دەوڵەتی کوردستان- ئەو خەونەی کە دەبێتە ڕاستی

حکومەتە بێ ھێزەکان و پێگەی سیاسی لاوازیان، تەداخولی ھەرێمی و کۆنتڕۆڵ نەکردنی سنورەکان وای کردووە کە کەش و ھەوایەکی جیاواز بخوڵقێ لە سروشتی جیۆگرافیای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
PM:02:48:25/06/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا
خەونی کورد بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی پەیوەستە بەوەی کە تاچەند ئەمریکا پشتگیری ئەو پرسە دەکات

یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

حکومەتە بێ ھێزەکان و پێگەی سیاسی لاوازیان، تەداخولی ھەرێمی و کۆنتڕۆڵ نەکردنی سنورەکان وای کردووە کە کەش و ھەوایەکی جیاواز بخوڵقێ لە سروشتی جیۆگرافیای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

ھەبوونی چەند وڵاتێک لەگەڵ چەندین گرووپی چەکدار لە ناوچەکەدا، بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی بەربەرەکانێ و بارودۆخێکی پێشبینی نەکراو، لەنێوانیشاندا ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ھەرێمی کوردانی ڕۆژئاوا لە سوریا، تورکیاو ئێران، ناوچەی سوننەنشین لە عێراق و دابەشبوونی  لیبیا بۆ سێ بەش.

لە لایەن چەند شارەزاو بە ئەزموونێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە دروستکردنی ھەرێمێکی سوننە لە عێراق و دابەشکردنی لیبیا گەڵاڵە کراوە، بابەتی سەربەخۆیی کورد یەکێکە لە باسە درێژ خایەنەکان کە لە ئاستی نێودەوڵەتی جەختی لەسەر دەکرێتەوە. ھەروەھا، کوردانی عێراق، سوریا، تورکیا و ئێران بەوانەشەوە کە لە ئەورووپا دەژین خەونێکی لەمێژینەی نەتەوەییان ھەیە ئەویش بەدەستھێنانی سەربەخۆیی نەتەوەکەیانە.

کوردەکانی ھەرێمی کوردستان لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ھەوڵێکی زۆری لەگەڵ ئەمەریکا دا بۆ زیاتر پاڵپشتی کردنیان بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی. لە کۆتایی ٢٠١٨ سڕکردنی ڕیفراندۆمی ڕاگەیاند، کە ٩٣% خەڵکی کوردستان دەنگیان بەسەربەخۆیی دا.

دواتر حکومەتی عێراق بەھەماھەنگی ئێران و تورکیا توانی ٤٠% خاکی ھەرێمی کوردستان داگیر بکات کە بە (ناوچەی کێشە لەسەرەکان ناسراوە) کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندو بەرھەمھێنانی نەوتین، هەروەها ئەمەش پلانی سەربەخۆیی لەناو برد.

نزیکەی ٣٠ملێون کورد دابەشکراون بەسەر وڵاتانی تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا. هزرى سەربەخۆیی لە لایەن کوردەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و سەرھەڵدانی جەنگی جیھانی یەکەم. بۆ یەکەمجار کورد وەکو نەتەوەیەکی جیاواز ناسێنرا لە ڕووی زمان و کلتورەوە لە بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانی لە پەیماننامەی سیڤەر لە١٩٢٠دا لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەکانی ئەوکات.

بەڵام لە پەیماننامەی لۆزانی١٩٢٣دا ئاڕاستەی ڕێککەوتنەکە گۆڕا لەلایەن تورکیاو ھاوپەیمانەکانیەوە. کوردەکانیش ئەم بڕیارە نادادپەروەرییەیان پێ قبووڵ نەکرا، لە بەرامبەر تورکیاو ھاوپەیمانەکانی ناچار دەستیان بە شۆرش  کرد لە دژی تورکیا لە ساڵەکانی ١٩٢٥، ١٩٣٠، ١٩٣٧. لە ١٩٨٠ پارتی کرێکارانی کوردستانیان پەکەکە (PKK)یان دامەزراند بۆ خەباتکردن لەدژی دەوڵەتی تورکیاو بەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی کورد.

گەریلاکانی پەکەکە چەندین کاری خوێناوی و تێکدەرانەیان دژی دەوڵەتی تورکیاو بەرپرسەکانیان لەناوەوە و دەرەوەی وڵات ئەنجامداوە، وەکو دڕکێک وان بەسەر جەستەی تورکیاوە. لە ١٩٩٨ ڕێبەری پەکەکە(عەبدوڵڵا ئۆجەلان) لە لایەن تورکیاوە دەست بەسەر کرا، تورکیا لە ھەوڵی ئەوەدایە کە ھەموو تەمەنی ژیانی لە زیندان بەسەر بەرێت.

کوردەکان بەھەمان شێوە ھەوڵی بەڕێوبەرێتی خۆسەرییان لە مەھاباد داوە لە ١٩٤٦  کە ئەمەش  گرفتی بۆ دەوڵەتی ئێران دروستکرد. هەروەها لە عێراقیش لە نێوان ١٩٦٠ بۆ ١٩٧٠ شۆرشیان بەرپا کرد کە لە لایەن شای ئێرانەوە پاڵپشتی دەکران بەڵام لە ١٩٧٥ ڕێککەوتنی لەگەڵ سەددام حوسەین کرد و کوردەکانی لە نیوەی ڕێگە بەجێ ھێشت.

بەھەمان شێوە، سوریاش زۆر بێ بەزەییانە مامەڵەی لەگەڵ کورد کردووە، بۆ نمونە، لە ١٩٦٠ ناسنامەی سەدان ھەزار کوردی ھەڵوەشاندەوەو بێ ناسنامەی کردن.

بەداخەوە، چەوساندنەوەی کورد لە لایەن ئەم چوار وڵاتەوە بەردەوامی ھەیەو ھێشتا مامەڵەیان نەگۆڕاوە.

کوردو شیعەکانی عێراق لەساڵانی ١٩٩٠و١٩٩١ بەیارمەتی ئەمریکا ڕاپەڕین لەدژی سەددام حوسەین، لەپاشان حکومەتی عێراق ڕووبەڕوویان بوویەوە. حکومەتی ئەمریکا ناوچەی دژە فڕین (no fly zone)  بەسەر ڕژێمی عێراقدا فەرز کرد. جارێکی تر، کوردەکان ھاوکاری ئەمریکاو بەریتانیا بوون لە ئازادکردنی عێراق لە٢٠٠٣.

ئەم یارمەتی دانەی کورد سودێکی زۆری بە ئەمریکا گەیاند بۆ لە ناوبردنی حیزبی بەعس.    

تورکیا سیاسەتی خۆی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گۆڕی لەبەر خاتری نەوتەکەی، لە ٢٠١٠ کۆنسوڵخانەی لە ھەولێر کردەوە، هەروەها پەیماننامەیان ئیمزا کرد بۆ گواستنەوەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بۆرییەوە بۆ تورکیا. لە ٢٠١٨ نزیکەی ٤٠٠٠٠٠ بەرمیلی ڕِۆژانەی نەوتی ھەرێم لەڕێگەی بۆرییەوە گەیەنراوەتە بەندەری جەیھان. لە ساڵی ٢٠١٤ ھێزەکانی ئەمریکا ھاوکاری شەڕڤانانی سوریا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) یان دا بۆ بەرگریکردن لە شاری کۆبانێ کە شارێکی کوردییە لە دژی چەکدارانی داعش. ئەمە بووە ھۆی توڕەکردنی سەرکردەکانی تورکیا چونکە ئەوان ھێزە کوردییەکانی سوریا بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ئاسایشی تورکیا. رێگریش لە پەکەکە دەکەن بۆ ھەر چالاکییەکی سیاسی یان مەدەنی لە ناوخۆی وڵات، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) وەکو باڵێکی سیاسی پەکەکە ناوزەند دەکرێت و لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی  ٢٠١٦ تورکیا توانی ١٠٢ شارەدار بەدەست بھێنێ. بەڵام حکومەتی تورکیا ٩٠ شارەداری لە پۆستەکانیان دوور خستەوە، ھێزەکانی ئەمریکا ھاوپەیمانێتیەکیان پێکھێنا لەگەڵ ھێزە کوردییەکانی سوریا لە ناوەڕاستی ٢٠١٧ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ڕەققە لە دژی داعش.  

سەرکردەکانی تورکیا پێشنیاریان بۆ ئەمریکا کردکە سوپای ئازاد بەکاربھێنن بۆ شەڕ لە دژی داعش لەبری ھێزە کوردییەکان کە لەلایەن خۆیانەوە ڕاھێنرابوون و چەکدار کرابوون، بەڵام ئەمریکا بە پێشنیارەکەی تورکیا ڕازی نەبوو. بۆیە، تورکیا ڕێگر بوو لەوەی کە (YPG) شوێن پێی خۆی قایم بکات لە کۆبانێ. ناچاربوو ڕووسیای قایل کرد ھێزەکانی لە ناوچەسنورییەکانی سوریا کۆ کردەوە، و ئەمریکای پەشیمان کردەوە لەو بەڵێنەی کە بەکوردی ڕۆژئاوا (سوریا) ی دابوو بۆ دروستکردنی ھەرێمێکی ئۆتۆنۆمی بۆیان و ترسی لەدەستچوونی ناوچە کوردییەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیاو سوریا وە بە ئاگاھاتنەوە لە پەیمانی لۆزان، و ڕێگری کردن لە دابەشبوونی خاکی تورکیا.

خەونی کورد بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی پەیوەستە بەوەی کە تاچەند ئەمریکا پشتگیری ئەو پرسە دەکات، ئەگەر ئەمریکا بەخیرایی بکشێتەوە وەکو ئەوەی کە لە ڤێتنام و ئەفغانستان ئەنجامی دا، ئەوا کوردەکان ڕووبەڕووی چارەنوسێکی نادیار دەبنەوە. ھەر چۆنێک بێت، ھەوری شەڕ دەست  دەگرێت بەسەر ئاسمانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەبێتە مەترسی بۆ جیھانی ئیسلامی.



ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر