تۆماهۆك

PM:02:06:18/09/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

(تۆماهۆك، موعجیزەی سەدە، مڵۆزمی دوژمنەكانی ئەمریكا)

10 زانیاری گرنگ سەبارەت بە موشەكە مڵۆزمەكە

- موشەكی تۆماهۆك، شانازی پیشەسازییەكانی ئەمریكایە.
- كێشی تۆماهۆك لەنێوان 1300 تاكو 1600 كیلۆگرامە.
- لەدووری 1600 كیلۆمەترەوە زۆر بەوردی ئامانجەكانی دەپێكێت.
- خێراییەكەی لەخێرایی دەنگ زیاترەو، دەتوانێت زۆر بەنزمی بفڕێت تادەگاتە ئامانج بۆ ئەوەی ڕادارەكان نەیدۆزنەوە.
- درێژی موشەكەكە 5.55 مەترە.
- دەتوانێت كڵاوەی جەنگی هەڵگرێت تاكو كێشی نیوتەن.
- یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی ئەم موشەكە ئەوەیە دەتوانرێت لە كەشتییە جەنگییەكانەوە بتەقێنرێت.
- دەتوانێت لەچەند سەرچاوەی جیاجیای ئاراستەكردنەوە، زانیاری وەربگرێت.
- هاوكات دەتوانێت تادەگاتە ئامانجەكەی و دەتەقێتەوە، زانیاری بنێرێتەوە بۆ بنكەكانی ئاراستەكردنی.
- دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ بفڕێت و ئاراستەی فڕینی بەڕیمۆت كۆنترۆڵ دەگۆڕدرێت لە بنكەكانی ئاراستەكردنی سوپای ئەمریكاوە.
- تاكو ئێستا ئەمریكا 2000 جار ئەم موشەكەی بەكارهێناوە لەجەنگەكانیدا.



ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر