سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

PM:02:26:07/09/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

سیناتۆرێکى ئەمریکى لە میانەى کۆڕبەندێکدا کە لە لایەن دامەزراوەى هۆدیسنەوە ڕێکخرابوو باسی سەربەخۆیی کوردستانى کرد، ئەو سیناتۆرە جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئەمریکا پشتگیرى سەربەخۆیی کوردستان بکات چونکە لەو ڕێگایەوە دەگات بە یەکێک لە گەورەترین ئامانجەکانى کە بەدیهێنانى ئاسایشی نیشتمانى ئەمریکایە.

تیدکروز کە گەنجترین ئەندامى ئەنجومەنى پیرانى ئەمریکایە لەسەر پارتى کۆمارى و نوێنەرى ویلایەتى تەکساس دەکات لەو ئەنجومەنەدا دەڵێت : سیاسەتى دەرەوەى ئەمریکا لە پاڵپشتیکردنى کوردەکان شکستى هێناوە لە کاتێکدا ئەوان شانبەشانى ئەمریکییەکان جەنگاون و دوژمنەکانمان دەکوژن.

ناوبراو یەکێکە لەو دەنگانەى کەبە ڕاشکاوى سەربەخۆیی کوردستان دەبەستنەوە بە بەدیهینانى ئاسایشی نیشتمانى ئەمریکاوە، لەبەر ئەوەى پێی وایە کە هەردوو لا هەمان مەبەست و ئامانجیان هەیە، پێشر جۆن کەنەدى کە یەکێکە لە سیناتۆرەکان لە ئەنجومەنى پیران بەهەمان شێوە باسی لە سەربەخۆیی کوردستان کردووە.

لە خوارەوە تەواوى گرتە ڤێدیۆییەکە ببینە.








ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر