مەسروور بارزانى - سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان

PM:03:18:11/06/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لەدایک بوون و گەشەکردن

مەسروور بارزانی،  ساڵی ١٩٦٩ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٥ دا ولە تەمەنی ١٦ ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی شۆڕشی گوڵانی کردووە، لە ساڵى ١٩٨٨دا بەشدارییەکی کارای لە داستانی (خواکوڕک) دا کردووە، بەشداربووە لە ڕاپەڕینى ئادارى ساڵى ١٩٩١دا.


خویندن و بڕوانامە

- ساڵی ١٩٨٧ خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو کردووە.

- ساڵی ١٩٩٧ بەکالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتون وەرگرتووە و لە ھەمان زانکۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەکان خوێندوویەتی.

- ساڵی ١٩٩٨ گەڕاوەتەوە کوردستان.

پۆست و بەرپرسیاریەتى

- لە کۆنگرەی ١٢ ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حیزبە ھەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ھەڵبژێردرا.

- ساڵی ١٩٩٨ بووەتە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.

- لە ساڵی ٢٠١٠ بە  دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی ١٣ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی ھەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

- لە ساڵی ٢٠١٢ بووەتە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.

- ساڵی ٢٠٠٥ دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراندووە کە رۆڵێکی کارایی ھەبووە لە ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.

- دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دھۆک.

- بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەھێزی ھەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە ڕووی بەشداری ڕاستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی ھەواڵگری.

- پەیوەندییەکی فراوانی ھەیە لەسەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەکارھێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.

- لە سەرخستنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆڵیکی کارا و کاریگەری ھەبوو.

- مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی ھەیە.

- زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.





ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر