سەربەخۆیی کوردستان لە دیدى (مەشهەدانی)یەوە

PM:04:31:23/07/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

مەحمود مەشەهدانى، سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا راى دەگەیەنێت کە چاوەڕوانى دواچرکەکانى ڕاگەیاندنى سەربەخۆیی کورستانە.

ناوبراو لە دریژەى چاوپێکەوتنەکەدا ئاماژە بەو گرفتانە دەکات کە لەمپەربوون لەبەردەم سەربەخۆیی کوردستان و دەڵێت کە یەکێک لە هۆکارەکان نەبوونى سنوورى دەریاییە، لەبەر ئەوەى کە هەرێمى کوردستان سنوورى بەستراوەتەوە بە سنوورى وڵاتانى دیکەوە کە ئەم بابەتە وەکو پرسیکى ئاسایشى نەتەوەیی لێی دەڕوانن.

سەبارەت بە ڕێفراندۆم جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاڵپشتی نەکردن لە ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاوە ماناى وا نییە کە ئەمریکا باوەرى بە سەربەخۆیی کوردستان نییە بەڵام لاى ئەمریکییەکان کاتەکەى نەگونجاو بووە بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم، گەر نا هەرێمى کوردستان سەرجەم بنەماکانى دەوڵەتى تیادایە تەنیا دانپیادانانى نێودەوڵەتى نەبێت.

بۆ بینینى تەواوى گرتە ڤیدۆییەکە کرتە لە خوارەوە بکە:


 


ئه‌م بابه‌ته 1981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر