هەڵبژاردنەکەى ئیسڕائیل

PM:10:00:09/04/2019
دۆسیە: هەرێمایەتی


دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری پارتی كۆماریی ئه‌مریكا- هاوكاری تایبه‌تی ناوه‌ندی چاوی كورد

بەم نزیکانە ئیسرائیلییەکان، کنێستى (پەرلەمانی ئیسرائیل) بیست و یەکەمین هەڵدەبژێرێت لە مێژووی ٧٠ ساڵەی ئیسرائیلدا. سیاسەتوانان هەمیشە بە ئاڵۆزی لە دۆخەکە تێدەگەن، لە ئێستادا زیاتر لە پێشوو ئاڵۆزترە. هەواڵە ڕاست و درۆیەکە چییە؟ کاندیدەکان چی دەڵێن، بە ڕاستی مەبەستیان لە چییە ئەنجامی بدەن؟

لە سیستەمی نوێنەرایەتی پەرلەمانی ئیسرائیلدا، بە ئاڵۆزی لە شتەکان تێدەگەیت.

چەندەها حیزب هەن. ئەوان سەردەکەون و دەکەون، هەرساڵێک هاوشانی حیزبە ڕێگە پێدراوەکان و بە رێژەی ٣,٢٥% ڕێگەی پێدەدرێت بچێتە پەرلەمان. نمونەی باڵی ڕاست و چەپەکان بە شێوەیەکی جیاوازتر لە وڵاتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا لە کار دەکەون، هەروەها لە چوارچێوەی ئیسرائیلدا، ئەم وێنەیە ڕێکخستنەوەیەکەی بنچینەیی دەگرێتە خۆى
.


کێ هەڵدەبژێردرێت؟


کنێستی ئیسرائیل پێک دێت لە ١٢٠ کورسی. دەنگدەکان بۆ لیستی حیزبەکانە، واتای ئەوەیە ئیسرائیل دەنگدەدات بە حیزب و کاندیدەکەی بۆ سەرۆکی وەزیران لە هەمان پرۆسەی نهێنی هەڵبژاردندا. دوو حیزبی سەرەکی کێبرکێ دەکەن بۆ کورسی سەرۆک وەزیران و مافی هاوپەیمانی بۆ حکومڕانی. یەکەمیان حزبی فەڕمانڕەوای لیکود بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ کە چاوی لەوەیە بۆ جاری چوارەم ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران. سەرەکیترین کێبرکێکاری ناتانیاهۆ بریتییە لە سیاسسەتوان و سەرۆکی پێشووی هێزی بەرگری ئیسرائیل "روکی بێنی گانتس". گانتس هاوشان لەگەڵ وەزیری دارایی پێشوو "یار لاپید" و هەردوو فەرماندەی پێشووی هێزی بەرگری ئیسرائیل "مۆشی یالۆن" و "غابی ئاشکەنزایی" ڕابەرایەتی حیزبی شین و سپی دەکەن
.


ناتانیاهۆ لای ڕاستی ناوەندەکە وەستاوە، لە کاتێکدا گانتس و لاپید خۆیان وەکو کەسی نوێی ناوەند، ناوزەند کردووە، ئەم دەستەواژەیە ماناکەی لە هەڵبژاردنێك بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە دەگۆڕێت. هەر لایەنێك پێشبینی دەکات نزیکەی ٣٠ کورسی بباتەوە
.


دەرئەنجامی هەڵبژاردن


بڵاوکردنەوەی داتای هەڵبژاردنەکە ڕێگە پێنەدراوە لە ڕۆژەکانی سەرەتای هەڵبژاردنەکەدا، بەڵام کۆتا دەنگدان هەستێکی دادەوەرانە دەبەخشێت بەو شوێنەی کە سەرجەم حیزبەکان وەستاون لەسەری. سەرسامییەکانی ڕۆژی هەڵبژاردن هەردوو کێبرکێکار نزیکەی ٣٠ کورسی بەدەست دەهێنن. حیزبەکانی باڵی ڕاست، هەرچەندە پێشبینی دەکەن کە زیاتر لە باڵی چەپی هاوشانیان ببەنەوە
.


حیزبەکانی باڵی ڕاست کە زۆرینەیان لە پەرلەمان پشتگیری ناتانیاهۆ وەکو سەرۆک وەزیران دەکەن، پێشبینی دەکرا نزیکەی ٦٥ کورسی ببەنەوە. حیزبەکانی کە ڕەتیان کردەوە لەگەڵ ناتانیاهۆ بن پێشبینی دەکرا کەمتر لە ٥٥ کورسی بە دەست بهێنن
.

تایبەت بەم بابەتە، حیزبە عەرەبەکان کە پێشبینی نەکرا بە شێوەیەکی چالاک لە هیچ هاوپەیمانییەتێکی حکومڕانیدا بەشداری بکەن، ئەمەش وا دەکات کە حیزبی شین و سپی بکەونە دوای ناتانیاهۆ.


کاریگەرییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان


ئەگەر ئەنجامەکان وەکو ئەوە بێت کە زۆرینەی سیاسەتمەداران پێشبینی دەکەن وابێت، حکومەتی داهاتوو زۆر زیاتر لەوەی ئێستا دەچێت، تەنها باوەڕبەخۆبوونی زیاتر و هێزی زیاتر دەبەخشێت بە ئاسایش و دۆخی ناوچەکە و وڵاتەکە
.


وەکو لایەنی ناوچەیی، زۆرێك بە پەرۆشەوە چاوەرێی پلانی ئاشتی ئیدارەی ترامپ یان دەکرد، پێشبینیان دەکرد پێشکەش بکرێت لەم هەڵبژاردنانەدا. حیزبە ڕاستەکانی لیکۆد هەمیشە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە هەموو ڕێککەوتنێک ڕەتدەکەنەوە
.


ناتانیاهۆ چاوەرێی کۆتایی دووەم گەڕی هەڵبژاردنەکانە لە باڵی ڕاستی ڕکابەرەکانی لە بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، کە ئەو چاوی لە پاشکۆبوونی بانکی ڕۆژئاوایە، هەندێك شت کە پێشتر دوودڵ بووە لە وتنی. ئایا هەڵبژاردنی ئەم هەفتەیە بازدەدات بۆ ڕاستەکان؟ یان ئەو وازدێنێ لە نواندن بۆ پشتگیری چارەسەری هەردوو دەوڵەت؟ ئایا ئەو ئامادەکاری گوماناوی دەنگدەرانی بازنەی ڕاستی سیاسەتی چارەسەرکردنی لەگەڵ فەلەستین کردووە؟ یاخود هێشتا هاندراوە لە لایەن کارە دیبلۆماتییە سەرکەوتووەکانی وەکو بەرزاییەکانی جۆلان؟ زەحمەتە لەم خاڵە بگەین
.

ئەوە لە هزری خۆت بهێڵەرەوە کە لایەنە ڕاستەکان "میناحیم بێگن" کە پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ میسر ئەنجامدا و سینای ڤەنزوێلای گەڕاندەوە، هەرچەندە ئۆپۆزسیۆنێکى سەرسەخت بوو لەسەر ڕاستەکان، هەروەها "ئاریل شارون" لە غەزە کشایەوە لە دژی هەمان ئۆپۆزسیۆن.


ئەوەی پەیوەستدار بە فەلەستین ڕوویدا بە دڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت لەسەر پێگەی ئیسرائیل لە ناوچەکە. ئیسرائیل پەیوەندی نهێنی خۆیی لەگەڵ عەرەبە سوونەکانی جیهان بۆ ئاستێکی نوێ برد لەم ساڵانەی دواییدا. دەتوانرێت بوترێت کە سوپاسگوزارە لە ترسی عەرەب بۆ سەرهەڵدانەوەی ئێران، هەستە ناوچەییەکەی کە لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە ڕێگری لێکرا و بێ باکییان لە بارەی کەیسی فەلەستین. بەڵام بەشێک لەمانە پشت دەبەستێتە سەر لانی کەم لە ئێستادا ئیسرائیل چاوی لە ئارامی و ئاشتییە لەگەل فەلەستینیەکان. دەبێت ئیسرائیل دەستبەرداری ئەم فێلە ببێت، عەرەبەکان بۆیان ئاسان نییە بەردەوام بن لەسەر ئەم مەبەستە هەرێمییە بە بێ مەترسی سیاسەتی سەقامگیری ناوخۆیی خۆیان
.


هەمان شت ڕاستە بۆ پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان و جولەکەکانی ئەمریکا. ئیسرائیل زیاتر و زیاتر دەبێتە بابەتێکی پارتیزانی لە سیاسەتەکانی ئەمریکادا. چەندەها هۆکار هەیە بۆ ئەمە، لە سیاسەتی ناوخۆ و مەبەستە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ خاوی پێشخستنەکان لە دۆخی فەلەستین و کراوەیی ناتانیاهۆ لەبەرهەڵستیکردنی سەرۆک ئۆباما، گۆڕینی ناوخۆی ئیسرائیل بۆ باڵی ڕاست لەم ساڵانەی دواییدا. بە نزیکەیی ٧٠ لە سەدی جولەکە ئەمریکییەکان بوون بە دیموکراتی دڵسۆز، ئیسرائیل ترسی هەیە لە چۆڵکردنی نیوەی ئەمریکییەکان و زۆربەی جولەکە ئەمریکییەکان لە پێناو خواستی ئێستای ستراتیژیەتەکانیدا
.


پێدانی ئەوەی کە لەوانەیە حکومەتی باڵی ڕاست بەردەوام بێت لەسەر هەڵوێستی بابەتە هەرێمی و دەوڵەتییەکان، ئیسرائیل مەترسی زیاتری لە دڵ رەنجاندنی زۆرینەی ئەمریکییە جولەکەکانە کە دەتوانن پێی بزانن لە هەندێ ڕووەوە وەکو کێشەی دیبلۆماسی لەگەڵ فەلەستینییەکان. جگەلەمەش، ئیسرائیل دەتوانێت خۆی ببینێتەوە لە بەردەوام بوون و هاوشانی ڕێگای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترامپ و پۆتین و مۆدیس و بۆلسنارۆس و ئۆربانەکانی جیهان، لە ڕووی ژماردنی سەرکردە مامناوەندەکان. ئەگەر دیموکراتەکان دووبارە سەرکەون بۆ کۆشکی سپی، بە دڵنیاییەوە پێگەی ئیسرائیل لە واشنتۆن کاریگەر دەبێت و ئەمریکییە جولەکەکان زیاتر دوودڵ دەبن لە بۆ چوونیان بۆ شوێنی پێشوی تری خۆیان وەکو ئەنجامیان داوە لە ڕابردوودا
.


باڵی ڕاست و چەپ و ناوەند هەرچۆنێک ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە بایەخی زیاتری دەبێت وەکو ئەوەی دانراوە. چۆن ئەمە دەکرێت، ئێمە دەیبینین لە چەند هەفتەی داهاتوو. شتێك کە زۆر دڵنیایە ئەگەر تۆ لە ئیسرائیل دەژیت، دڵنیابە لە دەنگدانت
.



وەرگێڕانى لە ئینگلیزییەوە: خەسرەو حەمە ڕەشید



ئه‌م بابه‌ته 246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر