ئه‌حمه‌د سۆكارنۆ (1901 – 1970)

PM:02:25:05/10/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ ئیندۆنیزیایه‌.

زیاتر له‌ ده‌ ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ له‌ زیندانی‌ هۆڵه‌ندییه‌كاندا به‌سه‌ربردوه‌. 

به‌هۆی‌ خه‌باتی‌ به‌رده‌وام‌و نه‌بڕاوه‌ی‌ له‌پێناوی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ وڵاته‌كه‌یدا، خاوه‌نی‌ ناوبانگێكی‌ فراوانه‌. 
له‌ (17/ئاب/1945) سه‌ربه‌خۆیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند. 

دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ وڵات. 

له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵانی‌ شه‌سته‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردودا كه‌وته‌ په‌یڕه‌وكردنی‌ رێبازی‌ چه‌پ‌و پشتیوانی‌‌و پارێزگاری‌ له‌ حیزبی‌ شیوعی‌ ده‌كرد له‌سه‌ر حیسابی‌ سوپاو ئیسلامییه‌كان.

له‌ژێر ناونیشانی‌ به‌ره‌نگاربونه‌ی‌ ئیمپریالیزم‌و به‌پشتیوانی‌ چین‌و یه‌كێتی‌ سۆڤیه‌ت، زنجیره‌یه‌ك سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌كی‌ دوژمنكارانه‌ی‌ به‌جێهێنا. 

له‌كۆتاییدا بزوتنه‌وه‌ی‌ (30 نۆڤه‌مبه‌ر) بووه‌ هۆی‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ شیوعی‌‌و له‌سه‌ر كار لابردنی‌ سۆكارنۆ له‌لایه‌ن (سۆهارتۆ)وه‌ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ ژه‌نه‌راڵه‌كانی‌ سوپا. 

له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا هه‌تا مردنی‌ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری‌ مایه‌وه‌.


ئه‌م بابه‌ته 27 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر