فەڵەستین

PM:01:48:25/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: فەڵەستین.
پایتەخت: قودس.
زمانی فەرمی: عەرەبی.
سیستەمی سیاسی: سەرۆکایەتی.
دراو: دیناری ئەردەنی، شیکڵی ئیسرائیلی (زۆرترین ئاڵوگۆڕی پێدەکرێت).

جوگرافیا
شوێن: ئەم وڵاتە زیاتر لە ١٣٥ دەوڵەت دانیان پێناوە، دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا لەبەشی باشوری  کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریایی سپی ناوەڕاست، وایلێدەکات ببێتە پردێکی وشکانی کە کیشوەری ئاسیاو ئەفریقا دەبەستێت بەیەکەوە، لەنێوان دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ھەروەھا زەریای ئەتڵەسی و زەریای ھندی.
ڕووبەر: ڕووبەری مێژوویی نزیکەی ٢٧ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، دەریاچەی تەبریا و دەوروبەری و نیوەی  ڕووبەری  دەریای مردوو، ڕووبەری  کەناری ڕۆژئاوا و بەشێک لە دەریای مردوو ٥٨٤٢ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ڕووبەری کەرتی غەزە ٣٦٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
داھاتی سروشتی: ئاو، وزەی خۆر، کشتوکاڵ.
کەشوھەوا: مامناوەندە بارانی زۆرە لەوەرزی زستاندا، پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا، وەرزی باران دەسپێدەکات لە مانگی تشرینی یەکەم و کۆتایی دێت لەمانگی نیسان.

دانیشتوان
ژمارە: ١١.٨ ملیۆن کەس بە پێیی ئاماری ٢٠١٣.
دابەشبونی نەژادی: ٤.٥ ملیۆن فەڵەستینی، ١.٤ ملیۆن ئیسرائیلی، نزیکەیی ٥.٢ ملیۆن لەدەوڵەتانی عەرەبین، نزیکەی ٦٦٥ ھەزار لە دەوڵەتانی بیانی.
ئایین: زۆربەی دانیشتوانی موسوڵمانن، کەمینەیەکی مەسیحیشی تیایە کە ٩% دەبێت لە قودس و ڕامەڵاو بەیت لەحم وغەزە زۆرینەیان سەربە کەنیسەی ئەرسۆدۆکسین، ھەروەھا سامرین و درۆز.

ئابوری
کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٦.٨٠ ملیار دۆلار.
داھاتی ساڵانەی تاک: ٢٩٩٢ دۆلار (بەپێی ئاماری فەرمی ساڵی ٢٠١٣).
ڕێژەی بێکاری: ٢٩.٣% (ئاماری ٢٠١٤).
ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٤٣.١% لەماوەی ١٠ ساڵ لە ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٣.
قەرزی دەرەکی: ١.٧١٧ ملیۆن دۆلار  (ئاماری ٢٠١٣).
گرنگترین بەرھەم: زەیتون، گوڵ، شلک.



ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر