-كۆمپانیایەكی
سعودییەو، گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت و سوتەمەنی و
وزەیە لەهەموو جیهاندا.
- كۆمپانیاكە ساڵی 1933 وەك كۆمپانیایەكی
ئەمریكی دامەزراوە، دواتر لەساڵی 1944 بەناوی ئارامكۆ ناسرا كە كورتكراوەی
دەستەواژەی( كۆمپانیای زەیتی عەرەبی ئەمریكیی)یە.
-یەكەم بەرهەمی كۆمپانیاكە لە بیرە
نەوتییەكانی دەمام بووە، بەتایبەتی بیری ژمارە 7، لەساڵی 1938دا.
- پەیتاپەیتا پشكەكانی ئەو كۆمپانیایە
لەلایەن سعودیەوە دەكڕدرایەوە، تاكو هەموو پشكەكانی لەساڵی 1980دا بوویەوە بەموڵكی
سعودییە.
-ساڵی 2015 لەڕووی كارگێڕییەوە كۆمپانیاكە لە
وەزارەتی نەوت جیاكرایەوە، ئەنجومەنێكی باڵای بۆ دروستكرا بەسەرۆكایەتی "
جێگری شازادەی جێنشین محەمەد كوڕی سەلمان" . بەگوتەی ئەنجومەنەكە، ئەو
گۆڕانكارییە سەربەخۆییەكی زیاتری دەبەخشیە ئارامكۆ، ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی لە 10
كەس پێكهاتوە، پینج كەس لەئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، ئەندامن لەئەنجومەنی
بەڕێوەبردنی ئارامكۆدا.
- كۆمپانیاكە ئیدارەی یەدەگێكی نەوتی زەبەلاح دەكات
لەجیهاندا كە دەگاتە 265 ملیار بوشكە، واتە 15%ی كۆی یەدەگی نەوت، هەروەها بڕی 288
تریلیۆن پێی دووجا لە یەدەگی گازی سروشتی.
-بەمەزەندەی سعودییە، نرخی كۆمپانیاكە دەگاتە
دوو تریلیۆن دۆلار، بەڵام بەگوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان كۆی داهاتی ساڵانەی كۆمپانیاكە 185 ملیار
دۆلارە. كەواتە ئەگەر بەهای كۆمپانیاكە 2 تریلیۆن بێت، كەواتە یەكسانە بە دەجار
زیاتر لەداهاتی یەك ساڵی خۆی. ئەمەش تەنها لەكۆمپانیاكانی تەكنەلۆژیادا دەبینرێت.
- كۆمپانیاكە خاوەنی پاڵاوگە و كامیۆن و بۆری
نەوت و، ناوەندی توێژینەوەیە لەتەواوی سعودییەدا، هەروەها لەچەندین وڵاتی جیهاندا
لقی هەیە.
- ئارامكۆ ڕۆژانە 10ملیۆن بوشكە نەوت دەفرۆشێت. ئەوەش سێ جار
زیاترە لە داهاتی ئیكسۆن موبیل.
-كۆمپانیاكە خاوەنی 65 هەزار كارمەندی
جۆراوجۆرە.