کۆمارى مالی

PM:03:26:07/05/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

زانیارى گشتى

ناو
: کۆماری مالی

کورت کراوەکەی: مالی

زمانی فەرمی: زمانى فەرمى فەرەنسییە، بامبارا، بیول، دوغون، سونیکی، مالینک، دجرما، مینیانکا، تماشیق، سینوفو، هەروەها چەند زمانیکى دیکە.

سیستەمی سیاسی: کۆماری

بەرواری سەربەخۆی: رۆژی نیشتمانی٢٢ى ئەیلولی١٩٦٠(لە فەرەنسا)

دراو: فرەنکی ئەفریقی


جوگرافیا


شوێن:
د
ەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیاوە، لەباکورەوە جەزائیر، لەڕۆژهەڵاتەوە نەیجیریا، و لەباشورەوە نەیجیریا وبۆرکینا فاسۆ و دەشتاییەکانی عاج و گینیا، و لە ڕۆژئاواوە سەنیگال ومۆریتانیا.

ڕووبەر: ١,٢٤٠,١٩٢ کیلۆمەترچوارگۆشە

سامانى سروشتی: خوێ، گەچ، فۆسفات، گرانێت، ئاسن.

کەش وهەوا: ئاوهەواکەی شێدارو وشکە.


دانیشتوان


سەرژمێری:
بەپێی سەرژمێری ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانى ١٦,٤٥٥,٩٠٣
ڕێژەی گەشەکردن:
٣٪  لە ساڵى ٢٠١٤دا.

دابەشبوونی دانیشتوان: ٥٠٪ ماندی، ١٧٪ بیۆل، ١٢٪ فولتالیک، ١٠٪  تەوارق و عەرەب ، ١١٪ ئەوانی تر.

ئایین: ٩٢,٨٪ موسوڵمان، ٢,٤٪ مەسیحین ، ٤٪ بتپەرست، ٠,٥٪  ئایینیان نییە، ٠,٣٪ دیاری نەکراوە.


ئابووری 

کۆی داهاتی ناوخۆ: ١١,٣٧ ملیار دۆلارە 

داهاتی ساڵانەی تاک: ١١٠٠ دۆلارە

ڕێژەی گەشە کردن: ٤,٨٪

ڕێژەی بێکاری: ٨,٢٥٪

ڕێژەی هەڵئاوسان: ٥,٤٪

قەرزی دەرەوە: ٣,٣٤٩ ملیار دۆلارە

گرنگترین بەرهەمەکان: فۆسفات، ئاڵتون، لۆکە، برنج، مەڕوماڵات، گەنمەشامی، سەوزەوات.

ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر