دواى پۆتین، سیستەمى نێودەوڵەتى بەرەو کوێ

سیستەمى نێودەوڵەتى جیهان دواى فلادمێر پۆتین گۆڕانکارى بەسەردا دێت
PM:05:14:18/08/2019
دۆسیە: نێودەوڵەتی
تورکیا و ئێران و چین و ڕووسیا هاوپەیمانى سەرەکى جەمسەرێکى نوێێ نێودەوڵەتین

یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

نوسینى : ئەلیکساندەر ڕاهى

لەژێر ئەم ناونیشانەدا، توێژەرى ئەڵمانى ئەلیکساندەر ڕاهى لە "نیزافیسیمایا گازیتا" سەبارەت بە ڕۆڵى پۆتین لە دەرکەوتنى چین وەکو هێزێکى گەورەى نێودەوڵەتى و دەرکەوتنى جەمسەرێکى نێودەوڵەتى نوێ لە ئۆراسیا نوسیویەتى.

لە وتارەکەدا هاتووە، پێش بیست ساڵ، دەستکرا بە تۆمارکردنى بەشێکى نوێ لە مێژووى ڕووسیا، لە ٩ ى ئۆگستۆى ١٩٩٩، بۆریس یەڵسن هەڵسا بەکاندید کردنى فلادمێر پۆتین بۆ پۆستى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران کە لەو کاتەدا ناوبراو بەناوبانگ نەبوو، هەروەها دواتر وەکو جێگرەوەى خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار دایمەزراند.

بە تێڕوانینى ڕۆژئاوا، سەردەمى پۆتین، ڕووبەڕووبونەوەیەکى جیۆسیاسی بەردەوامە، ڕۆژئاوا، لە ڕاستیدا هەوڵى دەدات کە جارێکى دیکە ئاسایشی ئەورووپا لەسەر بنەماى پەیماننامەى فێرساى ساڵى ١٩١٩، دابمەزرێنێتەوە. ئەوى کە پۆتین بەهەموو توانایەوە، هەوڵ دەدات شکستى پێ بهێنێت، هەروەها توانى فراوانخوازى ناتۆ لە جۆرجیا و ئۆکرانیا بوەستێنێت، بەڵام ئەمەش زۆر لەسەر ڕووسیا کەوت، چونکە هەمووان ئابڵوقەیان خستەسەر، بەڵکو هەوڵیاندا کە هەژموونى ڕووسیا سنووردار بکەن، گومان لەوەدا نییە کە کۆتایی خولى سەرۆکایەتى پۆتین سەرەتاى سەرهەڵدانى سیستەمێکى نوێی نێودەوڵەتى دەبێت، بەڵام ئایا ئەم سیستەمە نوێیە چۆن دەبێت؟

ڕۆژئاوا پاشگەز نابێتەوە، چونکە پێیان وایە کە پۆتین هیچ بژاردەیەکى دیکەى نییە، جگە لەوەى – بەتێڕوانینى ڕۆژئاوا – نمونەى دیموکراسی لیبراڵى ڕۆژئاوا پەسەند بکات، دواى ئەوەش ڕۆژئاوا یارمەتى دەدات بۆ نوێبوونەوە، جگە لەم بژاردەیە هیچ بژاردەیەکى دیکە لە ڕۆژئاوا بۆ پۆتین بەدیناکرێت.

لە ڕاستیدا، بۆتین بە ڕوو وەرگێڕان لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات، دەستیکردووە بە یارمەتیدانى چین بۆ ئەوەى وەکو دووەم گەورەترین هێزى جیهان دەربکەوێت، ڕووسیا و چین لە سیستەمى داهاتووى نێودەوڵەتیدا دوو هاوپەیمانن، ئۆراسیاى نوێ پێکدەهێنن و تواناکانیان برەو پێدەدەن، هەروەها هەریەک لە تورکیا و ئێرانیش دەگرێتەوە، ئێستا لە ئاسیا بنەمایەکى نوێ دروست دەبێت بۆ حوکمکردنى جیهان، پێناچێت ڕۆژئاوا بتوانێت لێی قوتار بێت، لەوانەیە پێیان باشبێت کە پاڵ بدەن بە پاڵ ئەمریکاوە، چونکە دەبێتە هۆى دابەشبوونى بۆ ئەورووپایەکى ڕۆژهەڵاتى و ئەورووپایەکى فەرەنسی ئەڵمانى.

سەرچاوە: RT العربی





ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر