عێراق ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو

عێراق دەوڵەتێکی شکستخواردوە، ھەمیشە بە شکستخواردوویی دەمینیتەوە و چارەسەری کێشەکانی ناکرێت، لەم بابەتەدا ڕوونی دەکەمەوە بۆچی دەوڵەتێکی شکستخواردووە و ناتوانرێت بە شێوەیەکی ھەمیشەیی چارەسەری کێشەکانی بکرێت؟.
PM:04:31:04/12/2018
دۆسیە: عیراقناسی
کوردستان دەتوانێت ببێتە ده‌وڵه‌تێک بۆ ماڵی سەرجەم کوردەکان

دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری فه‌رمی پارتی كۆماری ئه‌مریكا- هاوكاری چاوی كورد


لەم نوسینەدا تیشک دەخەمە سەر مێژووی نوێی عێراق کە ماوەی سەدەیەکە دەستی پێکردووە، لەو کاتەوه‌ی کە دەستەڵاتدارە ئەورووپییەکان نەتەوەیان بە بێ گوێدانە ھەرێم دروستکرد.

ئەوان دەیانزانی کە ڕۆژێک دێت عێراق دەبێتە ده‌وڵه‌تێکی شکستخواردوو ھاوشێوەی لوبنان و لیبیا و سوریا و ئەو دەوڵەتە عەرەبیانەی دیکە کە ئەورووپییەکان ڕۆلیان ھەبووە لە دروستکردنیاندا. دۆزینەوەی نەوتە زۆرەکەی، شکستی دەوڵەتەکەی دواخستووە، بەڵام سەر ئەنجام ئەم دەوڵەتە ھەر کۆتایی پێدیت. ھەروەھا ستراتیژیەتی ئەمریکا لەعێراق پشتی پێدەبەستێت بۆ سەقامگیری وڵات، تەندروست نییە.

لێرەدا ئەو ھۆکارانەی کە پێم وایە بۆچی عێراق ناتوانێت کێشەکانی چارەسەر بکات دەخەمە ڕوو:

١. کێشە سنورییەکان

سنورەکانی عێراق بە خێرایی کێشراون لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەم لە لایەن بەریتانیا و فەرەنسا، وەک بەشێک لەو ڕێككەوتنەی نێوانیان بۆ زیادکردنی ھەژمونیان لە ڕۆژھەڵاتی ناوین،لە ئەگەری سەرکەوتنیان بەسەر ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ھاوپەیمانەکانی.

فەرەنسا شامی بەدەستھێنا و بەریتانیاش میزۆپۆتامیای پێشوو، کە دواتر بوو بە عێراق لە ئەنجامی یەکگرتنی سی ویلایەتی پێشوی ده‌وڵه‌تی عوسمانی (به‌غداد و به‌سرە و موسڵ). لەبەر ئەم ھۆکارە بۆچی سنورەکان پێکھاتووە لە ھێڵێکی ڕاست: ئەورووپییەکان بە بێ گوێدانە ئەو کەسانەی کە تیایدا دەژین ھێڵی سنورەکانیان کێشاوە.

عێراق پێکھێنرا لە نێوان سی نەتەوەدا: عەرەبە شیعەکانی باشوور و عەرەبە سونەکانی باکوری خۆرئاوا و کوردەکانی باکوری خۆرھەڵات. سەرکردە بەریتانیەکان درکیان بەوە کرد کە ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ناتوانیت ئیدارەیەکی سەرکەوتووی حوکمی خۆجیی بکات، بۆیە پلانیان دانا تا ئەو کاتەی حوکمێکی خۆڕسکی لە جێگای دابنرێت.

٢. نەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی

لەسەرەتاوە پێشینەیی بەریتانییەکان سوننەکان بوو، بۆ جڵەوگرتنە دەستەڵاتی ئیداریی ناوخۆیی بەھۆکاری ئەوەی زۆربەی ئەفسەرانی سوپای عوسمانییەکانیان پێکدەھێنا لەماوەی چوار سەدە حوکمڕانی عوسمانییەکان . بەڵام عەرەبە شیعەکان نەیاندەویست لەلایەن عەرەبە سونەکانەوە فەرمانڕەوایی بکرێن و، ھەروەھا کوردەکانیش نەیاندەویست لەلایەن عەرەبەوە فەرمانڕەوایی بکرێن.

کوردەکان بەشێوەیەکی بەردەوام لە سەدەی بیستەمەوە لە دژی دەستەڵاتداری به‌غداد شۆڕشیان ئەنجامداوەو، ھەروەھا لە دژی ئەوەی کە سیاسەتی شیعەگەرایی لە دوای شۆڕشی ڕادیکاڵی ئێرانیەوە لە ته‌ھران لە ساڵی ١٩٧٩ز، بسپێنرێت بەسەریاندا. بەم شێوەیە عێراق ھیچ پێشینەیەکی ناسنامەی نەتەوەیی نییە و، ھەنگاوەکانی سوننەکان بۆ گرتنە دەستی دەستەڵات بۆ چارەسەی کێشەکان بوو، لەو ساڵانەی کە ئەمریکا لە ٢٠٠٣ دا تازە عێراقی ئازاد کردبوو. ئەمریکا خۆیی لەوەدا بینیووە کە بەرگری لە ده‌وڵه‌تێک دەکات کە ھاونیشتیمانیانی دڵسۆزی و ئینتیما (وەلائیان) درووستیان بۆ وڵاتەکەیان نییە.

3. خو و نه‌ریته‌كانی ده‌وڵه‌تی میزۆپۆتامیا " خاکی نێوان ڕوبارەکان"

لە یۆنان شوێنی حەوانەوەی ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیان بووە، لە ماوەی ٨٠٠٠ ساڵی مێژوویدا, بەڵام ھەرگیز ھیچ سیستەمێکی دیموکراسی تیایدا سەریھەڵنەداوە. وڵات گەشەی کردوە لەگەڵ ئاین و جیاوازییە خیڵەکیەکاندا کە ئیدارە دراوە لە لایەن سەرکردە ناڕۆشنبیرەکانەوە.

بەشێوەیەکی سادە، ھۆزە سونییەکان لە باکور و ڕۆژئاوا بەرھەڵستی فەرمانڕەوایی بەغدادیان دەکرد. حکومەتی شیعەی ئێستا بەھەمان شێوەی پێشووی سوننەکان لە ڕابردوو مامەڵە لەگه‌ڵ سوننەکاندا دەکەن، بەم جۆرە لە عێراقدا ھیج نه‌ریتێك نابینرێت کە باس لە سیستەمی دیموکراتی بکات.

٤. بوونی توندوتیژی لە ڕادەبەدەر 

دەستەڵاتی فەرمانڕەوایی گونجێنراوە لەگه‌ڵ تەواوی مێژووی مرۆڤایەتیدا، بەڵام مانای ئەوە نییە کە ھەمیشە دەوڵەتە باشەکان بە شێوەیەکی سەرسەختانە پشتگیری لە مێژووی نوێی عێراق بکەن.

مێژووی عێراق تووشی جۆرەھا بەرھەڵستی بووە. لەماوەی جەنگی نێوان ئیران عێراق , سەدام حسین زیاتر لە چوار ھەزار گوندی کوردەکانی ڕووخاندوە و زیاتر لە ٥٠٠ ھەزار ھاونیشتیمانی کوردی کوشتوە. ھەمان کاری وەحشیگەرانە بەرامبەر بە شیعەکان کراوە لە باشوور لە ماوەی ھەڵسانەوەیان لە دژی بەغداد لە ئۆپەراسیۆنی گه‌رده‌لولی بیاباندا.

بڵاوبونەوەی توندو تیژی تایفی لە ماوەی داگیرکاری ئەمریکا بۆ عێراق لەوانەیە فۆرمێکی نوێ بێت, بەڵام شتێکی دابڕاو نییە لە مێژووی عێراقدا
.

٥. گەندەڵی لە سیستەمی حوکمڕانییدا

کەلتوری سیاسی عێراق یەکێکە لە فرە گەندەڵترین وڵاتەکانی جیھان, بە گوێرەی ریزبەندی گەندەلکارانی جیھان پلەی ١٧٠ یە لە ١٧٥ وڵاتی جیھاندا.

سەرجەم سیستەمە گۆرانکارییە ئیدارییەکان لە قۆناغی گرێبەستە بیناسازییەکانەوە بۆ گرێبەستە سەربازییەکان، لە ئازادکردنی زیندانیەکاندا بەتەواوی تێوەگلاون لە گەندەڵی.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان زیاتر لە ٣٣٠ ملیار دینار لە بودجەی گشتی دیارنەماوە لە ئەنجامی گەندەڵی دەستەڵاتدارانەوە. پێم وایە ئەم سیستەمە ناتوانرێت چارە بکرێت لە لایەن حکومەتەوە لەبەرئەوەی زەحمەتە به‌و میکانیزمەی فەرمانڕەوایی پێ دەکرێت .

بە چاوخشاندنەوە بەم خاڵە سەرەکیانەی سەرەوەدا، پرسیاری جدی ئەوەیە ئایا عێراق داھاتوی ھەیە؟. بۆماوەیەكی درێژ نادیارە بە دڵنیایەوە, بەلایەنی کەم تا ئەو کاتەی کە سنورەکانی گۆڕانکاری بەسەردا دەکرێت.

پرسیاری دروست دواتر چی و ئایا مەترسی بەدی دەکرێت؟. سوننەکان کۆنترۆڵی ئەنبار دەکەن و دەبنە بەشێک لە تیرۆرستی ناوچەکە. شیعەکانی باشور بە ھاوبەشی شیعەکانی ئێران فۆرمی ھێزێکی نوێ لە ھەرێمەکە بنیات دەنێن. کوردستان دەتوانێت ببێتە ده‌وڵه‌تێک بۆ ماڵی سەرجەم کوردەکان و وڵاتانی دراوسێی.

واشنتۆن پشتگیری ده‌وڵه‌تی ئیستای عێراق دەکات بەھۆکاری ئەو ترسەی کە ھەیەتی لە وانەیە ڕووبدات لە ئەنجامی بارچەبونی (دابەش بوون)ی عێراقەوە.

بەڵام دابەشبوون پێویستی بە ڕابەری نییە لەم بارودۆخە خراپەی ئیستا ھەیە. ئازادی شیعەکان لە به‌غداد و ھۆزە سونییەکان توانی خاوندارێتی وەربگرێت لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش.

شیعەکانی عێراق دەیانەوێت سەرچاوەیەکی نەتەوایەتی بۆ خۆیان بەرجەستە بکەن و، بەم شێوە ھەڵبژێردراوی حکومەتی فارسی ئیرانی نابن. ھەروەھا کوردەکانی تورکیا و سوریا چاویان لەسەر سەربەخۆیی کوردستانە، وەک مالی خۆیان تا کۆچی بۆ بکەن، زیاتر لەوەی کە وەک سەرچاوەیەکی وزە سەیری بکەن. بەڵام تاکە وشەی سەرەکی بۆ ھەموو ئەم سیناریۆیانە بریتیە لە " ئەگەرەکان".



ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر