کابینەى نۆیەمى حکومەت، پاراستن و گەشەپێدانى زمانى کوردی

PM:02:55:02/07/2019
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لەیادى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر دامەزراندنیدا، ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، ڕۆژى دووشەممە بەروارى ٢٠١٩/٧/١، لە ئوتێڵ هاى کریست لە شارى سلێمانى، ۆرک شۆپێکى سازکرد لەژێر ناونیشانى (کابینەى نۆیەمى حکومەت، پاراستن و گەشەپێدانى زمانى کوردى)، لەو ۆرک شۆپەدا ژمارەیەکى زۆر لە دەستەبژێرانى زمانناسى کوردى لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستانەوە ئامادەى بوون.

لە هەمان کاتدا لەسەر بانگهێشتى فەرمى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، زانکۆکانى (سلێمانى، صلاحەدین، سۆران، کۆیە، ڕاپەڕین، هەڵەبجە، گەرمیان) و هەروەها نوێنەرى هاوردەکاران و ژورى بازرگانى و فەرمانگەگانى پەیوەندیدار بەو پرسەوە وەکو بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و پەروەردە و وەزرارەتى پێشمەرگە ئامادەى ۆرک شۆپەکە بوون.

لە میانەى چالاکییەکەدا چەندین پێشنیارى گونجاو لەلایەن ئامادەبووانەوە خرایە بەر باس و گفتوگۆ بەمەبەستى ئەوەى کەلە داهاتوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان - بە تایبەتى کابینەى نۆیەم - کارى لەسەر بکات، کە کۆى پێشنیارەکان تایبەت بوون بە بەهاناوە چوونى ئەو قەیرانەى کە زمانى کوردى ڕووبەڕووى دەبیتەوە.

ۆرک شۆپەکە چەند تەوەرێکى گرنگى لە خۆى گرتبوو، وەکو تەوەرەکانى پەیوەندى نیوان زمانى کوردى و نەتەوایەتى و پەروەردە و میدیا و سەربازى و دادگاکان و ...هتد، ئەم تەوەرانەش بە هاوبەشى لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د. ئومید بەرزان برزو، مامۆستا ئارام حاجى هەڵەبجە)ییەوە بەڕێوە بران. 

گەلەرى وینەکان

















ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر