بنکەى سەربازى فەرەنسا لەئیمارات

PM:03:54:13/03/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - بەڵگەنامەو رووداوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

بنکەیەکى سەربازى دەوڵەتى فەرەنسایە کە نیکۆلا سارکۆزى سەرۆکى فەرەنسا لە ٢٦ ى ئایارى ٢٠٠٩ لەگەڵ محەمەدى کوڕى زاید جینشینى ویلایەتى ئەبوو زەبی وجێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە سەربازییەکانى ئیمارات دامەزراندنیان ڕاگەیاند.

 

شوێنى بنکە سەربازییەکە

 

ئەم بنکە سەربازییە هەریەک لە هێزە دەریاییەکانى فەرەنسا لە بەندەرى ئەبوو زەبی و هێزە ئاسمانییەکانى هەمان وڵات لە فڕۆکە خانەى سەربازى زوفەیرە و بەشیکى تایبەت بە هێزەکانى پاڵپشتى تەکنەلۆجى ومەشق وڕاهینان لەخۆى دەگریت، ئەم بنکە سەربازییەش دواى بەهیزبوونى پەیوەندییە سەربازییەکانى هەردوولا هات لەدواى جەنگى کەنداوى دووەم.

 

ئەم بنکەیە ٣٢ کیلۆمەتر لەباشورى خۆر ئاواوە لە شارى ئەبوو زەبییەوە دووە، یەکەسەربازییەکانى ئیمارات و ئەمریکا و فەرنسا لەو بنکەیەدا جێگیرکراون.

 

تایبەتمەندییەکانى بنکى سەربازییەکە

 

لەکاتى دانانى بنکەى سەربازى فەرەنسا لە ئیمارات بەرپرسە فەرەنسییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو بنکەیە ٤٠٠ سەربازى فەرەنسی تیادا جێگیر دەکریت هەوەها دابەش دەکرین لە نێوان بەندەرى ئەبوو زەبی و بنکەى ئاسمانى زوفەیرە، بەلام دواتر ژمارەى سەربازەکان بەرزکرایەوە بۆ ٧٥٠ سەرباز بەپێى ئاژانسی هەواڵى فەرەنسا.

 

لەهەمانکاتدا ڕاگەیەنرا کە بنکە ئاوییەکە شۆستەیەکى بە درێژى ٣٠٠ مەتر و قووڵى ٢٠٠ مەتر دەبێت، لەگەڵ بوونى ناوچەیەکى تەکنیکى کە گەنجینەکانى تیادا دروست دەکرێت.

 

هەروەها بنکە ئاسمانییەکە دەتوانێت لەیەک کاتدا پێشوازى لە شەش فڕۆکەى جەنگى بکات، کە دەشێت فڕۆکەى بارهەڵگرى گەورەشیان تیادا بێت، لەپاڵ ئەمانەشدا فەرەنسا توانا سەربازییەکانى لەنزیک شارى زایدەوە مۆڵگە دەدات.

 

بەپێی لێدوانەکانى بەرپرسە فەرەنسییەکان، ئامانج لەو بنکە سەربازییە، پاڵپشتیکردنى هێزە فەرەنسییەکانە لە ئۆقیانوسی هیندی وپتەوکردنى پەیوەندییە سەربازییەکانیەتى لەگەڵ ئەبوو زەبیدا.

 

شایەنى باسە کە ئەمە بۆ یەکەم جارە لەدواى تێپەڕبوونى پەنجا ساڵ بەکردنەوەى بنکەیەکى سەربازى فەرنسا و هەروەها یەکەم بنکەى سەربازى ئەو وڵاتەیە لە نیمچە دورگەى عەرەبی، لەکاتێکدا کە فەرەنسا چەندین بنکەى سەربازى لە ئەفەریقیا هەیە.

 

ڕوویەک بۆ خۆ نیشاندان

 

فەرەنسییەکان زۆر گەشبین بوون لەمەڕ دامەزراندنى ئەو بنکە سەربازییە نزیک لە تەنگەى هورمز، ئەو ناوچەیەی کە جوڵەیەکى زۆرى تیادایە لەبوارى دەریاوانیدا، هەروەها کە ٤٠% نەوتى جیهان بەم ناوچەیەدا تێدەپەڕێت، بوونى ئەو بنکە سەربازییە لە ناوچەیەکى ستراتیژى وەکو نیمچە دورگەى عەرەبیدا " زۆر گرنگە بۆ جێگیربوونى فەرەنسا، لەگەل ئەوەى کە خەرجییەکى زۆرى دەوێت" ئەوەش بەپێی وتەى بەرپرسە فەرەنسییەکان.

 

بەپێی دەزگا هەواڵییە فەرنسییەکان لەو کاتەدا سارکۆزى سەرۆکى فەرەنسا لەو کاتەدا ڕایگەیاندووە کە ئەو بنکە سەربازییە دەتوانن وەک پێشەنگایەک بەکارى بهێنن بۆ نیشاندانى توانا سەربازییەکانى دەولەتى فەرەنسا بەتایبەتى بۆ وڵاتانى نیمچە دورگەى عەرەبی.

 

بەتایبەتى ئەوەش دواى ئەوە هات کە فەرەنسا سەرکەوتوو نەبوو لە بە بازاڕکردنى فڕۆکە سەربازییەکانى لە جۆرى ڕافاڵ بەهۆى باڵادەستى پیشەسازى سەربازى ئەمریکا بەسەر جیهاندا بەتایبەتى فڕۆکە جەنگییەکانى لە جۆرى F16  هاوشیوەکانى.

 

فڕۆکەى ڕافاڵ فڕۆکەیەکى سەربازى فەرەنسییە کە کێشەکەى دەگاتە ١٠ تەن و تواناى هەڵگرتنى کڵاوەى ئەتۆمى هەیە، سوپاى فەرەنسا بەیەکەم کڕیارى ئەو جۆرە فڕۆکەیە دادەنرێت و کۆمپانیاى "داسۆ" دروستى دەکات.

 

لەگەل هەموو ئەمانەشدا فەرنسا سەرکەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەى کڕیار بۆ فڕۆکەى رافاڵ تاوەکە ساڵى ٢٠١٥ کە کۆمارى میسر بەسەرۆکایەتى سەرۆک عەبدول فەتاح ئەلسیسی گرێبەستیکى واژۆکرد بۆ کڕینى ٢٤ فڕۆکە لە جۆرى فڕۆکەى ڕافال لەگەل تێکشکینەرى دەریایی لە جۆرى D.C..N.S  و موشەکى دروست کراوى کۆمپانیاى M.B.D.Cبە گوژمى ٥,٢ ملیار یۆرۆ، لەو کاتەدا ئەم گرێبەستە ڕەخنەى زۆرى ئاراستە کرا بەهۆى ئەوەى کە میسر خاوەن ئەزمونێکى رەشە لەبوارەکانى مافی مرۆڤدا.

 

هاریکارییەکى پتەوتر

 

سەرچاوە فەرەنسییەکان دڵنیایی دەدەن لەوەى کە هریکارى سەربازى فەرەنسا و ئیمارات لە سالى ١٩٧١ ەوە دەستى پێکردووە، لەو کاتەى کە هەردوولا ڕێککەوتنیکى سەربازى هاریکارییان واژۆکرد کە خۆى دەبینییەوە لە پڕچەک کردن و مەشق پێکردن.

 

ئەم پەیوەندییە سەربازییە جاریکى دیکە بەهۆى واژۆکردنى ڕیککەوتنێکى سەربازى هاریکارى دیکەوە لە ساڵى ١٩٧٧ دا پەرەى پیدرا، ئەمەش بوو بە بناغەیەک بۆ ڕێککەوتنى سەربازى و پڕچەککردن کە لە ١٠ ى ئەیلولى ساڵى ١٩٩١ واژۆکرا، بەهۆى ئەو بارودۆخەى کە جەنگى کەنداوى دووەم بەپایکردبوو.

 

لەساڵى ١٩٩٥دا ڕێککەوتنیکى بەرگرى هاوبەش ڕاگەیەنرا، کە یەکیک لە ڕۆژنامە فەرەنسییەکان بە "گرنگ" ناوى بردبوو، دواتر چەند سەردانێک لەنێوان سەرکردەکانى هەردوولا ئەنجام درا، کە بوو بەهۆى دیاریکردنى بنەماکانى بەرگری کردنى فەرەنسا لە ئیمارات، و شیوەکانى هاریکارى لەبوارەکانى هەواڵگیرى، مەشق پێکردن و پلاندانان.

 

بەمەبەستى گەیشتن بە ئامانجەکانى ڕێککەوتنى ساڵى ١٩٩٥، لیژنەیەکى باڵاى فەرنسی ئیماراتى پیک هێنرا، چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا، لە کۆتاییدا بەرنامەو پلانى تایبەت بەجیبەجێکردنى ڕیککەوتننامەکە دیاریکرا، هەروەها یەکەمین ئامانجى کۆبوونەوەکان بریتی بوو لە ئەنجام دانی مانۆڕێکى سەربازى هاوبەش لە سالى ١٩٩٦ وواژۆکردنى چەندین گرێبەست کە بەهاکانیان دەگەیشتە چەندین ملیار دۆلار.

 

لەمیانەى سەردانیکردنى سەرۆک جاک شیراک بۆ ئیمارات لە ساڵى ١٩٩٧دا، ئیمارات ڕایگەیاند کە ڕیگاى داوە بە فەرەنسا بۆ چاکسازیکردن و نویکردنەوەى سوپاى ئاسمانى ئیمارات و لەنیویاندا چاکسازیکردنى ٣٣ فڕۆکەى لە جۆرى میراج ٢٠٠٠ و هەروەها کڕینى ٣٠ فڕۆکەى نوێ لە جۆرى میراج ٢٠٠٠-٩.

 

سەرچاوە: الجزیرة

 



ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر