کوردەکان شایستەی دەوڵەتی تایبەت بە خۆیانن

PM:02:11:30/03/2019
دۆسیە: کورد لە چاوی ئەواندا


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

نوسینی د. جۆسێڤ فراگەر*  

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: خەسرەو حمەڕەشید

 

لە نێوان ٢٥ ٣٥ ملیۆن کورد، لە ناوچە شاخاوییەکانی تورکیا وعێراق و سوریا و ئێران و ئەرمینا دەژین. چوارەم گەورەترین نەتەوەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بە داخەوە سەڕەرای هەوڵ دانێکی زۆر بەڵام نەیانتوانیوە دەوڵەتێکی نەتەوەیی بە دەست بهێنن.

لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧ کوردەکانی عێراق لە دوای سەرکەوتنەکانیان لە تێکشکاندنی داعش بە رێژەی (٩٣%) لە ریفراندۆمدا خەڵکەکەی ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی کوردییان دەوێت. تەنها دەوڵەتی ئیسرائیل پشتگیری ئەم بیرۆکەی کردن.

تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فشاری خستە سەرییان لە ڕێگەی تورکیا و عێراق، هەروەها پرۆسەکەی بە نایاسایی لە قەڵەمدا. کوردەکانی عێڕاق بڕوایان وابوو لە دوای ئەو هەموو قوربانیەی (٤٠٠٠٠) شەهیەدەی داویانە لە شەڕی داعشدا، ئەوا ئەوان شیاوی دەوڵەتێکی تایبەت بە خۆیانن.


راگەیاندنەکەی تیلەرسۆن پێشبینی نەکراو و شیاو نەبوو، بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، بەریتانییەکان کە پشتگری نەتەوەیان بۆ دەوڵەتی جولەکە دەڕبری لە ساڵی ١٩١٧ هەروەها لە رێگەی ڕاگەیاندنی بلۆفۆرەوە بیریان لە بنیاتنانی دەوڵەتێک بۆ کوردەکان کردەوە.


لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم لەگەڵ ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا، پێدانی دەوڵەتێک بۆ کورد بە پێی رێککەوتننامەی سیڤەر لە ساڵی ١٩٢١ بەخشرا. سێ ساڵ دواتر، کاتێک سنورەکانی تورکیای نوێ کێشران، کوردەکان بێ بەش کران و تەنیا مانەوە، هەروەك ئەوەی لە دوای ڕیفراندۆم ڕوویدا.

 

کوردەکان جەنگی داعشیان سەرکەوتوانە کرد، سەختر لە هەر گروپێکی تر. کوردەکان لە لایەن ئەمریکا و زلهێزە هاوپەیمانەکانەوە، یارمەتیدران و هەزاران کیلۆمەتری چوارگۆشە لە سوریا داعشیان وەدەرنا، کۆنترۆڵی سەدان کیلۆمەتری هاوسنوری تورکیا کرد.


لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، سەرکردایەتی شەڕی پایتەختی داعشیان لە رەقە کرد. بەداخەوە، رەفتارێکی نەیارانەی قووڵ لە نێوان تورکیا و کوردەکانی ووڵاتەکە هەیە، کە نزیکەی لە (١٥%-٢٠%) ی دانیشتوان پێک دەهێنن.


ئەمریکا خەباتی کوردەکانی لە تورکیا دواخست سەڕەرای نەبەردی و ئازایەتی کوردەکان، لە جەنگی دژی داعشدا. بە هەمان شێوە لە عێراق کوردەکان نزیکەی زیاتر لە  (١٥%-٢٠%)ی دانیشتوان پێک دەهێنن، بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن "سەدام حوسێن"ەوە سەربەخۆیی کوردى هەڵوەشێندرایەوە. 



لە ئەیلولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدرا و بە شێوەیەکی گشتگیر بوونی دەوڵەتی یەکلا کردەوە، بەڵام سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێڕاق، حیدر عبادی، داوای کرد کە دەبێت ئەم ڕیفراندۆمە بەتاڵ بکرێتەوە. دواتر هێزە عێراقییەکان ناوچە جێ ناکۆکەکانی گەڕاندەوە ژێر ڕکیفی خۆی، کە پێشتر لە لایەن کوردەکانەوە ئازاد کرابوون.

لە دەستدانی کەرکوک و سەرچاوە نەوتییەکەی، خاڵێکی سەرەکی بوو بۆ لاوازی دەوڵەتی کوردی. لێرەدا سەرۆک پوتین دەبێت ئەم بابەتە بە هەند وەربگرێت و دەستی خۆی بخاتە گەڕ بۆ دەست خستنی دەوڵەتێك بۆ کوردەکان.

___________________
 
*
د. جۆسێڤ فراگەر/ نوسەر چالاکوانێکی دیاری ئەمریکییە، پشتیوانی ئیسرائیلە، کە پشتگیری و هەماهەنگی چەندین ئیڤێنتی زایۆنی کردوە. نوسەر و یاریدەدەری پرۆفیسۆری شیکاری نەخۆشییەکانە، لە بەشی پزیشکی لە قوتابخانەی پزیشکی ئینستن، هەروەها وەکو پزیشکیش کار دەکات.




ئه‌م بابه‌ته 354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر