حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

حیزبێکی کوردی باشوورە لەژێڕ ئایدیای سۆشیالیزم، لەساڵی ١٩٧٦ دامەزراوە و بەردەوامە لە سیاسەت.
PM:04:05:06/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

-"حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان" سەرەتا بەناوی "بزوتنەوەی سۆسیالستی کوردستان"ه‌وه‌ دامەزرا.

-یەکەم کۆبونەوەش بۆ دروستكردنی ئه‌و حیزبه‌، لە ماڵی "سەید عه‌زیز شەمزینی" لە کوردستانی ڕۆژھەڵات لەھاوینی ساڵی ١٩٧٦ ئەنجامدرا.
-دواتر بەیاننامەی دامەزراندن لەڕێگای"که‌ریمی حیسامی" لەبەیروت چاپکرا.
-پاشان لە(٨-٨-١٩٧٦) دا حیزبه‌كه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا.

-دامەزرێنەرانی حیزبه‌كه‌ بریتی بوون لە:"سە یدا ساڵح یوسفی -عه‌لی عە سکەری -دکتۆر خالید- سەعدی عه‌زیز-عه‌لی ھەژار -کاردۆ گە ڵاڵی-ڕه‌سول مامەند -تاھیری عه‌لی والی -سەید کاکە -مەلا ناسیح".
- دواتر ناوی بزوتنەوەی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا بۆ "بزوتنەوەی سۆسیالیستی کوردستان".

-لەساڵی١٩٧٩گۆڤارێک دەردەکەن بەناوی"بزوتنەوە".
-"سە یدا ساڵح یوسفی" سکرتێری حیزب لە ٢٥-٦-١٩٨١ به‌نامه‌ی به‌بۆمب چێنراو تیرۆرکرا.

- حیزبەكه‌ ٦ کۆنگرە و، کۆنفرانسێک و پلینیۆمێکی بەستووە:

-یەکەم کۆنگرە لەشاخ لەدۆڵه‌توو لە ١٢-٥-١٩٨١.

-کۆنگره‌کانی تریشی دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شارەکانی کوردستان بەستووه‌.


-لە ٨-٨-١٩٧٩ کۆنفرانسی ڕاگەیاندنی حسک واتە"حیزبی سوسیالستی-یە کگرتوو".

-کۆنگرەی یەکەم ١٢تا ١٣ - ٥ -١٩٨١ لە دۆڵەتوو.

-کۆنگرەی دووەم ١٥تا ١٩-١١-١٩٩٤ھەولێر.

-کۆنگرەی سێھەم ٢٧تا ٣٠-١١-١٩٩٩سلێمانی.

-کۆنگرەی چوارەم ٦تا ٨-١٢-٢٠٠٣سلێمانی.

-کۆنگرەی پێنجەم ٨ تا ٩ -٨-٢٠٠٥ سلێمانی.

-کۆنگرەی شەشەم ٥ تا ٨-٥ -٢٠١١ ھە ولێر.

وەک حیزبێکی نیشتمانی ونەتەوەیی پێناسەی خۆی کردو، ئەم ستراتیژە پەسەندکرا بۆ "حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان".

-پلینیۆم یەکەم ١٣-٦-٢٠١٤سلێمانی: لەم پلینیۆمەدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ دران، لەوانە بۆ یەکەمجار"کۆنفیدراڵی" وەک ئامانجی حیزبی سۆسیالست بۆئه‌م قۆناغە بە گونجاو زانراو، پەسەند کرا.

-بارەگای ھەیە لەسەرجەم کوردستان، خاوەنی ٤٥٠٠ شەهیدەو، لەشەڕی تیرۆریستانی داعشدا(٩)شەھیدو، سەدان برینداری بەخشیوە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

-کەناڵی "جەماوەر"ی ھەیە، لەگەڵ ڕادیۆ و سایتی "جەماوەرو سورێن". جگە لە ڕۆژنامەی "ڕێبازی ئازادی" کەزمان حاڵی بوو.
-له‌ئێستادا "محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود" یه‌كێك له‌شۆڕشگێره‌كانی كوردستان، سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یه‌.



ئه‌م بابه‌ته 874 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر