کێ بەرامبەر بە کێ ناپاکە

PM:10:12:19/05/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لە دواى دروست بوونەوەى عێراقی نوێ، پاش هەرەس پێهێنانى حکومەتى بەعس لە عێراق لە بەهارى ٢٠٠٣ دا، سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانى عێراق بە کورد و عەرەب و سوونە و شیعە و مەسیحی و سابئى و تورکمانەکانەوە، لەسەر دەستورێکى نوێ ڕێککەوتن، دەستورێک کە مافی هەمووان بپارێزێت.

سەرنجدان لە دیباجەى دەستورى عێراقی ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت، کە داڕێژەرانى ئەو دەستورە وا هاوڕابوون، کە چی تر ناکرێت، نابێت لەلایەن پێکهاتەیەکەوە، پێکهاتەیەکى دیکە لەعێراقدا بچەوسێنرێتەوە. 

ڕووداوەکانى دواى ساڵانى ٢٠٠٥ تاوەکو هاتنى داعش و ڕیفراندۆمى هەرێمى کوردستان و هێرشى سوپاى عێراق و حەشدى شەعبی بۆ کەرکوک، بڕینى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان و سزادانى بەکۆمەڵى هاوڵاتیانى هەرێم، کە هیچ نەبێت بەپێی دەستور، تاوەکو ئێستا هاوڵاتى عێراقین، هاوکێشەکانى ئەو پێکهاتنەى پێچەوانە کردەوە.

لەم پێناوەشدا سەرجەم دروشمە ئایینى و بۆنە دینییەکان و دروشمە نیشتمانییەکانیان کردە چەکى دژایەتیکردنى کوردستان، ئێوەى بەڕێز دەتوانن لەم بەستەرەى خوارەوە ڕاستى ئەو ڕق و قینە بەرامبەر بەکورد ببینن، خۆتان گوێبیستى بن، ئەم بابەتە پێویستى بە هەڵوێستە کردن هەیە، پرسیارە گەورەکەش لێرەدا ئەوەیە، بۆ دەبێت دۆستەکانى دوێنێى کورد، ئەمڕۆ ببن بە دوژمنى؟






ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر