قه‌ته‌ر

PM:12:35:03/12/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ناوی فه‌رمی: ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، میرنشینی قه‌ته‌ر.

كورتكراوه‌: قه‌ته‌ر.

پایته‌خت: ده‌وحه‌.

زمانی فه‌رمی: عه‌ره‌بی، ئینگلیزیش به‌به‌ربڵاوی به‌كارده‌هێنرێت.

سیسته‌می سیاسی: میرنشینی ده‌ستوری.

سه‌ربه‌خۆبوون: 3/9/1971 له‌به‌ریتانیا.

دراو: ڕیاڵی قه‌ته‌ری.


جوگرافیا

شوێن: قه‌ته‌ر له‌شێوه‌ی نیوه‌دوورگه‌یه‌كدایه‌، له‌سێ لاوه‌ به‌ئاوی كه‌نداو ده‌وره‌دراوه‌، ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه‌. له‌باشوره‌وه‌ سعودیه‌، سنوریی ئاویی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئیمارات و به‌حره‌یندا هه‌یه‌.

ڕووبه‌ر: 11.437 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌.

داهاتی سروشتی: گازی سروشتی، نه‌وت.

كه‌شوهه‌وا: بیابانی.


دانیشتوان

ژماره‌: 2.213.160 كه‌س به‌گوێره‌ی ئاماری 2014.

ڕێژه‌ی گه‌شه‌: 3.58% به‌گوێره‌ی مه‌زنده‌ی 2014.

دابه‌شبوونی ئیتنیكی: 40% عه‌ره‌ب، 18% هیندی، 18% پاكستانی، 10% ئێرانی، 14% هی تر.

ئاین: 77.5% موسوڵمان، 8.5% مه‌سیحی، 14% ئاینی تر وه‌ك هیندۆسی.


ئابوری

كۆی به‌رهه‌می ساڵانه‌:216.1 ملیار دۆلار.

كۆی داهاتی تاكه‌كه‌س: 102.100 دۆلار.

ڕێژه‌ی گه‌شه‌: 5.5%.

ڕێژه‌ی بێكاریی: 0.3%.

ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان: 3.1%.

قه‌رزی ده‌ره‌كی: 149.4 ملیاردۆلار.

گرنگترین به‌رهه‌مه‌كان: گازی سروشتی شل، به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت، ئه‌مۆنیا، په‌یینه‌كان، پترۆكیمیاوییه‌كان.



ئه‌م بابه‌ته 486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر