دڵنیایی- إئتمان –Credit

PM:02:07:17/10/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لەبوارى ئابوریدا بەو قەرزە یان ئەو کاڵا وخزمەتگوزارى ودراوانە دێت کە وەردەگیرێن لەبەرامبەر بەڵێنى دانەوەیان لە داهاتوودا.

 

لەکاتی ئێستادا مامەڵەى ئابورى لەکۆمەڵگا مۆدێرنەکاندا لەسەر بنەماى متمانەى بەرامبەر یان دڵنابوون لەبەرامبەر ئەنجام دەدرێت. لەڕاستیدا ڕێژەیەکى بەرچاو لەکڕین وفرۆشتن لەکاتی ئێستادا بەو شێوەیە ناکریت کەدەستبەجێ نرخى کڕین یان فرۆشتنەکە بدرێت، بەڵکو بەو دڵنیاییە دەکرێت کەلەداهاتوودا نرخەکان بدرین. واتە بەشێوەى قەرز، ئەوەش وەک ئەوە وایە کەبەڵێن بدەین بە خاوەن کۆگایەک بەشێوەیەکى نوسراو کەلەداهاتودا نرخى ئەو کاڵایانەى پێبدەین کە لەکاتی ئێستادا لێمان کڕیوە، خاوەن کۆگاکە بەوەرگرتنى ئەو نوسراوە دڵنیاى ومتمانەى خۆى بەئیمە دەردەبڕێت.

 

دڵنیایی یان قەرز بەشێوەکانى وەک وەرگرتنى قەرزێکى دیاریکراو یان گواستنەوەى ماف یان تایبەتمەندییەک بەشێوەیەکى کاتى دەگریتە خۆى، بەڵام شێوە هەرە باوەکەى بریتییە لەوەرگرتنى قەرزێکى دیاریکراو بەپێی نوسراوێک کە تیایدا قەرزدارەکە لەماوەیەکى دیاریکراودا لەداهاتوو بڕى قەرزەکە دەداتەوە بە خاوەن قەرزەکە.

 

چەند جۆرێکى هەیە:

 

یەکەم: دڵنیایی بەرهەمهێن، بریتییە لەو جۆرە دڵنیاییەى کەتواناى سوودى قەرز وەرگرەکە زیاد دەکات بە ئەندازەیەک کەبڕێک لەسوودەکەى دەتوانێت بۆ دانەوەى قەرزەکەى بەکار بهێنێت، وەک ئەو قەرزەى کە جووتیارێک وەریدەگرێت بەمەبەستى باشترکردنى بەروبومە کشتوکاڵییەکانى.

 

دووەم: دڵنیایی بەرهەم نەهێن، ئەو قەرزەیە کەنابێتە هۆى زیادکردنى سوودى قەرزدارەکە وەک ئەو بڕە پارەیەى کە قەرز دەکرێت بەمەبەستى پڕکردنەوەى کەمى بودجەى خەمڵێنراو بۆ هەرکارێک کە بەرهەمى نەبێت.

 

جۆرێکى دیکە لەدابەشکارى هەیە لەم بوارەدا کەبەپێی ماوەى دانەوەى قەرزەکە دیاری دەکرێت کەقەرزەکە ناودەبرێت بە قەرزى درێژخایەن یان  بۆ ماوەیەکى دیاریکراو یان ماوەیەکى کورت، وەئەو بەڵگانەى لەم بوارەدا بەکاردێت بریتییە لە نوسراو، چەکى بانک، قەواڵە.  



ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر