هوشیارى هێزى ئاسمانى

PM:07:07:26/05/2019
دۆسیە: پانێل


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، ڕۆژى یەک شەممە بەروارى ٢٠١٩/٥/٢٦ لە ئۆفیسی سەرەکى ناوەند لە شارى سلێمانى، سیمینارێکى سازکرد بۆ لیواى لۆجیستیکى فڕۆکەوانى بەڕێز(ئازاد ئیبراهیم شاڵى)، شارەزا لە بوارى هۆشیارى ئاسمانى بۆ کاروبارى وەرگرتنى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان بۆ کۆلیژى هێزى ئاسمانى عێراق.

لەو سیمینارەدا کە ژمارەک لە مامۆستاى زانکۆ و کەسایەتى سەربازى و پەروەردەیی و چالاکوانى بوارى کۆمەڵى مەدەنى ئامادەى بوون، بەڕێزیان زۆر بە وردى تیشکى خستە سەر ڕێکارەکانى وەرگرتنى خوێندکارە کوردەکان لە کۆلیژى ئاسمانى عێراقی و ئەو هەوڵانەى کە لە کاتى ئێستادا دەدرێن بەمەبەستى هاندانى خوێندکارانى کورد بۆ پێشکەشکردن لە کۆلیژە ئاسمانییەکانى عێراق. 

هەروەها دواى تەواو بوونى سیمینارەکە لەلایەن بەڕێزان ئامادەبووانەوە چەندین سەرنج و پێشنیار خرایە بەردەست بەمەبەستى باشتر و کاراترکردنى هاندانى خوێندکارانى کورد بۆ پێشکەشکردنى داواى وەرگرتن و بنکۆڵکردنى بەربەستەکان.

لە کۆتایدا سوپاس و ڕێز لێنان بەخشرایە بەڕێز (ئازاد ئیبراهیم شاڵى) لە پاى پێشکەشکردنى سیمینارەکەو ناوەندى چاوى کورد ئامادەی هەموو هاریکارییەکى دەربڕى کەلە توانى خۆیدا بێت.
 
گەلەرى وێنە

















ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر