خوێندنەوەیەک بۆ ڕەهەندەکانى پڕۆژەى دەستورى ئیسلامى

PM:08:00:05/05/2019
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، ڕۆژى یەک شەممە بەروارى ٢٠١٩/٥/٥، لە ئۆفیسی ناوەند لە شارى سلێمانى سیمینارێکى بۆ بەڕێز ( مامۆستا حەسەن شێخانى) سازکرد بە ناونیشانى (خوێندنەوەیەک بۆ ڕەهەندەکانى پڕۆژەى دەستورى ئیسلامى، ئێران، سعودیە، عێراق بە نمونە)، سیمینارەکە لە سێ تەوەرى سەرەکى پێکهاتبوو:

تەوەرى یەکەم: ناساندنى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی و شیکردنەوەى پێکهاتەى سایتى چاوى کورد بۆ ئامادە بووان لە لایەن بەڕێز " مەشخەڵ کوڵۆسی" سەرۆکى ناوەندەوە.

تەوەرى دووەم: پێشکەشکردنى سیمینارەکەى ناوهێنراوى سەرەوە لەلایەن مامۆستا حەسەن شێخانى کە تیایدا دەستورەکانى هەریەک لە وڵاتانى ئێران و سعودیە و عێراق لە چەند خاڵێکى تایبەت بە ڕەهەندە ئیسلامییەکانى ناو بڕگەو ماددەکانى دەستورەکانەوە شیکرایەوە، هەروەها لەسیمینارەکەدا باس لە بنەما ئیسلامییەکانى دەستورى ئەو وڵاتانە کرا.

تەوەرى سێیەم بریتی بوو لە بەشدارى ئامادە بووان کە هەریەک لەو بەڕێزانەى بەشدار بوون بە تێڕوانین و هەڵسەنگاندنى زانستیانە بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد.

بەشدار بووانى بەڕێزى سیمینارەکە بریتی بوون لەهەریەک لە بەڕێزان:

١- عومەر حاجى عبد الرحمن، پەرلەمانتارى پێشووى پەرلەمانى کوردستان و سیاسەتمەدار
٢- فتاح ئەمین عەزیز،         سیاسەتمەدار
٣- ئازاد مەحمود فەقێ حسێن،  ئەندازیار
٤- محەمەد چیا،               نووسەر و ڕۆشنبیر
٥- د. علاء الدین جەنگۆ      مامۆستاى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی- کۆلیژى یاسا
٦-د. ئوسامە صەلاحەدین،     مامۆستاى زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیی- کۆلیژى یاسا
٧- د. فلاح موستەفا صدیق،   مامۆستاى زانکۆى گەشە پێدانى مرۆیی-کۆلیژى یاسا
٨-ئاراس تالیب ڕەشید،        ڕاوێژکارى سیاسی 
٩- عەدالەت ڕەحیم محەمەد،   ڕۆشنبیر
١٠-موکریان نورالدین حمید،   ڕۆشنبیر

لەکۆتاییدا خەڵاتى ڕێزلێنان لە لایەن بەڕێز ( عومەر حاجى عبدالرحمن) ەوە پێشکەشکرا بەبەڕێز مامۆستا حەسەن شێخانى

گەلەرى وێنە


















ئه‌م بابه‌ته 181 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر