كالیبەر

PM:01:56:18/09/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

موشەكی كالیبەر، ترۆپكی توڕەبوونی ڕووس لەمرۆڤایەتی

-كالیبەر، یەكێك لەو موشەكە دەگمەنانەیە كە دەتوانرێت لە سەكۆیی دەریاییەوە لەدژی ئامانجی وشكانی و دەریایی ئاراستە بكرێت.

- تایپێكی كالیبەر، لەلایەن ژێر دەریاییەكانەوە دەتەقێنرێت.

- بزوێنەری ئەم موشەكە، بە سوتەمەنی ڕەق كاردەكات.

- تەواوی پرۆسەی تەقاندنی كالیبەر، لە ڕێی ڕیمۆت كۆنترۆڵەوە دەبێت.

- یەكێك لەو موشەكە دەگمەنانەیە كە دەتوانێت زۆر بەنزمی بفڕێت.

-موشەكەكە 1000 تاكو 1500 كیلۆمەتر دەبڕێت.

- كالیبەر دەتوانێت كڵاوەیەكی تەقینەوە بە كێشی 450 كیلۆ هەڵگرێت.

- درێژی یەك موشەكی كالیبەر 6.2 مەترە.

- كێشی یەك موشەك 1400 كیلۆگرامە.

- لەهەندێ ئینسكلۆپیدیای سەربازییدا نوسراوە، كالیبەر دەگاتە 2600 كیلۆمەتر.

-بەخێرایی 240 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەفڕێت.

-پنتیۆمی دووەمی موشەكە باڵدارەكانی ڕووسیایە.

-لەشەڕی دژی داعشدا، سوپای ڕووسیا 26 موشەكی كالیبەری بەكارهێناوە.


ئه‌م بابه‌ته 38 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر