واشنتن

PM:04:20:20/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - شارو ناوچەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


پایتەختی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ناوەندی ویلایەتی واشنتنە. بۆیە پێی دەگوترێت واشنتن دی سی, چونکە پێیشی دەگوترێت ناوچەی کۆڵۆمبیا, دی سی کورتکراوەی ئەم دوو وشەیە (District of Columbia) واتە ناوچەی کۆڵۆمبیا. لە ساڵی ١٧٩٠ گۆنگرێس بڕیاریدا بە دروستکردنی پایتەختێکی نوێ بۆ وڵات, بۆیە جۆرج واشنتن لە ساڵی ١٧٩١ دەستی کرد بە دروستکردنی ئەو شارە وەک پایتەختی وڵات. واشنتن ھەر لەناوی ئەو سەرۆکەوە وەرگیراوە وەکو وەفایەک بۆ دروستکردنی ئەو شارە. ڕووبەرەکەی ١٧٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە. ژمارەی دانیشتوانەکەی ٦٨١,١٧٠ کەس بووە لە ساڵی ٢٠١٦. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١٢٥ مەتر دەبێت. دەکەوێتە بەشی  ڕۆژھەڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. کە كەشوھەوایەکی سارد و فێنکی ھەیە.




ئه‌م بابه‌ته 309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر