ڕاپۆرتی کار و چالاکی پەیوەندییەکانی ناوەندمان لە مانگی ٢٠١٨/١٠

به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌كاروچالاكییه‌كان و ناساندنی ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ته‌واوی ناوه‌نده‌ ڕۆشنبیری و سیاسیی و حكومییه‌كان و، كه‌سایه‌تیی و ڕۆشنبیرانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ پلانێكی ورد كه‌هه‌فتانه‌ چێك ده‌كرێته‌وه‌، كاره‌كانی ڕایی ده‌كات.
PM:04:20:06/11/2018
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به‌كاروچالاكییه‌كان، بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ پلانێكی ورد كه‌هه‌فتانه‌ چێك ده‌كرێته‌وه‌، كاره‌كانی ڕایی ده‌كات.

بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

١-* بەشداری کردنی تیمی چاودیرانی ناوەندەکەمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  لە ڕێکەوتی
٣٠/٩/٢٠١٨.










٢-پێشوازیکردن لە ڕێكخراوی په‌ره‌پێدانی بیری نوێ، كه‌پێكهاتوون له‌ژماره‌یه‌ك له ‌گه‌نجان و لاوانی ڕۆشنبیر و به‌هه‌ڵوێست و كوردپه‌روه‌ر، داوایان كرد كاری هاوبه‌شمان پێكه‌وه‌ هه‌بێت
٢/١٠/٢٠١٧.





٣-پێشوازی کردن لە مامۆستا ئەبوبەکر کاروانی و دەربڕینی پشتیوانی بۆ بەرنامە و پرۆژەکانی چاوی کورد. ٧/١٠/٢٠١٨.





٤-سەردانیکردنی بەرپرسی کارگێڕی بۆ لای به‌ڕێز "سه‌روه‌ت عیزه‌دین" خاوه‌نی كۆمپانیاكانی"دالیا گروپ
" و تیایدا بەڵێنی هاوکاری ناوەندەکەمانی داوە لە ڕێکەوتی ١١/١٠/٢٠١٨.


پێشوازیکردن لە دوکتۆرە نەزاکەت حسەین  لە ڕێکەوتی ١٦/١٠/٢٠١٨.



٥-به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ به‌ڕێز( دكتۆر یه‌حیا جه‌لال ) له‌به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری خانوبه‌ره‌ی سلێمانیمان كرد و چه‌پكه‌ گوڵی چاوی كوردمان پێشكه‌شكرد
.

هاوكات له‌گه‌ڵ (خاتوو له‌یلا) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماری خانوبه‌ره‌ و كه‌له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانییه‌، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌ لە ١٨/١٠/٢٠١٨.




٦-سەردانی بەڕێز مامۆستا محەمەد ئەمین پێنجوێنی کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ١٨/١٠/٢٠١٨.





٧-سەردانی کردنی کونسوڵخانەی کۆماری گەلی چین و کۆبونەوە لەگەڵ بەڕێز سەرکونسوڵ و دانانی بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ هەماهەنگی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری لەنێوان نوخبەی ڕۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی چین لە ئایندەدا لە ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠١٨.





٨-سەردانیکردنی ئنستیتۆتی کەلەپووری کورد لەسەر داوای مامۆستای گەورە (مەزهەری خالقی) و دانانی میکانیزمێک کە هەردولا هەماهەنگی فەرهەنگی بکەن، بەرنامەیەکی گرنگی فەرهەنگی و پرۆپۆزەڵێک واژۆ بکەین لە ڕێکەوتی ٢٤/١٠/٢٠١٨
.





٩-سەردانیکردنی ستافی ناوەندی چاوی کورد بۆ بارەگای سەرەکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی لە شاری سلێمانی و پێشوازی کردنمان لەلایەن بەڕێز مامۆستا ئارام قادر و هاوکارانییەوە لە ٢٥/١٠/٢٠١٨.


سەردانیکردنی ستافی ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ لای به‌ڕێز حاكم ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین کەسایەتی دیاری یاسایی لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و ئەندامی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٨/١٠/٢٠١٨.








ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر