روسیا، چۆن رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە میرات وەرگرت؟

PM:12:48:07/11/2019
دۆسیە: نێودەوڵەتی


ئیلان بەرمان
ئەندامی ئەنجومەنی ئەمریکی بۆ سیاسەتی دەرەوە

لە پاییزی ساڵی 2015 دا، حكومەتی روسیا بە بڕیارێكی فەرمی، پشتگیری سەربازیی رژێمی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریای كرد. لەو كاتەدا پێگەی روسیا لە وڵاتە ئیقلیمییەكاندا زۆر لاواز بوو، دوای ماوەیەك لەو داكشانە درێژەی جەنگی سارد، ئێستا مۆسكۆ بوونی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كورتكردۆتەوە بۆ پێگەیەكی سەربازی هەمیشەیی، ئەویش بنكەیەكی دەریاییە لە شاری تەرتوسی كەناری سوریا، كە ئەمەش مەترسی تیاچوونی لەسەرە هەر كاتێك حكومەتی سوریا بەدەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەناو بچێت.

لەم سۆنگەوە روسیا بە هێزێكی گەورەوە بوونی لە وڵاتە هەرێمایەتییەكاندا هەیە‌و هێزەكەشی لە سوریا لە زیادبووندایە، روسیا سەركەوتوو بووە لە دانانی ئەو بنكە دەریاییەی تەرتوس. لەگەڵ ئەوەشدا سێ‌ بنكەی سەربازیی تری لەو وڵاتەدا دامەزراندووەو هێزە دەریاییەكەی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست سەپاندووە. هاوكات روسیا توانیوییەتی سوود لەو بەشداریكردنە سەربازییەی بكات بۆ فرشتنی چەك‌و تەقەمەنی، هەروەها بۆ دامەزراندنی بنكەی نوێ‌ لە باكوری ئەفریقیا. لەم چەند ساڵەی رابردووشدا ئەم ستراتیژییەی روسیا هاوكار بووە بۆ رۆڵی ناوەندگێرێكی بەهێز لەكاروباری پرسە ئیقلیمییەكاندا.

سەركەوتنێكی روون
ئەو واقیعە لەو كاتەدا سەركەوتوو بوو، كاتێك رەجەب تەیب ئوردۆگان سەرۆكی توركیا‌و فلادیمیر بۆتین سەرۆكی روسیا لەسەر دوارۆژی سوریا كۆبونەوە، كە رێككەوتنێكیان ئیمزاكرد‌و تیایدا جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندیە ستراتیژییەتەكانی روسیا-توركیا كرایەوە.

لە ماددەی یەكەمی ئەو رێكەوتنەدا هاتووە كە هەردولا بەهاوبەشی‌و هێزەوە رووبەرووی تیرۆر ببنەوە، ئەمە خاڵێكی گرنگە، لەبەرئەوەی هیچ ئاماژەیەكی بە دورخستنەوەی توركیا لە ئەوروپا تیانییە.

دوای هەموو شتێك، ئەنقەرە لۆمەی وڵاتانی ئەوروپای كرد كە رووبەرووی ئیسلامییە توندرەوەكان نەبونەتەوە. خالێكی تری رێكەوتنەكە ئەوەیە كە هەردوو وڵات پابەند دەكات بە ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە ناوچەی ئارام كە بەنیازن لە باكوری سوریا دروستی بكەن.


ئه‌م بابه‌ته 39 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر