داواکارییەکانى ئەمەریکا لەئێران لەبەرامبەر ڕاگرتنى سزاکان

PM:03:14:14/11/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - بەڵگەنامەو رووداوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

مەرجەکانى ئەمەریکا بۆ دەست پێکردنەوەى گفتوگۆ لەگەڵ تاران بریتیین لە:

1-                      ڕاگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆم وپلۆتۆنیۆم، هەروەها داخستنى کورە ئەتۆمییەکان کارکردوو بە ئاوى قورس.

2-                      پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێک بە ئاژانسی ئەتۆمى نێودەوڵەتى سەبارەت بە ڕەهەندە سەربازییەکانى بەرنامەى ناوکى ئێران، هەروەها دەست هەڵگرتن لەو جۆرە چالاکییانە بەشێوەیەکى یەکجارەکى.

3-                      ڕێگەدان بە پشکنەرانى سەر بەئاژانسی ئەتۆمى نێودەوڵەتى بەگەیشتن بەهەر ناوچەک لە ئێران.

4-                      ڕاگرتنى بڵاوەپێکردنى موشەکى بالیستى وپێشخستنى ئەو جۆرە موشەکانەى تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمییان هەیە.

5-                      ئازادکردنى سەرجەم بەندکراوانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکاو هاوپەیمانەکان و ئەو وڵاتانەى دیکە کە هاوسۆزیانن، ئەوانەى بەهۆى تۆمەتى هەڵبەستراوەوە دەستگیر کراون یان لەناو خاکى ئێراندا بێ سەرو شوێن بوون.

6-                      ڕێزگرتنى تەواو لە حکومەتى عێراقی وبەربەست نەخستنە بەردەم ئەو هەوڵانەى کە دەدرێن بەمەبەستى هەڵوەشاندنەوەى میلیشیا شیعەکان وداماڵینیان لە چەک.

7-                      کشانەوەى سەرجەم ئەو هێزانەى کە دەکەونە ژێر فەرمانرەوایەتى ئێران لە سوریا.

8-                      ڕاگرتنى سەرجەم یارمەتییەکان کە دەدرێن بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتى ئەو ڕیکخراوانەى کەلە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا چالاکن، لەوانە: حیزب الله لە لوبنان، بزوتنەوەى حەماس، بزوتنەوەى جیهادى ئیسلامى، ڕاگرتنى یارمەتییە سەربازییەکانى حوسینیەکان لە یەمەن، بزوتنەوەى تالیبان وبزوتنەوە تیرۆریستییەکانى دیکە لە ئەفغانستان، هەروەها پەنا نەدانى چەکدارەکانى قاعیدە.

9-                      ڕاگرتنى یارمەتیدانى تیرۆر بەتایبەتى ئەو یارمەتییانەى لەلایەن سوپاى فەیلەقی قودسەوە پێشکەش دەکرێت، کەبەشێکە لە سوپاى پاسداران.

10-            وازهێنان لەبەکارهێنانى زمانى زبر بەرامبەر بە وڵاتانى هاوسێى ئێران، بەتایبەتى كەژمارەیەك لەو وڵاتانە هاوپەیمانى ئەمریکان، هەروەها دەست هەڵگرتن لەبانگەوازى لەناوبردنى ئیسرائیل وهێرشکردنە سەر سعودیە وئیمارات بە موشەک.

11-            دەست هەڵگرتن لە هەڕەشەکردن لە پڕۆسەى گواستنەوەى ڕێگاى ئاویی نێودەوڵەتى.

12-            ڕاگرتنى هێرشە سیبرانییەکان

 

 



ئه‌م بابه‌ته 1245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر