بەرازیل

PM:02:50:07/05/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

زانیارى گشتى

ناو
: کۆماری فیدڕالی بەڕازیل

کورت کراوەکەی: بە ڕازیل

پایتەخت: بە ڕازیلیا

زمان: پرتوگالی

سیستەمی سیاسی: کۆماری فیدڕالی

بەرواری سەربەخۆی: ڕۆژی نیشتیمانی:٧ ى ئەیلولى ١٨٢٢(لە پرتوگال)

دراو:ڕیاڵ 


جوگرافیا


شوێن: د
ەکەوێتە ئەمەریکای باشورەوە، لەباکورەوە زەریای ئەتڵەسی وغویانای فەڕەنسی، فەنزوێلا و کۆڵۆمبیا، لە ڕۆژئاواوە کۆڵۆمبیا، پیرۆ، بۆلیفیا، پاراگوای، ئەرجەنتین، لە باشورەوە ئۆرۆگوای، لە ڕۆژئاواوە زەریای ئەتڵەسی دەورەى داوە.

ڕوبەر: ٨,٥١٤,٨٧٧ کیلۆمەتردوجایە

سامانى سروشتی: ئاڵتون، نەوت، ئاسن، مەنگەنیز، نیکڵ، فۆسفات، پلاتین، یۆرانیۆم، وزەی کارەبای ئاوی، دار.

کەش وهەوا: ئاوهەواکەی خولگەییە لە زۆربەی بەشەکانی وڵاتەکەدا، مامناوەندە لە باشور.


دانیشتوان


سەرژمێری
: بەپێی سەرژمێری تەموزی ٢٠١٤  ژمارەی دانیشتوان٢٠٢.٦٥٦.٧٨٨بووە.

ڕێژەی گەشە: ٠,٨٪ بە پێی ساڵی ٢٠١٤

دابەشبوونی دانیشتوان: لە نیوەی زیاتر دانیشتوانەکەی سپی پێستن، ئەوەی تری دابەش دەبێت بە سە ر دانیشتوانەکانی تردا دیارترینیان ڕەشپێستەکان و تێکەڵەکان.

ئایین: زۆربەی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی کەنیسەی کاثۆلیکی دەکەن کە ڕێژەکەی دەگاتە ٦٥٪، ئەوەی کە ماوەتەوە بەشێکی زۆری پەیڕەوی کەنیسەی پڕۆتستانیەتن ٢٢,٢٪  لە گەڵ  بونی کەمینەیەک لە ئایینەکانی تر.


ئابوری

کۆی داهاتی ناوخۆ:٢١٩تریلۆن دۆلارە 

داهاتی ساڵانەی تاک: ١٢١٠٠ دۆلارە

ڕێژەی گەشە کردن: ٣,٢٪

ڕێژەی بێکاری: ٧,٥٪

ڕێژەی هەڵئاوسان: ٢,٦٪

قەرزی دەرەوە: ٤٧٦ ملیار دۆلارە

گرنگترین بەرهەمەکان: ماست، کاکاو، گەنم، قامیشی شەکر، برنج، گەنمەشامی، ترشەمەنی، گۆشت، چنین، پێڵاو، چیمەنتۆ، دار، ئاسن، بەرهەمی کیمیایی و پیشەسازی قورس.


ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم



ئه‌م بابه‌ته 161 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر