پێویستی گەرەنتی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگرتن لە جینۆسایدی کوردستان

لە کارێکی هاوبەشدا ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی و یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، پانێڵێکیمان ئەنجامدا.
AM:01:11:19/11/2022
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕۆژی (١٨ / ١١ / ٢٠٢٢)، لە کارێکی هاوبەشدا ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی و یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، پانێڵێکیمان ئەنجامدا بۆ بەڕێز (سالار مەحمود) بەناونیشانی (پێویستی گەرەنتی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگرتن لە جینۆسایدی کوردستان).

لە ئیڤینتەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێراق و دەستەبژێرانی توێژەر و نوسەری بواری جینۆساید و مامۆستایانی زانکۆ و ڕوناکبیران ئامادەی بوون، کۆڕگێڕ تیشکی خستە سەر مەترسیەکانی جینۆسایدی گەلی کوردستان و زەرورەتی هەبوونی گرنتیەکی نێودەوڵەتی تۆکمە بۆ ڕێگری لە مەترسیەکانی جینۆساید و کۆکوژی کورد و پێکهاتەکانی تر لەلایەن دەوڵەتەوە یان بەهۆی لاوازی دەوڵەت لەوەی لەجینۆساید بیانپارێزێت، هەروەها بەوردی باسی بایەخی کارکردن بۆ ناساندنی جینۆساید و تۆکمەکردنی ڕێوشوێنەکانی قەرەبووکردنەوە و بەزیندوهێشتنەوەی لە خەیاڵدانی نەوەکاندا کردەوە.

لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی هەمەلایەن و گشتگیری بابەتەکە کرا و لە چەندین ڕەهەندەوە تاوانی جینۆساید و مەترسیەکانی ئایندە گەنگەشەکران.


ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر