەوەکە ژمارەی دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد و توانیان تەنها ١٢ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.



ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر