گوتاری "کوردایەتی" لە نێوان عەزیز شاڕۆخ و حەسەن زیرەکدا
پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە بووە.
PM:01:56:02/07/2022
دۆسیە: نەتەوەسازی
پەنجایەمین ساڵڕۆژی مەرگی حەسەن زیرەکمان لە کاتێکدا یاد کردەوە کە ئەمساڵ بەدەر لە شیکاری و ستایشی بەجێ و خستنەڕووی لایەنی دیکەی هونەر و ژیانی ئەم کەڵە هونەرمەندە، گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە هونەرمەندی گەورەی گۆرانیبێژ عەزیز شاڕۆخ بڵاو بووەتەوە کە دیارە ڤیدیۆکە زیاترە لەوە و قرتێندراوە، لەو کورتە گرتە ڤیدیۆییەدا هونەرمەند عەزیز شاڕۆخ دەڵێت بۆچی هێندە زیرەک زیرەکتانە و بۆ باسی تایەر تۆفیق و مامۆستا دیلان ناکەن کە قەت لە هەمبەر دوژمن ملیان نەدا و به باڵایاندا هه‌ڵیان نه‌وتووه(هەڵبەت من تەنها ناوەڕۆک دەگوازمەوە چون پێم وایە پوختە و کاکڵی قسە و دواتر مەبەستەکەی هەر ئەمە بوو)، دیارە مەبەستی مامۆستا عەزیز وەک لە گرتەیەکی دیکەی ڤیدیۆییدا پاش ئەو گرتەیە باسی کردووە و ڕوونکردنەوەی لەسەر داوە مەبەستێکی ڕەخنەئامێز بووە و وەک پرسیار ئەمەی پرسیوە کە بۆچی زیرەک گۆرانی بە باڵای مەلەک فەیسەڵ و حەمەڕەشادا وتووە کە دەستیان بە خوێنی کورد سوورە؟
خۆی لە خۆیدا هەڵهێنجانی ئەم پرسیارە ڕەخنەئامێز و بەجێیە لە دووتوێی قسەکانی شاڕۆخدا تۆزێک لێوردبوونەوە و هێمنی و ئاوەزمەندێتی دەوێت، بەو مانایەی کە ئێمه ئەمە ببینین کە لە پاڵ هەموو بلیمەتی و هەڵکەوتوویی و بەرزبوونی حەسەن زیرەک، لەپاڵ ئەوەی کە خۆی بە تەنها قوتابخانەیەکی هونەری و بگرە زمانی و ئەندێشەی زارەکیی کوردیشە، لە پاڵ ئەوەی دەشێت وەک سووژەیەکی گەڕاڵ و فلانوێر وەک بنیامین دەڵێت چاوی لێبکەین کە گوند بە گوند و بێستان بە بێستان و قاوەخانە بە قاوەخانەی کوردستان لە ڕۆژهەڵات و باشوور گەڕاوە، لە سەردەشت و شنۆ و بانەوە بگره تاکوو هەولێر و کەرکووک و خانەقین...لە پاوە و کرماشانەوە تاکوو سەقز و سابڵاخ تێکەڵی ڕۆحی و دەنگ و زمان و نەوا و مۆسیقای کورد بووە...بەڵام ئەم پرسیارەش ڕەوایە ڕەوابوونی پرسیارەکە و ڕەخنەگرتن لە حەسەن زیرەک لە قەوارەی ئاوەها پرسیارێکی بەراوردکارانەدا لە ڕاستیدا هیچ لە بڵندی و بەرزیی و مامۆستایەتی حەسەن زیرەک کەم ناکاتەوە بەڵکوو ڕیخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی کە ئێمە لە دۆزی کورد و دۆزی هونەرمەندانی کورد و دیسکۆرس و گوتاری کوردایەتی و تەکنیک و کایەکانی لە ناو هونەرمەنداندا بڕێک هەڵوێستە بکەین و زیاتر ورد ببینەوە.
لە ڕاستیدا ئەگەر بە شێوەیەکی ورد و بابەتییانە سەرنجی گۆرانی و شیعری بەشێک لە هونەرمەندان و تەنانەت شاعیرانی کورد بدەین جۆرێک دەربڕین و نەوای ستایشئامێز بۆ داگیرکەر و ئەویدیی کوردی تێدا دەبینینەوە و هۆکارەکەشی بەر لەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئەویدیپەرستی و داگیرکەرخوازی هەوڵە بۆ هەڵکردن و بەردەوامبوون لە فەزا و دۆخێک‌دا کە لە لایەن داگیرکەر و ئەویدی کوردەوە، کایە و هاوکێشەکانی دیاری کراوە ئەمە بەدەر لەوەی کە دیسکۆرسی کوردایەتی لە قۆناغە جیاوازەکاندا هەتا هاتووە زیاتر ڕەهەندی وشیارانەی بەخۆوە بینیوه و گۆڕانکاری و ڕوونکاری زیاتری تێدا کراوە بۆ نموونە شیعر و گۆرانی ئەی نەتەوەی کاوەی دلێر ئەی کوردەکە ئەی بەچکە شێر...ئەی نیشتیمان نیشتیمانی جوان خاکی ئاریان وەتەنی کوردان...لە شوێنی دیکەشدا دەڵێ وەتەنی ئێران...ئەم دیسکۆرسە کە کورد بە ڕەسەنترین دانیشتووی ئێران و خاوەنی ئێران دەزانێت هەتا ئێستەیش هەر باوە و لە لایەن تاقمێک لە کوردانەوە دووپات ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش بەرهەمی دیسکۆرسازیی داگیرکەرانی کوردستان بووە و بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ لێڵکردن و شێواندنی مێژوو و خستنەژێر سێبەری سیاسەتەوە، واتە مێژوونووسی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان بەر لە ڕاستبێژی و واقیعی مێژوو و هه‌ڵکۆڵین و خوێندنه‌وه‌ی ئاسەوارەکان لە خزمەت ئەجێندایەکی تایبەت و دیسکۆرسێکی دیاریکراو بووه ئەو ڕوانگەیەی کە کوردی بە ئێرانیی ڕەسەن و پارێزگاری سنوور و جوگرافیای مەترسی لەسەری ئێران ناساندووە، ساڵانێکی دوورودرێژه توانیویه‌تی مێژوو به که‌یفی خۆی بخاته خزمه‌تی گوتارێکی سیاسیی فاشیستییه‌وه بۆ یه‌کده‌ستکردنه‌وه و یه‌کسانکردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگ و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه‌کانی ناو جوگرافیای ئێران به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی مۆدێڕنی زۆره‌ملی که نیشانه هه‌ره دیاره‌کانی پڕۆژه و یاسای (که‌شفی حیجاب) یان حیجابداماڵینی سه‌رتاسه‌ریی ئێران و یهکدهسکردنهوهیان به یه‌ک جلوبه‌رگ و پۆشاک که له‌وانه‌ش به زێڕ و زیو و کڵاوی په‌هله‌وی(نیو سکه‌ی پاله‌وی یان کڵاوی پاله‌وی) له سه‌رده‌می ڕه‌زاخان واته په‌هله‌وی یه‌که‌مدا ده‌ناسرێته‌وه و هه‌روه‌ها (شۆڕشی سپی) که هه‌مان ئامانجی یه‌کسانسازی و یهکدهسکردنهوهی هه‌موو زمان و که‌لتووره‌کانی ناو جوگرافیای ئێران بوو که به شێوه‌یه‌کی که‌م تا زۆر هێشتا ئه‌م دیسکۆرسه له لایه‌ن زۆر کورده‌وه په‌سه‌ندکراو و قبووڵکراوه و بگره له هه‌ندێ ناوچه‌ش له باشووری کوردستان ئه‌م ئێرانتهوهرییه لایه‌نگری خۆی هه‌یه بۆیه به‌شێک له هونه‌رمه‌ندان و ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی کورد له ناو ئه‌م دیسکۆرسه‌دا ئیشیان کردووه و به‌شێوه‌یه‌ک ناوشیارانه و نه‌زانانه ئاویان ده ئاشی دوژمن کردووه، دیسکۆرسێک که به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که‌وتوونه‌ته ده‌ره‌وه ئه‌م دواییانه پاره له لایه‌ن حکومه‌تی په‌هله‌وییه‌وه ته‌رخان کراوه تاکوو مێژوونوسانێکی وه‌کوو ڕه‌شید یاسیمی و چه‌ندین که‌سی دیکه له سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئێرانی یان ئێرانیبوونی کورده‌کان بنووسن و به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو، یان به زمانێکی دیکه مێژووسازیی بکه‌ن.
بۆیه ده‌لاله‌تی ئێران له گۆرانی حه‌سه‌ن زیره‌کدا له‌وانه ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ کوڕی حه‌مه‌ڕه‌شا خوێندوویه و لێکدانی شازاده‌ی ئێرانی به‌کار ده‌بات یان له سروودی نه‌ورۆزدا به هه‌مان شێوه...ده‌رخه‌ری ململانێیه‌کی ئاڵۆز و قورس و قاییمی سیاسیی و دیسکۆرسیڤ بووه که نه‌ک ته‌نها زیره‌کی ئه‌وکات به‌ڵکوو زۆر که‌س و هونه‌رمه‌ندی ئێستاش له‌و لایه‌نه‌وه زه‌ینیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و گوتاری ئێرانیبوونی کورد به مانایه‌کی ئه‌رێنی لێکددهنهوه و له کایه و هاوکێشه‌ی دیسپۆتیزم و سه‌ره‌وه و ژێره‌وه یان سه‌رده‌ست و ژێرده‌ستی پشته‌وه‌ی گوتاره‌که تێگه‌یشتن و وێنایه‌کی ڕوونیان نییه بۆیه لانیکه‌م له‌م نموونانه‌دا و له‌م ئاسته‌دا چاوه‌ڕوانییه‌کی زیاده‌یه که له زیره‌کی نه‌مر هه‌مانبێت که ئه‌و شتانه‌ی لا ڕوون بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له پاڵ ئه‌م چه‌ند گۆرانییه‌دا سه‌دان گۆرانیی بۆ پێشمه‌رگه و کوردستان و ته‌نانه‌ت شۆڕشی ئهیلوول و که‌لتوور و ئه‌وین و کانیاو و دابونه‌ریتی کورد وتووه خۆی مه‌ته‌رێز و سه‌نگه‌رێکی به‌رگریی قورس و قاییمی پێکه‌وه ناوه و ئه‌و ژماره که‌مه‌ی ده‌لاله‌تی ئێرانگهرێتی له گۆرانییه‌کانیدا هه‌ڵگری باوه‌ڕی زیره‌ک به ئێران وه‌کوو سه‌رده‌ست و حاکمی سه‌ر کوردان نابێت، زیره‌کێک که باوه‌ڕی به وێنه و خه‌ون و وێناکانی خاڵۆی ڕێبوار و ڕه‌ش ئه‌سمه‌ر و مریه‌م بۆکانی و سه‌دان ڕه‌مز و نیشانه‌ی ناو که‌لتوور و هه‌ست و نه‌ستی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه چۆن ده‌توانێت باوه‌ڕی به ژێرده‌سته‌یی و ستایشکردنی هێز و ده‌سه‌ڵاتێک بێت که پشتی شۆڕشی ئه‌یلوولی شکاند؟ به گشتی ده‌رئه‌نجامه‌که ئاوه‌ها ده‌شکێته‌وه که زیره‌کی نه‌مر له چوارچێوه‌ی (گوتاری مانه‌وه)دا ئیشی کردووه، که‌س نییه نه‌زانێت ئه‌و بۆ بژێوی ژیان هاتووچۆی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کردووه، هه‌میشه تۆمه‌تی سیاسی پێوه لکێنراوه، له خانه‌قین گیراوه و به وته‌ی خۆی چه‌ند مانگ له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ته‌عزیبی سازمانی ئه‌منی ئێراق بووه یان له زیندانی قه‌سر له ئێران زیندانی کراوه و...گوتاری مانه‌وه‌ی کورد تا ئێسته‌ش به شێوه‌ی جۆراوجۆر و به‌هۆی دۆخی ژیۆپۆله‌تیک و هاوکێشه سیاسی و ئابوورییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان به‌رده‌وامه و یاسای ئیشکردنهکهش دانوستانه، واته شتێک ده‌ده‌ی و شتێک وه‌رده‌گری، وه‌کوو ئه‌وه‌ی مامۆستا هێمن پاش هاتنه سه‌رکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشدا له‌گه‌ڵ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زاندا ڕێکه‌وت که له ژێر چاودێری ئه‌واندا گۆڤاری (سروه) ده‌رکات و به‌ره‌یه‌ک له کوردانی کوردینوس و کوردیخوێنی ڕاهێنا که بوون به داهاتووی ئه‌ده‌بی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێشکه‌وتنی ڕه‌وتی ژوڕنالیزمی کوردی.
لێره‌دا له ناو گوتاری مانه‌وه‌دا ئیش‌کردن به‌رهه‌می ئه‌و دۆخه مێژوویی و ژیۆپۆلهتیکهیه که به‌سه‌ر کوردا سه‌پێنراوه به‌ڵام نابێ تاکڕه‌هه‌نده چاو له دۆخه‌که بکه‌ین و ئاڵۆزیی کایه‌ی گوتاری مانه‌وه له قه‌واره‌ی جاش و باش‌دا به بڕیار و قه‌زاوه‌تێک بۆ هه‌مووان یه‌کلا بکه‌ینه‌وه. ئه‌م دۆخه له شیعری هێمنیشدا هاتووه‌ته ئاراوه و ته‌نانه‌ت له گۆرانیی ته‌حسین تههاشدا هاتووه‌ته ئاراوه که کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی به داوه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسم و له سه‌روبه‌ندی ڕیکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئێراقدا بۆ وه‌رگرتنی مافی کورده‌کان، ئاوه‌ها دیسکۆرسێک پێڕه‌و کراوه. گوتاری مانه‌وه له هه‌ر حاڵه‌تێکدا بێت قۆناغی نیوه‌چلی نه‌ته‌وه‌سازی و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا و بیری کوردایه‌تییه و تێپه‌ڕین له‌م گوتاره به واتای ڕۆحی سه‌ربه‌خۆیی و گوتاری داهێنه‌رانه و ئهکتتهوهرانهیه که ڕووداوه‌کان ئاڕاسته ده‌کات. ئه‌وه‌ی که ئه‌م سه‌رنجه خێرایه‌ی مامۆستا عه‌زیز شاڕۆخ له‌سه‌ر زیره‌کی نه‌مر ده‌شیت هه‌ڵگری بێت و بیکه‌ین به بابه‌تی خوێندنه‌وه دۆخ و دۆزی کورد و هونه‌رمه‌ندانی کورد له بازنه‌ی کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و ئهویدیدایه که ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه کۆی دیمه‌نه‌که له‌به‌رچاو بگرین زۆربه‌ی زۆری هونه‌رمه‌ندانی کورد به سه‌ربه‌رزی لێیه‌وه دێنه ده‌رێ ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت، ڕه‌خنه‌یه‌ک که به‌ر له‌وه‌ی هوونه‌ر و بلیمه‌تیی ئه‌وان بکاته نیشانه دۆخی کورد وه‌کوو بابه‌تێکی مه‌عریف و جێگه‌ی بیرکردنه‌وه زه‌ق ده‌کاته‌وه. ئه‌و باسه‌ی که له‌م چه‌ند ڕۆژه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕێک خرا و گوتارێکی جنێوئامێز و ڕه‌ش و سپی و بۆکانی و مه‌هابادیی خسته ڕێ، قوربانیی نه‌ریتێکه که هێشتا نه‌گه‌یشتووته ئاستی تێگه‌یشتن له گوتاری مانه‌وه و به‌رخۆدان و دانوستان که وه‌ک وتم ڕه‌خنه‌شی له‌سه‌ر ده‌بێت، ڕه‌خنه‌یه‌ک که به‌رچاوی ئێمه بۆ دۆخه‌که‌مان ڕوونتر بکاته‌وه نه‌ک ڕه‌مز و هێماکان بکاته نیشانه و کایه‌یه‌ک بخه‌ینه گه‌ڕ که له بنه‌مادا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و گوتاری داگیرکارانه‌ی ئه‌وانه.