دیدارى چاوى کورد لە زانکۆى دهۆک

AM:10:36:03/05/2019
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

بەمەبەستى ناساندنى #چاوى_کورد بە مامۆستایانى بەڕێزى زانکۆى دهۆک، گرێدانى هەماهەنگى زانستى لەنێوان هەردوو دەڤەرى سۆان و بادینان، ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٢٠١٩/٥/٢، چاوى کورد سەردانى زانکۆى دهۆکى کرد.

لەو دیدارەدا، ئامانج و کارەکانى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی بۆ مامۆستایان و ستافی سەرۆکایەتى زانکۆى دهۆک شیکرایەوە، هەروەها ئەنجامدانى چالاکى هاوبەش لەنێوان هەردوولا پێشواى لێکرا


لە دیدارەکەدا بەڕێز "دکتۆر لوقمان هادی" جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری توێژینەوە، بەناوی زانکۆوە بەخێرهاتنى کرد و هەروەها جەختیکردەوە لەسەر ئەوەى کە بوونى ناوەندى چاوى کورد هەنگاوێکى پێویستە بۆ برەودان بە هەستى نەتەوایەتى و نیشتمان پەروەرى وکاڵکردنەوەى جیاوازییەکان.

لە سەردانەکەدا لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێز مامۆستا " ئومێد محمد تاهیر" ڕاگرى کۆلێژى "سیاسەتە گشتییەکان"، هەروەها  سەنتەرى توێژینەوەى جینۆساید لە زانکۆى دهۆک دیدار کرا و تیایدا باس لە هەماهەنگى و کارى هاوبەش کرا.

وێنەکان


















ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر