چاوى کورد و خەمى پەروەردە

PM:02:15:20/07/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژى یەک شەممە بەروارى ٢٠١٩/٧/١٤، لە ئۆفیسى سەرەکى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی دیدارێک بۆ ژمارەیەک پەروەردە کارانى هەرێمى کوردستان ڕێکخرا، لەو دیدارەدا باسی ڕەوشی پەروەردە کرا لە هەرێمى کوردستان، هەروەها ئامادە بووان تیشکیان خستە سەر گرفتەکانى بوارى پەروەردە و چارەسەرەکانى، لە بەشیکى دیدارەکەدا بڕیاردرا کە ئەو بابەتانەى باسیان لێوەکرا و چارەسەرەکان بخرێنە بەردەست وەزارەتى پەیوەندیدار بەمەبەستى چارەسەرکردنیان.

شایەنى باسە هەریەک لە بەڕیزان ( م. بەختیار ستار محەمەد- ماجستێر لە بوارى پەروەردە، م. خەلیل خەلەف عەبدول - سەرپەرشتیارى پسپۆڕى کارگێڕی ڕۆئاواى پارێزگاى سلێمانى، د. شیلان عومەر حسێن - مامۆستاى زانکۆ لە کۆلێژى زمانى زانکۆى سلێمانى، م. عبدالله سوور- پسپۆڕى بوارى پەروەردە) ئامادەى پانێڵەکە بوون.



ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر