ئارین مەسرور بارزانی توێژینەوەیەك لەسەر بایەخدان بەژینگە بڵاودەكاتەوە

له‌ ئیڤێنتێکی TEDx دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌چالاكییه‌كی‌ ژینگه‌یی‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ دهۆك، ئارین مه‌سروور بارزانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ژینگه‌پارێزی‌ەوە پێشکەش کرد.
PM:09:48:16/11/2022
دۆسیە: هەماهەنگی زانستی


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

له‌ ئیڤێنتێکی TEDx دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌چالاكییه‌كی‌ ژینگه‌یی‌ له‌ زانكۆی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ دهۆك، ئارین مه‌سروور بارزانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ ژینگه‌پارێزی‌ەوە پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە گرنگیدان بەژینگە و کەمکردنەوەی مەترسیە ژینگەییەکان لەڕێگەی چاندنی نەمامەوە. 

لەمیانەی توێژینەوەکەیدا، ئارین مه‌سروور بارزانی‌ جەختی کردەوە لە کاریگەری چاندنی نەمام لەسەر گۆڕانکاری پۆزەتیڤ لەژینگەدا و گۆڕینی ئەرێنی لە دۆخی کەش وهەوادا، توێژەر ئەوەش دەخاتەڕوو کە کەمبوونەوەی دارستانەکان و لەناوچوونیان کاریگەری زۆر خراپی لەسەر ژینگە داناوە، ناشتنی نەمام دەبێتە دووبارە بوژاندنەوەی دارستانەکان.

توێژەر لە توێژینه‌وه‌كه‌یدا ئاماژەی بەوەش کردوە کە ڕێگای سەرەکی پارێزگاریکردن لە بەدەوامبوونی ژیانی مرۆڤ بریتیە لە پاراستنی ژینگە و بایەخدان بەسەوزایی و چاندنی نەمام، بەمە مرۆڤ ژیانی سەرفراز مسۆگەر دەکات.

ئارین مەسروربارزانی وەك خۆبەخش لەبواری مرۆیی و خێرخوازیدا لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکاندا کاردەکات، ئێستا بایەخێکی تەیبەت بە ژینگە دەدات و کاری چڕ لەسەر ژینگەپارێزی دەکات. 

https://youtu.be/Nz5ZVqcxRZs



ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر