نامبیا

PM:04:39:24/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: کۆماری نامبیا.

کورتکراوەی ناو: نامبیا.

پایتەخت: وەندھۆک.

زمان: ئینگلیزی (فەرمی)، ئۆشیوامبۆ، ناما دەمارا، ئەفریقی، زمانی ئەفریقی دیکە.

سیستەمی سیاسی: کۆماریی.

بەرواری سەربەخۆبون: ٢١ ی ئازاری ١٩٩٠ (لە باشوری ئەفریقیا).

دراو: دۆلار نامیبی.

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئەفریقیا، سنورەکانی لەباکورەوە ئەنگۆلا و زامبیا، ڕۆژھەڵاتەوە بوتسوانا، باشوری ئەفریقیا، ڕۆژھەڵاتەوە زەریایی ئەتڵەسی.

ڕووبەر: ٨٢٥.٤١٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

داھاتی سروشتی: ئەڵماس، یۆرانیۆم، بارووت، ئاڵتون، ماسی، مس. 

کەشوھەوا: بیابانی.

دانیشتوان

ژمارە: ٢.١٩٨.٤٠٦ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ٠.٦٧% (مەزەندە ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: ٨٧.٥% ڕەش پێست، ٦% سپی پێست، ٦.٥% کۆچبەران، گرنگترین کۆمەڵەیان ئۆڤادۆیە ٥٠%، کاڤانگوش ٩%.

ئایین: ٨٠% بۆ ٩٠% مەسیحی، ١٠% بۆ ٢٠% بیروباوەڕی ناوخۆیی.

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ناوخۆیی: ١٢.٣ ملیار دۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ٨٢٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ٤.٤%.

ڕێژەی بێکاری: ١٦.٩%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٥.٥%.

قەرزی دەرەکی: ٤.٣١٢ ملیار دۆلار.

گرنگترین بەرھەم: ئەڵماس، ئاڵتون، بارووت، زینک، یۆرانیۆم، مەڕوماڵات، بەرھەمی ماست وشیر.

پێدراوی ئابوری تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.




ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر