تەکنەلۆجیا بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵی لەکوردستان

کاتێک کێشەیەک ڕوودەدات هەتا ڕاپۆرتی لەسەر دەکرێت و ڕیکۆرد دەکرێت کاتێکی زۆر دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر ئێمە پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستین لەهەر شوێنێکی ئەم کوردستانە بێت، بە خولەکێک دەنگیان دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران.
AM:11:59:17/09/2022
دۆسیە: نیشتمانسازی


خالد پێشەوا
نوسەر و ڕوناکبیر


هەموو سەردەم و سەدەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، چەمکی هێز و ئەولەویەتی بەکارهێنانی هێز دەگۆڕێت، ئەگەر سەدەکانی پێشوتر بە نموونە وەربگرین، دەبینین هێزی ئابووری و هێزی سەربازی، یەکێ بوونە لەفاکتەرە بەهێزەکانی سەرکەوتن  و داڕووخانی دەوڵەت، شۆڕشی گەلانی جیهان چ لەناوخۆی وڵات، یاخود دەرەوەی وڵات، چەمکی هێز لەسەدەی بیست دا خۆی لە دوو فاکتەر دەبینیەوە: یەکەمیان؛ ئابووری بەهێز، دووەمیان؛ هێزی سەربازی بەهێز و تۆکمە. هەر دەوڵەتێک خاوەنی یەکێک لەم فاکتەرانە، یاخود هەردوو فاکتەرەکە بوایە هێز و دەسەڵات لای ئەو بوو لەسەدەی بیست دا. هێزی ئابووری لە جیهاندا خۆی لە دوو فۆڕم دەبینیەوە، کە بریتیە لە سیستەمی ئابووری سۆشیالیزم، کە دەوڵەت خاوەندارییەتی لە ئابووری و بازاڕ دەکات، فۆڕمی کاپیتاڵیزمی لیبڕالی کە دەوڵەت تەنها ڕۆڵی دەستێوەردانی سنووردار دەبێت لە سیستەمی ئابووری، ئەم دوو جۆرە فورمی ئابوورییە بەرجەستە بوو لە دوو زلهێزی جیهانی، سیستەمی کۆمەنیست کە دەوڵەتی یەکێتی  سۆڤیەت، هەروها وڵاتی ئەورووپای روژهەڵات و بەشێکی لەجیهانی سێیەم. لەبەرامبەر سیستەمی کاپیتاڵیزم ولیبراڵیزم بەرجستە بوو، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئەورووپا ڕۆژئاوا،  یابان و کۆریای باشوور و ئوسترالیا و کەنەدا.

هەردوو جەمسەر، جیهانی یەکێتی سۆڤیەت ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رابەرایەتی ئەم دوو سیستەمی ئابووریان دەکرد، هەردوو جەمسەر خاوەنی هێز بوون، خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوون، بەڵام ئەوەی کە هاوکێشەکەی گۆڕی تەکنەلۆجیا بوو، ئەمەریکا لەڕووی تەکنەلۆجییەوە ئابووری خۆی بەهێزتر کرد. توانی لە جەنگی سارد سەرکەوتوو بێت بەسەر سۆڤیەتی کۆمەنیست، بەشێک لە وڵاتانی جیهانی سێیەم، دەرئەنجام کۆتایی جەنگی سارد  بووە هۆکاری ئەوەی لەئێستادا لەڕووی دەسەڵاتەوە ئەمەریکا پێشەنگی جیهانی دەستی باڵای بەسەر سیستەمی جیهانی دایە هەر چەندە بەشێکی زۆر لە ستراتیجیستەکان و بیرمەندان، پێیان وابوو فاکتەری  هێزی ئابووری رۆڵی یەکلاکەرەوەی هەبوو، بانگەشەی ئەوەیان کرد دەبێت  ئەمەریکا بۆ ئەوەی یەکەم و پێشەنگ بمێنێتەوە دەبێت برە و بەهێزی ئابووری ئازاد بدات و سیستەمی گڵوباڵ-جیهانگیری  گشتگیرکات لە جیهاندا بەهۆی ئەو جیهانگیرییەی تەکنەلۆجیا هەندێک وڵات بەهێز بوون کە دواتر بوونە مەترسی بۆ سەر خودی ئەمەریکا، بەڵام بەشێکی تر لە بیرمەندەکان وەکو (ئاڵفن تۆفلار) لە کتێبەکانی ئاماژە بەوەدەکات بەتایبەتی لەکتێبی گواستنەوەی دەسەڵات،  پێیان وایە سەدەی بیست و یەک سەدەی زانیاری تەکنەلۆجیا و بۆ سەرکەوتن و پێشەنگ بوونی وڵاتان پێویستە جڵەوی هێزی تەکنەلۆجیا بگرنە دەست.

ڕووداوی دوای ساڵی جەنگی سارد و یانزەی  سێپتەمبەر،  تاکو پاش کۆرۆناش  ئەوەی سەلماند کە سەدەی بیست و یەک باڵادەستی و کۆنتڕۆڵی جیهانی بوو هێزی تەکنەلۆجییە و زانیاری. کەواتە ئەمە ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە لەئێستا و داهاتووشدا چ وڵاتێک لەجەنگی تەکنەلۆجیادا بیباتەوە و پێشڕەوی بکات، ئەوا دەسەڵات و هێز لای ئەو دەوڵەتە دەبێت بۆیە دەبینین ئێستا ڕکابەری تەکنەلۆجیا لەنێوان وڵاتان دەستی پێکردووە، ئەوەی ئێستا گرنگە کە بەڕێز  "مەسرور بارزانی" ئاماژەی بە گرنگی و داهێنانی تەکنەلۆجی کرد له کوردستان، بێگومان دەکرێت  بۆ ڕێگریکردن لە گەندەڵی و پتەوکردنی سیاسەتی چاکسازی، یەکجار گرنگە بۆ کوردستان کە پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستین، بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین دوو ڕێگا بەکاربێنین، ئەوەش بەکردنەوە دوو ژووری چاودێری،  یەکەمیان: ژووری چاودێری لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا، دووم: لەسەر ئاستی حکوومەت و پەرله‌مان، دەکرێ  کامێرای چاودێری لەهەموو فەرمانگەکانی حکومەت دادەنرێت، ئەوجا دەبەسترێتەوە بە بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرمانگەی شارەکان، ئەویش دەبەسترێتەوە بە بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێکاری شار  لە ڕێگەی شاشەوە دەبینرێت، تێکڕای ئەو کامێرانە لەریگەی نێت دەبەسترێتەوە بە وەزارەت لەژووری چاودێری وەزیر، ژوری وەزیر و  و بەرێوبەرایەتییەکانی پارێزگا بە ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت وسەرۆکی هەرێمیش.

گرنگی ئەم سیاسەته‌ بریتیە لەوه‌ی چی دی ئازار و کێشە و گرفتی هاووڵاتییان نابێتە شمەکێکی بۆ بازرگانی بەئازاری میللەت، چونکە ڕاستەوخۆ سەرۆکی حکومەت دەیبینێت، بۆیە ئەمە دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی چی دی ڕۆژنامە نووس و میدیاکاری سەربەحزب و لایەنەکان بۆ مەبەستی میدیایی و حزبی ئازارەکانی هاوڵاتیان وەکو کارتی فشار و بابەتی سەرەکی بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار نەهێنرێت.

ژووری چاودێری شرۆڤەکاران، کاتی دەوامکردن بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، کاتی دەرچوون لە فەرمانگە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت، هەروەها لەژووری بەڕێوەبەری فەرمانگە و ژووری وەزیرە کانیش کامێرای چاودێری دابنرێت بۆئەوەی هەرکاتێک سەرۆکی حکومەت ویستی کاروباری وەزیر و بەڕێوەبەرەکان ببینێت هەروەها ئاگاداری کۆبوونەوە و میوانداریەکانیان بێت ڕاستەوخۆ لەڕێگەی کامێراکانەوە بیان بینێت، هەروەها هەر گلەییەک لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەهەر فەرمانگەیەکی حکومەتی بکرێت دەتوانرێت تۆماری ئەو ڕۆژ و کاتە وەربگیرێت و ڕاستی و دروستی بابەتەکان وەکوخۆی ئاشکرا دەبێت، تەنها لە بارودۆخێک نەبێت، بەبڕیاری داواکاری گشتی تۆمارەکان دەبینرێن کاتێک مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست بێت.

ژووری چاودێری سەرۆکی حکومەت "مەسرور بارزانی" و جێگرەکەی، کاری چاودێری و شرۆڤەکردن کۆمەڵێک کەسانی دوور لە ئایدۆلۆژیای حیزبی و ئایینی لەسەر بنەمای نیشتمانپەروەری زۆر بەنهێنی سەر بەهیچ لایەنێک نەبن، کەسانی بڕواپێکراو، پیاوی دەوڵەت بن. واتە نەکەونە ژێر کاریگەری و فشاری هیچ حزب و کەسایەتی و لایەنێک تاوەکو زانیارییەکان دزەپێنەکرێت هەرکەسێک  بە ئارەزووی خۆی کەی و بیەوێت تۆماری کامێراو زانیاری لەبارەی وەزارەتەکان و فەرمانگەکان و لەسەر کەسایەتییەکان دەست بکەوێت، واتە دەبێت ئەوکەسانە کات و ساتی دەوامکردنیان نەزانراوبێت، هەروەها ناسنامەشیان ئاشکرانەکرێت بەنهێنی لەژووری چاودێری کاری خۆیان بەدڵسۆزانە بەڕێوەببەن، کەسانە دامەزاراوە لەو فەرمانانە زۆر نهینی دەبێ، بەجۆرێکی کەس نەزانیت کێن سەر بە چ هێزو لایەنیکن، خاوەن چ باوڕێکن واتە مڕوڤی ڕۆبۆتین.

هەندێک لە بەڕێوەبەرەکان دەڵێن: بەردەوام لەکۆبوونەوەن، کۆبوونەوەی چی؟ سەبارەت بەچی شتێک؟ لەگەڵ کێ؟ خزم و کەسی خۆی، یاخود کەسانی حزبی فەرمانگەکەی کردۆتە مەقەڕی حیزبی، یاخود هەندێکجار هاووڵاتیەک لە فەرمانگەیەک ستەمی لێدەکرێت پێویست بەوە ناکات ئەم وتی و ئەو وتی، ئەم بوو یاخود ئەوبوو، ڕاستەوخۆ دەچێتە بەردەم یەکێ لەکامێرای فەرمانگەکە و دروشمی خۆی دەڵێت، ڕاستەوخۆ لەژووری چاودێری دەبینرێت، هەروەها کامێرا و (جیپی ئێس) لەناو ئۆتۆمبێلی حکومەت و سەربەفەرمانگەکان دادەنرێت تاوەکو بزانرێت ئەم ئۆتۆمبێلە چەند کیلۆمەتر ڕۆیشتووە، بۆ کوێ ڕۆیشتوە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی تەواو لەوانەبکرێت کە بۆکاری تایبەتی یاخود شەوانە ئۆتۆمبێلی حکومی بەکاردێنن سزای خۆیان وەربگرن.

لە خاڵی گومرکی  و تەواوی ڕێگاوبان و شەقامە گشتی ناو شار، گرنگە ناو زەێندانەکان وچاکسازیکان  چاودیری تەواو بکریت بو پاراستن مافی زێندانی کراوەکان و چونینی مامەڵە کردن لەگەڵ، نادادپەوی لە گواسنتەوە هەواڵ، هاوڵاتی لە  فەرمانەکان حکوومەت کە زۆرجاران هاوڵاتی نە دەرفتی دەبیت باسی کێشەی خۆی کات لەپێش کەناڵ ڕاگەیاندن، نە ڕێگای تەواوی پێ ئەدرێت تەواو ئازاری خوی باسکات، یاخود بەهوی ئەو ڕێگری دەکرێت چ لەلایەن بەڕێوبەر، یاخود مێدیاکار کە بەشێوەیک بەشیکی حەقیقەت دەگەینت یاخود بەهوی مۆنتاژە دەسڕیت یان دەبڕێت.

ڕێگریکردن لە دواکەوتن لە گواستنەوەی هەواڵ، لێرەدا مەبەستم ئەوەیە کاتێک کێشەیەک ڕوودەدات هەتا ڕاپۆرتی لەسەر دەکرێت و ڕیکۆرد دەکرێت کاتێکی زۆر دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر ئێمە پشت بە تەکنەلۆجیا ببەستین لەهەر شوێنێکی ئەم کوردستانە بێت، بە خولەکێک دەنگیان دەگاتە ئەنجومەنی وەزیران. خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە، مرۆڤ بوونەوەرێکە لەبەرپرسیاریەتی ڕادەکات بەتایبەتی ئەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەزیان لە ئیش و کاری ئیسراحەتە، بەردەوام دەیانەوێت لەو بەرپرسیاریەتییەی پێیان ڕاسپێردراوە ڕادەکەن، بەڵام ئەگەر کامێرای چاودێری لەدام و دەزگا فەرمییەکانی حکومەت هەبێت ئەوکاتە ترسێک لەلایان دروست دەبێت هەست کردنیان بە بوونی چاودێری لەسەریان وادەکات کاروبارەکانیان بەباشترین شێوە ئەنجام بدەن، هەروها لەڕێگەی چاودێری کامێراکانەوە؛ ئەوانەی بەدڵسۆزانە کاردەکەن تەواوی توانای خۆیان بۆ ڕاپەراندنی کاروبارەکان بەکاردێنن جیا دەبنەوە لەوانەی کە جدی نین لەئەنجامدانی کاروبارەکانیان، لێرەدا حکومەت توانا و ماندبوونی فەرمانبەرەکانی بۆ دەردەکەوێت ئەو فەرمانبەرانەی بەدڵسۆزانە و بەرپرسیارانە کاروبارەکانیان ئەنجامداوە لەلایەن حکومەتەوە، دەستخۆشیان لێبکرێت و پاداشت بکرێن، لەبەرامبەردا ئەو فەرمانبەرانەی کەمتەرخەم بوونە و دڵسۆز نەبوونە لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانیان تووشی سزا و لێپرسینەوەی یاسایی ببنەوە.


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر