سه‌باره‌ت به‌پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانیيەکانی تورکیا وئایندەی هەدەپە

کۆتا ڕۆژی مانگی مارسی ٢٠١٩ ئەگەر بۆ کۆماری تورکیا ڕۆژێکی گرنگ بێت، ئەوا بۆ کورد وباکوری کوردستان گرنگیيەکی یەکجار گەورەتری هەیە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانيیەکانی تورکیای تیادا ئەنجام دەدرێت، کوردیش نوێنەری خۆی دەبێت و بەشدار دەبێت لەو پرۆسەیەدا.
PM:01:59:10/03/2019
دۆسیە: شیکار
بەر لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، پێویستە هەدەپە ئاشتبوونەوەی گشتی ڕابگەیەنێت وباشتر ڕیزەکانی یەکبخاتەوە،

نەوزاد صالح
نوسه‌ر و شاره‌زای بواری سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن

کۆتا ڕۆژی مانگی مارسی ٢٠١٩ ئەگەر بۆ کۆماری تورکیا ڕۆژێکی گرنگ بێت، ئەوا بۆ کورد وباکوری کوردستان گرنگیيەکی یەکجار گەورەتری هەیە کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانيیەکانی تورکیای تیادا ئەنجام دەدرێت، کوردیش نوێنەری خۆی دەبێت و بەشدار دەبێت لەو پرۆسەیەدا.


دیاریکردنی نوێنەری شارەوانیيەکان، بە پێی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا دەبێت، پارتی دادو گەشەپێدان (ئەکەپە)، کە ئێستا فەرمانڕەوای وڵاتە، لەگەڵ پارتی نەتەوەپەرست (مەهەپە)، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی (جەماوەر)دا هاوبەشن و لەیەک سەنگەری هەڵبژاردندان.

ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا چاوە
ڕوان دەکرێت بریتییە لە:

یەکەم: پارتی نەژاد پەرستی (مەهەپە) لە (ئەکەپە) زیاترسوودمەندبێت، بەهۆی سووربوونی لەسەر تەوژمی نەتەوە پەرستی، دژایەتی کردنی زیاتری کورد.


دووەم: لە هەموو ئەو وێستگا
نەدا کە (ئەکەپە) لە هەوڵی زیانگەیاندندابووە بە کوردانی باکورو پارتی (هەدەپە)، (مەهەپە) بەردەوام پشتیوانی بووە، ئەمەش دیسان هاوسۆزی زیاتر بۆ پارتی نەژاد پەرستی (مەهەپە) زیاد دەکات.


سێیەم: هۆکارێکی تر لاواز بوون و پاشەکشەی پەیوەندی دبلۆماسی (ئەکەپە)یە بەڕووی دەوڵەتاندا، (ئەکەپە) هەموو هەوڵێکی لەم هەڵبژاردنەدا بە پاشداهێنان و دواخستنی (هەدەپە)یە.

چوارهەم: 
ئەم هەڵبژاردنە بۆ (هەدەپە) هەڵبژاردنی بەڕەنگاری و مانەوەیە، چونکە (ئەکەپە) گرەو لەسەر تواندنەوەو نەهێشتنی پارتی (هەدەپە) دەکات.


پینجەم: بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئابوری تورکیا و دابەزینی بەهای دراوی ئەو وڵاتە، ڕەنگە زۆربەی مووچەخۆران وفەرمانبەران دەنگ بەپارتەکەی ئەردۆغان نەدەن .

شەشەم: بە پێی ئاماری ڕاپرسیيەکان (ئەکەپە) و (مەهەپە)، بەهەردووکیان توانای کۆکردنەوەی ٥٠% کەمتری دەنگەکانیان هەیە کە بۆبەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ٥١% زیاتری دەنگەکانە.                                    


سەرباری ئەوانە جگە لە (ئەکەپە) و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەم هەڵبژاردنەدا چەند پارتێکی تریش بەشدارن کە ئەوانیش: پارتی سەعادەت، پارتی گەلانی دیموکرات هەدەپە، پارتی چاکە، پارتی نیشتیمان، پارتی دیموکراتی سەربەخۆ، پارتی یەکێتی گەورە، پارتی بانگەوازی ئازاد، پارتی شیوعی تورکیا، پارتی دیموکراتی چەپ.


ڕۆڵی سەرۆک کۆمار لەم پڕ
ۆسەیەدا 


کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕای گەیاندووە کە: بڕیاریان دەرکردووە لەسەر هەڵگرتنی سەرجەم کۆت وبەندەکان لەسەر دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمارو هیچ نایگرێتەوە لە پڕ
ۆسەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ دا، هەرچەندە پارتەکەی ( مڕاڵ ئەکشنەر)، پارتی (چاکە)، بە نوسراوی فەرمی داوای کردووە لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کە ئەو ماددەیە هەموار بکرێت کە ئەردۆغان وەک سەرۆکی وڵات ڕکابەری پارتەکانی تر دەکات، بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ڕەتیانکردەوە و ڕایانگەیاند، بەپێی دەستوری نوێی هەموارکراوی تورکیا، کۆت و بەندو قەدەغە کراوەکان بەسەر سەرۆک کۆماردا جێبەجێ ناکرێت.


لەم هەڵبژاردنەدا (پەنجاو حەوت ملیۆن و حەوسەدوهەشتاهەزار وچوارسەدوشەست و یەک ) کەس، مافی دەنگدانیان هەیە، کە بۆ ئەو مەبەستەش(٧١٥,١٩٤)حەوسەدوپانزە هەزاروسەدونەوەدووچوار سندوق ئامادەکراوە بۆ ئەم پڕ
ۆسەیە، وێڕای گومانی تەواو لەم پڕۆسەیە کە پارتی دەسەڵاتدار پەنای بۆ هەندێک کاری نایاسایی بردووە لەوانە: گواستنەوەی وێستگەی دەنگدان و ئاڵوگۆڕ بە شوێنی دەنگدەر و دانانی سەرباز لەسەر سندوق، هەندێک هەوڵی تر، کەئەمانە لە پرۆسەکانی پێشوو تریشدا پارتی دەسەڵاتدار وەکو میکانیزمێک بۆ گۆڕانکاری بەسەر دەرئەنجامی کۆی پرۆسەکەدا و لەبەرژەوەندی خودی (ئەکەپە) پەرەی پێداوە، کە هەموو ئەوانەش پێچەوانەی سیستەمی هەڵبژاردن و مافە مەدەنیيەکانە و پێشێلکاریيەکی تەواوی بنەما دیموکراتیيەکانە.


سەرنجی تەواوی پارتەکانی تورکیاش جگەلە (ئەکەپە) ئەوەیە کە، تۆماری دەنگدەران تۆمارێکی پاک نيیە و تێبینی و سەرنجی خۆیان ئا
ڕاستەی (سەعدی گوڤین) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا کردووە، پێیان وایە بە شێوەیەکی ناسروشتی لیستی تۆماری دەنگدەران زیادی کردووە، کە بە پێی پێوەری جیهانی ئاستی زیادکردنی هاوڵاتیان بەوڕێژەیە زیادناکات.

جگە لەمانە پرسی ئاوارە سوریيەکانە، کە زۆربەیان ڕەگەزنامەو مافی پەنابەرێتی و مانەوەیان هەیە، بۆ مەبەستی هەڵبژاردن پارتی فەرمانڕەوا بەکاریان دەهینێت، کە (٥٣٠٠٠) پەنجاوسێ هەزار ئاوارەی سوری ڕەگەزنامەی تورکیایان بەدەست هێناوە، کە لە تورکیادا( سێ ملیۆن و شەش سەدوسی ودوو هەزارو شەش سەدوبیست و دوو) هاوڵاتی ئاوارە لە پاریزگاکانی تورکیادان، کە زۆرترین ئاوارە لە (ئەستەمبوڵ)دان کە نزیکەی٦.٣% کۆی دانیشتوانی ئەو شارە پێکدە‌هێنن.

لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، زیاتر لە( یەک ملیۆن ) دەنگدەر شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان گۆڕیوە بە هۆکاری جیاواز، کە دیسان ئەم گۆ
ڕانکاریە دیمۆگرافیيە بە قازانجی پارتی دەسەڵاتدارو (مەهەپە) دەشکێتەوە.


هەر بە پێی بڕ
یاری کۆمسیۆن، پەرلەمانتار و وەزیرەکان وپلە باڵاکان، لە ڕۆژی ٢١-٣ تا ٣١-٣-٢٠١٩ کە ڕۆژی هەڵبژاردنە، ناتوانن هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگواری و چالاکی ئەنجام بدەن، هەروەها نابێت ئۆتۆمبێلی ‌حکومەت بەکاربهێنن بۆبانگەشەو هەڵمەتی هەڵبژاردن و ڕێگەیان پێ نادرێت، بەڵام ئەردۆغان، مافی ئەوەی هەیە بەردەوام بێت لە پڕۆژەو چالاکی دەوڵەتی و خزمەتگوزاری و بەکار‌هێنانی ئۆتۆمبێل و سەرجەم ئەو بەکاربەرانە.


پێگەو ئاستی پەیوەندیيەکانی ئەکەپەو ئەردۆغان


تورکیای ئێستا بەهۆی سیاسەتەهەڵەکانی ئەردۆغان لە هاوکێشەسیاسی و هەرێمایەتیيەکان شکستی هێناوە، لە ئێستادا لە ئامانجەکانی دوورکەوتۆ
تەوە، دوای سێ خول کە سەرۆک وەزیران بووە، ئیستاش سەرۆک کۆمارە، بەڵام نەیتوانیوە پلان و نەخشە ڕێگای ئە‌حمەد داود ئٶغڵو(سفر کردنەوەی کێشەکان) جێبەجێ بکات.

بەهۆی ئەوەی کە تورکیا وەک زیندانێکی گەورەی لێهاتووە، زۆربەی تێکۆشەرانی کورد زیندانی کراون، خاوەن هزرو قەڵەم و
ڕۆژنامەوانانیشن لە کورد و تورک و عەلەوی و چەرکەس و..هتد، لەو گرتنانەدا هاوبەشن.

سیاسەتی دژی ئازادی ودیموکراسی، زیاتر هانی نەیارەکانی دەدات لەسەرئاستی ناوخۆیی ونێو دەوڵەتیش، دەستێوەردانی تورکیا لەباکوری سوریاو داگیرکردنی ک
ۆبانی و‌عەفرین، کە بەبڕیاری ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماربوو جگە لەپەلامار وهەڕەشە بۆ سەر باشوری کوردستان بەتایبەت شەنگال، دەستێوەردان لەسیاسەتی عێراق و دژایەتی (پەیەدە) لەخۆرئاوا کە هاوپەیمانی دژە داعشە و لەسەر ئاستی جیهان دەخوینرێتەوە، بەردەوامی و درێژکردنەوەی ململانێکانی لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوادا، لەسەر بەئەندام نەبوونی تورکیا لەیەکێتی ئەورووپا لە لایەک و ئیدارەی ترامپ لە لایەکی ترەوە بەردەوامە.

ئەردۆغان لە خۆرئاوای سوریا، دژایەتیيەکی تەواوی کوردانی خۆرئاوای کردو پاڵپشتی هێزە ڕادیکاڵ و تیرۆرستیيەکانی وەک بەرەی نەسرەو ئەحرار ئەلشام... هتد، کرد. 

گەمارۆدانی باشوری کوردستانیش، بە ڕێکكەوتنی پێشتر لەگەڵ حەیدەر عەبادی و سیاسەتێکی نادروست لە ناوچەکە پیادە دەکات، کە ئەمانەو هۆکارگەلێکی تر وادەکەن تورکیا بەرەو قەیران و داڕمان هەنگاو بنێت، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هەڵە سیاسیيەکانی ئەردۆغانەوە .


هەدەپەو پارتەکانی دی                                                    


لەچوارچێوەی چالاکی و جوڵە سیاسی و دیبلۆماسیيەکانی (هەدەپە) بۆ رێكکەوتن و نزیکبوونەوە لەو لایەن و پارتانەی کە نزیکن لە ئا
ڕاستەو بیروڕای هەدەپەوە، دواجارلە٢٠١٩/٢/٢١ دا لە ئامەدی پایتەخت، لەگەڵ (٧) حەوت پارتی تری کوردیدا، ڕێکكەوتنێکیان واژۆکرد.

هەرچەندە ئەو پارتانەی تر ئەو کاریگەری و ناوبانگەیان نیيە، بەڵام بۆ یەکخستن و یەکڕیزی نێوماڵی کوردی لە باکور، ئەم ڕێكکەوتنە گرنگی خۆی هەیە. هەدەپە لەهەڵبژاردنەکانی (٧) ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا چەتری کۆکەرەوەی عەلەوی و چەرکەس و لازو عەرەب و کەمەنەتەوەکانی تر بوو، پەیوەندیيەکی هاوسەنگی لەگەڵ پارت ولایەنەکانی تریشدا هەبوو، جگە لە ئەکەپە کە پڕ
ۆژەی لەناوبردن و قڕکردنی کوردی هەبووە، ئەگەرچی هەردوو هاوسەرۆکانی هەدەپە زیاتر لە سێ ساڵە زیندانی کراون وحوکم دراون لەگەڵ شاندێک لەئەندام پەرلەمانەکانی ئەم پارتە و چەندین سەرۆک شارەوانی وکادر ولایەنگرانیان، بەڵام ئەم پارتە بەشێوازی دیموکراتیانەو ئاشتیانە بەردەوامن لەخەبات وکارکردن وکۆڵیان نەداوە. وێڕای ئەو گوشارە زۆرەی کەئەکەپە بەهەموو شێوەیەک دەیخاتە سەریان.


کۆت و بەندەکانی بەردەم هەدەپە لەم پرۆسەیەدا

 


١- کێشەی سەرەکی هەدەپە لە شارە کوردیيەکانی تورکیادا ئەوەیە کە، ئەکەپە ڕکابەری هەدەپە دەکات و بۆئەم مەبەستەش هەموو ئامڕازو ئامادەکاریەکی بۆ کردووە بەیاساو بە میتۆدی جیاواز، کەمەبەستی سەرەکی پاشەکشەپێکردنی کوردە لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، چونکە تەنها پارت کە بەفەرمی باس لە داخوازیيەکانی کورد بکات ولە پەرلەماندابێت هەدەپەیە.


٢- وێڕای ئەوەی کە هەدەپە توانیبووی لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیيەکانی لە ٢٠١٤ دا، زیاتر لە (١٠٠) شارەوانی بباتەوە، بەڵام دوای گێچەڵ کردن بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەکەپەوەو گوشارخستنەسەر ولەشکرکێشی بۆ باکوری کوردستان و شاروگوندەکان، ئەکەپە لە ٢٠١٥ دا بەبڕیاری سەربازی و سیاسی ئەردۆغان نوێنەرەکانی هەدەپەیان لە شارەوانيیەکان گرت وزیندانیان کردن و لە شوێنی ئەوان قەیومیان دانا، ئێستاش مەترسیيەکە ئەوەیە بەشێک لە دەنگدەرانی کورد بکەونە ژێر کاریگەری ئەو وتارەی ئەردۆغانەوە کە دەڵیت: دەنگ بە نوێنەرە کوردەکان مەدەن، چونکە ئەگەر دەریشچن ئێمە لایان دەبەین لە جێگەیان قەیوم دادەنێین.


٣- خاڵێکی تر کە پەیوەندی بە کۆمەکردنی سەرۆک جاش و جەردەوانەکانی سنورەکانەوە هەیە کە کوردن، لە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٥ دا، بەهەمان شێوە ئەکەپە لە ڕێگای (٤٠٠) سەرۆک جاش و کەسایەتیيەوە، هەڵمەتێکی توندی لەسەر هەدەپە کردو زیاتر لە (١٥٠٠٠) پازدەهەزار جاش و جەردەوانی دامەزراند بۆ دژایەتیکردنی پڕۆژەی هەدەپە، کە ئێستاش دیسان مەترسی هەیە دووبارەی بکاتەوە.


٤- بەربەستێکی تر کە ئەکەپە لەژێرچەتری یاسادا ڕێکیخستوە و تەنيا لە بەرژەوەندی ئەردۆغان و ئەکەپەدایە، ئەویش لەڕێگای (بیرات بیراق) ی وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیاوە، کە زاوای ئەردۆغانە ودارایی لەبەردەستدایە وڕێژەی داهات وبودجەی شارەوانیيەکانی لە( ١٥%) بۆ (٩%) کەم کردۆتەوە، بەمەش شارەوانیيەکان ناتوانن پڕۆژە خزمەتگوزاریيەکان جێبەجێ بکەن و لاوازیان دەکەن تا خۆیان وازبهێنن و ڕێگا بۆ قەیومەکان چۆڵ بکەن.


٥- لە مانگی ٨ ى ٢٠١٨ دا، ئەکەپە بە بڕیاری ژمارەی (١٧) سەرۆکایەتی کۆمار، بودجەی شارەوانیيەکانی خستووەتە سەر بودجەی گشتی و بەمەش سەرجەم سەرۆک شارەوانیيەکان ناچار دەکات کە پەنا بۆ حکومەت ببەن بۆ بەدەستهێنانی داهات و خەرجی شارەوانیيەکان.


٦- دەستکراوەیی ئەردۆغان، کە ئەمەش دیسان بە پێی یاسایەکی تایبەت کە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ ئەردۆغان دەرکراوەو دەتوانێت تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام بێت لە بەکارهێنانی ئۆتۆمۆبێل و کەرەستەکانی حکومەت لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا و جێبەجێکردنی پڕۆژەش، بەڵام هیچ پارت و بەربژێرێکی تر ناتوانێت لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا ئەم کارە بکات.


خاڵە بەهێزەکانی هەدەپە لەم پڕ
ۆسەیەدا


١- بەهۆی زیندانیکردنی هەردوو هاوسەرۆکان و شاندێک لە سەرۆکی کۆمسیۆنی هەدەپ لە پەڕلەمانی تورکیا و چەندین سەرۆک شارەوانی و ئەندامەکانی ئەم پارتە کە بووەتە ئاڕاستەو ڕاستەڕێی خەبات وکٶڵنەدان بۆ تێکۆشەرانی ئەم پارتە و زیاتر هانی کەسووکارو لایەنگران و هەوادارانیان دەدات کە بەردەوام بن لەبەرخودان و تێکۆشان وئەمەش بووەبەخاڵێکی بەهێزبۆهەدەپە.


٢- هاوسۆزیەکی زۆر لە ناوەندەکانی ئەورووپا بۆ هەدەپ هەیە بە تایبەت بۆ ژنە پەرلەمانتاری تێکۆشەر (لەیلا گۆڤەن) کە دەسەڵاتی ئەکەپەی ناچارکرد لە زیندان ئازادی بکەن و ماوەی مانگرتنەکەشی ناووناوبانگێکی باشی بۆ پەیداکردو کاریگەری هەبوو لەسەر خەباتی مەدەنی ژنانی هەدەپ لە تورکیا بەگشتی.


٣- هەماهەنگی هەدەپ لەگەڵ حەوت پارتی تری کوردی و یەکخستنی بیروڕا لەگەڵیان کە ئەمەش تەوژمێکی تر دەدات بە کۆی ئەم پڕۆسەیە لە بەرژەوەندی هەدەپ.


٤- کاندیدکردنی هاوسەری شەهید (تاهیر ئاڵچی) کە ساڵی پار لەسەر دەستی باندەکانی ئەکەپە لەکاتی وتارداندا شەهیدکرا.


٥- بەردەوامی چالاکیيەکانی هەدەپ و بەشداریان لەسەرجەم بۆنەویادەکاندا و نزیکییان لە جەماوەرو گوندنشینان و شارنشینان وایکردووە متمانەیەکی بەهێز دروستبکەن و ببنە جێگەی ڕەزامەندی هاوڵاتیان و پشتیوانی دەنگە ناڕازییەکانی دژ بەدەسەڵات.


٦- خاڵێکی تری بەهێزی هەدەپە، لەم هەڵبژاردنەدا سوود وەرگرتنە لەو بۆشاییەی کە لەنێوان جەهەپە وئەکەپەدا دروستبووە چونکە، ململانێی بەردەوامی جەهەپە لەبەرامبەر ئەکەپەدا بەسوودو قازانجی هەدەپە دەشکێتەوە، ئەوەش دەبێتە خاڵێکی بەهێز بۆ کۆکردنەوەو سەرکەوتنی چاوەڕوانکراوی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) سەرباری هەموو ئەو بەربەست و کۆت وبەندانەی کە ئاکەپە بۆی دروستکردوون و دەیەوێت ئەو پارتە جەماوەرییە کەمترین ڕێژەی دەنگ بەدەست بهێنێت.


دواسەرنج 

پێش ئەم پرۆسەیە، پێویستە هەدەپە ئاشتبوونەوەی گشتی ڕابگەیەنێت وباشتر ڕیزەکانی یەکبخاتەوە، تاسەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کات بەململانێوە نەکو‌ژێت و سەنگەری دیموکراتی بەهێزتربکات، پەرە بەپەیوەندیيەکانی بدات تاسنوری کارکردنیان فراوانترببێت، چونکە ڕێگای وتووێژ کۆتا ڕێگایە ئەگەرچی پشودرێژی زۆریشی پێویست بێت، بەڵام دواجار لەبەرهەمی دەچنرێتەوە و بەسوودی گەل دەشکێتەوە.

 



ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر