ئیندۆنیزیا

PM:02:14:05/10/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ناوه‌ فه‌رمییه‌كه‌ی‌ كۆماری‌ ئیندۆنیزیایه‌. 

ده‌كه‌وێته‌ باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ئاسیاوه‌.

 له‌ (17508) دوورگه‌ پێكدێت. 

ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ (238) ملیۆن كه‌سه‌. 

چواره‌مین ده‌وڵه‌تی‌ جیهانه‌ له‌ڕووی‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌. 

گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ته‌ له‌ڕوی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ موسڵمانه‌وه‌. 

زیاتر له‌ نیوه‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ دورگه‌ی‌ جاوه‌ ده‌ژین، به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ به‌ چڕترین ناوچه‌ی‌ دانیشتوان له‌جیهاندا داده‌نرێت. 
پایته‌خته‌كه‌ی‌ ناوی‌ (جاكارتا)یه‌. 

هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ مالیزیاو سه‌نگافوره‌و فلیپین‌و ئوسترالیا. 

ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ بیستە(G20). 

ماوه‌ی‌ سێ سه‌ده‌و نیو له‌لایه‌ن هۆڵه‌نداوه‌ داگیركراوه‌.

 دوای‌ جه‌نگی‌ دوه‌می‌ جیهانی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌.

 سیستمی‌ سیاسی‌ كۆماری‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌.

 له‌ دیارترین ناوچه‌كانی‌ جیهانه‌ بۆ روودانی‌ زه‌مین له‌رزه‌. به‌جۆرێك له‌ ساڵی‌ (2018)دا (11557) زه‌مین له‌رزه‌ی‌ به‌خۆوه‌بینوه‌، هێزی‌ (297) زه‌مین له‌رزه‌یان زیاتر له‌ پێنج پله‌ بووه‌ به‌پێوه‌ری‌ رێخته‌ر.


ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر