درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

PM:10:55:11/04/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر كۆده‌نگیییه‌كی ناوخۆیی هه‌بێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان.

سیاسه‌تمه‌دارێكیش ده‌ڵێت: دره‌نگ بێت یان زوو هه‌رێمی كورستان سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت.


دینیس ناتالی ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ململانێكان و پڕۆسه‌كانی ئارامی له‌ میانه‌ی سیمینارێكدا له‌ واشنتن رایگه‌یاند:  ئه‌گه‌ر كۆده‌نگیییه‌كی ناوخۆیی له‌ عێراق هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكرێت، وڵاته‌كه‌م رێگر نییه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.


هه‌روه‌ها بیته‌ر گالبرێس سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی له‌ سیمیناره‌كه‌دا گوتی: سه‌ره‌ِرای ئه‌و باردودۆخه‌ی دوای ریفراندۆم هاته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان، دره‌نگ بێت یان زوو، سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دێنێت، چونكه‌ له‌ ٩٣%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی داوه‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆره‌.


سەرچاوە: ماڵپەڕى کوردستان



ئه‌م بابه‌ته 182 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر