سیمای فێمینیستیی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە جەنگ لە ڕووسیا

ئەم دەقە مانگێک دوای هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بێ ناوی نووسەر لە گۆڤاری "مۆسکۆ تایمز" بڵاو بۆتەوە و ڕاپۆرتێکی مەیدانییە سەبارەت بە چۆنێتیی ئامادەیی ژنان لە هێڵی پێشەوە.
AM:01:49:20/05/2022
دۆسیە: کلتوور و مرۆڤسازی


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
ماڵپەڕی چاوی کورد


ئەم دەقە مانگێک دوای هێرشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بێ ناوی نووسەر لە گۆڤاری "مۆسکۆ تایمز" بڵاو بۆتەوە و ڕاپۆرتێکی مەیدانییە سەبارەت بە چۆنێتیی ئامادەیی ژنان لە هێڵی پێشەوەی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە جنگ لە ڕووسیا. 

ڕێکەوتی ٢٣ی فێڤریڤێریی ٢٠٢٢ داریا سرێنکۆ، ئەکتیڤیستی سیاسیی خەڵکی مۆسکۆ، ئەنجام لە دوای حوکمی دەستبەسەرداگرتنی ١٥ ڕۆژە، ڕزگاری بوو. داریا ساڵی ٢٠٢١ بە هۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرام کە کۆمەڵێک هێمای "زیاڕۆییانە" سەبارەت بە تێکدەری دژە گەندەڵی ئەلێکسی ناواڵنی  لە خۆ گرتبوو، دەستگیر کرا. ئەو زۆر ماندوو بوو. تەنها ویستبووی ماوەیەک بخەوێ. ڕۆژی دواتر کاتێک کە داریا، دوای دوو حەفتە، لە یەکەم خەونی درێژ و دڵخوازی خەبەری دەبێتەوە تێدەگا جەنگی ئۆکراینا دەستی پێکردووە. 

چەند کاتژمێر دواتر پەیامێک لە هاوڕێیەکیەوە بە ناوی ئێللا ڕۆسمان، چالاکی فێمینیست و مێژوونووسی دانیشتووی لەندەن، وەردەگرێت. پەیامەکە کورت و ڕاشکاو بوو: "دەبێ شتێک ڕیکبخەین".

دەرکەوت کە ئەم"شتە" یەک لە خێرا گەشەکردووترین کاەمپینەکانی دژە جەنگ واتا "خۆڕاگریی دژە جەنگی فێمینیستی" (FAR)ە. لەو کاتەوە کە ئەم ڕیکخراوە پێک هاتووە، کەم تا زۆر ٥٠٠٠ کەس وێنەی ناڕەزایەتییەکان، برووشوور، مەج و گەلێک کاتالۆگ، کە خۆیان درووستیان کردبوو، شەیر کردووە. ڕۆژی ٨ی مارس کەسانێک لە ١١٢ شارەوە بەشدارییان لە پرۆتستۆیەکدا کرد کە "فار" بۆ سەرجەم کەسانی ناچەکداری کوژراوی ئۆکراینی لە جەنگدا، ڕێکی‌خستبوو. 

"فار" هەنووکە زیاتر لە ٢٦ هەزار فالۆڤێری لە تێلێگرامدا هەیە. فار خۆی بە ڕیکخراوێکی هێڵی دەزانێت. هیچ زنجیرەپلەییەکی قورس و قایم لە ئارادا نییە و هەمووان دەتوانن پێوەی پەیوەست بن و هێما و سیمبۆلەکانی بەکار بێنن. تاقە مەرج بەشداربوون لە بەهاکانی ڕیکخراوەکەدایە. 

مانیفێستەکەیان ڕایدەگەیەنێت: "فێمینیزم وەک هێزی سیاسی ناتوانێ لایەنی جەنگی لاقەبەرانە و داگیرکارانەی سەربازی بگرێت". ئەم مانیفێستەکەم تا زۆر بۆ سی زمان وەرگێڕدراوە (لەوانە تاتاری، چوڤاشی و ئودمورت). "فار" داوا لە فێمینیستەکانی ڕووسیا و سەرتاسەری جیهان دەکات پڕۆتستۆی ئاشتی‌خوازانە ڕێکبخەن، لە کەمپینی دژە جەنگدا بەشداریی بکەن و ڕاستییەکان سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینا بڵاو بکەنەوە.

مەترسیی بەشێکە لە کارەکە

ناڕەزایەتیی دەربڕین بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئۆکراینا هەر لە سەرەتاوە مەترسیدار بووە. ڕێکەوتی ٢٤ی فێڤریڤێریی زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس لە چالاکیی پڕۆستۆ کردنی جەنگ لە سەرتاسەری ڕووسیا دەستگێر کران. دوای ئەوەی ئالکسی ناواڵنی، ڕێبەری دەستبەسەرکراوی ئۆپۆزیسیۆن بانگەوازی ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکی بەرینی لە ٦ مارسدا دا، ژمارەیەک لە چالاکڤانانی سیاسیی دەستگیر کران و بۆ زیندانێکی کاتی گوێزرانەوە. ئەوان گومانی "بەکارهێنانی تەلەفۆن بۆ چالاکیی تیرۆریستیی" یان لە سەر بوو. 

تەنانەت شیر کردنی زانیاریەکان مەترسیدار بووە. حەفتەیەک پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی، پووتن یاسایەکی دژ بە شەیرکردن و بڵاوکردنەوەی "هەوڵی ناڕاست" سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئۆراکینا ئیمزا کرد کە تا ١٥ ساڵ زیندانی بۆ سەرپێچیکاران بەدواوە دەبێت. ئێستا تەنانەت دورشمێکی "نا بۆ جەنگ"ی سادە لە سەر تی‌شێرتەکان وەک "بێ‌ئیعتیبارکردنی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا" لە قەڵەم دەدریت و بە تاوان دەژمێردرێت.

هەروەها مەترسیی بەدڕەفتاریی هێزە حکوومییەکانیش لە ئارادایە. مارسی ئەمساڵ چەندین ژنی گەنج کە لە کۆبوونەوەیەکی دژە جەنگدا دەستبەسەر کرابوون، ڕاپۆرتیان داوە کە لە وێستگەی پۆلیسی براتێپۆی مۆسکۆ کەوتوونەتە بەر لێدان و توندوتیژیی زمانی. فایلی دەنگیی تۆمارکراوی لێدان و توندوتیژییەکان بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆوە. 

ئێللا ڕۆسمان کە ئێستا یەک لە وتەبێژەکانی بەرنامەکەیە دەڵێ: "ئێمە بەردەوام هۆشداریی دەدەین بە تاکەکان کە بەشداری‌ کردنیان لە بزووتنەوەکەدا لە سەدا سەد ئەمن و بێ‌مەترسیی نییە. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە مەترسییەکان باس بکەین و لێکیبدەینەوە کە یاسا تازەکان چۆن کار دەکەن. ئێمە بەردەوام بەدواداچوونی بۆ بەدەست هێنانی زانیاریی تایبەت سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئکتیڤیستەکانمان، دەکەین."

فار کۆمەڵێک ڕێکار و ئەجیندای ورد سەبارەت بە ئاسایشی سایبێری و شێوازەکانی خۆ بواردن لە ڕاکێشانی سەرنجی پۆلیس لە شەقامەکان دەخاتە بەر دەستی ئەتیڤیستەکانی خۆی. ئەوان ڕۆژانە شێوازە نوێکانی پڕۆتستۆکردن و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەدەستەوە دەدەن کە جارێ بە یاسایی دێنە ئەژمار. ئەکتیڤیستەکان دروشمە دژە جەنگییەکانی لە سەر پارە دەنووسن، کاری دەستیی هونەریی درووست دەکەن و لە پارکەکان هەڵیدەواسن. وەک نیشانەیەک بۆ تازیەباریی بۆ کوژراوانی ئۆکراین بە پۆششی ڕەشی تەواوەوە دەچنە دەرەوە، گوڵ پێشکەشی خەڵک دەکەن و یان سووک و سادە لە مێترۆی مۆسکۆدا دەست بە گریان دەکەن.

داریا سرێنکۆ ئەوەش دەڵێ: "بەم حاڵەشەوە، بارودۆخەکە بە ڕۆژ دەگۆڕێت. ئەوەی کە تا دوێنێ پەسەندکراو بوو، ئەمڕۆ ئیدی کارکردی نامێنێ. دەکرا پێش حەفتەیەک بە پۆشاکی ڕەش و گوڵە ڕۆزێک بە دەستەوە بچیتە دەرەوە بەڵام ئێستا ئیدی گەر وا بکەی دەستگیر دەکرێی. ئەمە هەمان شتە کە بۆ یەک لە چالاکانمان بە ناوی ئانا لۆگینوو لە یکاترینبۆرک ڕوویدا. ئەو بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ دەستبەسەر کرا."

سرێنکۆ دەڵێ: "ئێمە زیاتر لە ١٠٠ ئەکتیڤیستمان هەبوو کە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران و یاخود تووشی ئازار و ئەشکەنجە هاتن. ئێمە لە یەکەم کاتدا پێوەندییان پێوە دەکەین و لێیان دەپرسین کە پێویستیان بە چییە و ئێمە چۆن دەتوانین یارمەتییەکیان پێ بگەیەنین. ئێمە ئەکتیڤیستەکانمان بە پارێزەری تایبەت لینک دەکەین و دڵنیا دەبین لەوەی کە بە ڕادەی پێویست لە میدیاکاندا باسی دۆسیەکانیان دەکرێت. ئێمە دەروونشیکاری وامان لەگەڵە کە بی وەرگرتنی پارە لە ڕووداوە سەخت و خەسارهێنەرەکاندا یارمەتیی  بەرکەوتووان دەدەن. بۆ نموونە ئەو حاڵەتەی بە سەر ژنانی دەستگیرکراو لە بنکەی براتبێپۆ هات."

گرووپەکە هەروەها خاوەنی سندووقێکە تاوەکوو یارمەتیی بگەیەنێتە ئەو بەشداربووانەی بە هۆکاری بیر و باوەڕی سیاسی کار و پیشەیان لە دەست داوە یان وازیان لێهێناوە. 

سیمای "ژنانەی" ناڕەزایەتی دەربڕینەکان

حەفتەکانی دوایی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پر بووە لە باسکردن لە مەڕ "سیمای ژنانەی" ناڕەزایەتییەکانی ڕووسیا. مارینا ئۆڤێسییانیکوو بەرنامەسازی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ڕووسیا کە بلاوکردنەوەی هەواڵەکانی بە هێنانی بەنێرێکی دژە جەنگ وەستاند، نموونەی هەر دیاری ئەم باسانەیە. داریا سرێنکۆ وەکیتر ئاماژە دەکات بەوەی کە ئەندامانی پەلکەزێڕینەی ڕووسیاش دەورێکی گرنگیان لە ناڕەزایەتییەکاندا گێڕاوە. 

ئێللا ڕووسمان باس لەوە دەکات کە هەڵبەت پیاوانیش لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداری و چالاکییان هەیە. ئەو دەڵێ: "ئێمە گەلێک پەیام لەو پیاوانەوە وەردەگرین کە پشتیوانیی لە بزووتنەوەکەمان دەکەن. لێرە هەمووان جێیان دەبێتەوە. بەڵام لام وایە ئامادەیی بەرفراوانی ژنان تایبەتمەندیی ڕوونی ناڕەزایەتییە دژە جەنگەکان لە ڕووسیایە. ئەوان بە ڕاستیی زۆر ئەکتیڤن. پارێزگاریی لە مانگرتنەکان دەکەن، جل و بەرگی زەرد و شین لە بەر دەکەن و هەواڵ و زانیارییەکان بڵاو دەکەنەوە. 
بە بڕوای ئەو لێکدانەوەی ئەم دۆخە دەگەڕێتەوە بۆ گەشەی فێمینیزم لە ڕووسیا. "بە پێی خەمڵاندنی من – کە بۆ ماوەی سێ ساڵە بەدواداچوون بۆ بزووتنەوەی فێمینیزم دەکەم هەم وەک ئەندامی بەشدار و هەم وەک توێژەر – هەنووکە زیاتر لە ٤٥ گروپی فێمینیستیی جەماوەری لە سەرتاسەری ڕووسیادا بوونی هەیە. ئەوان پێکەوە هاوکاریی دەکەن. هەر لە بەر ئەم هۆکارەشە کە فێمینیستەکان دەتوانن دەستبەجێ یەکگرتوویی پێک بێنن."

ئەو هەروەها ئاماژە دەدات کە دۆخێکی وەها دەبێتە هۆی "دەرکێکی نوێ لە بکەرێتیی ژنانە". "گەرچی ژنان لە ڕووسیا بە ساڵان لە ڕوانگەی سیاسییەوە ئەکتیڤ بوون (سەیری کۆمیتەی دایکی سەربازان بکەن)، بەڵام هەنووکە شێوازێکی نوێ لە ڕوانین بۆ ژنان لە ئارادایە. شوێنی ژنان تەنها مەتبەخ نییە و دەبێ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە چالاک بن و ئەو شتانەش بگۆڕن لە لەگەڵی هاوڕا و هاودەنگ نین."

لە ئێستادا سرێنکۆ و ڕووسمان ڕۆژانە هەشت بۆ دوازدە کاتژمێر لە فاردا کار دەکەن. هەردووکیان ڕووسیایان بەجێهێشتووە. سرێنکۆ لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ئۆکراینا وڵاتی بەجێهێشت و ڕووسمانیش لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە لەنەن دەژی.

ڕووسمان دەڵێ: "من لە ئێستادا لە ڕووسیا نیم و دەتوانم ناوی خۆم ئاشکرا بکەم." و بەردەوام دەبێت: "کاتێک کە دەستمان بەم چالاکییە کرد بیرمان لەوە کردەوە کە ئامادەیی بەشداربووانێک کە ناوی خۆیان داناشارن، زۆر گرنگە. ئەم بابەتە ئێعتیبارمان زۆر زیاتر دەکات و نیشانی دەدات کە ئێمە کەسانێکی واقیعین و ئەمە تەڵەی پۆلیس نییە. ئەم ڕاستییە کە من لە دەرەوەی وڵاتم، ئەو ئازادییە بە من دەبەخشێ کە کۆمەڵێک کاری تایبەت و دیاریکراو لە ئەستۆ بگرم کە بەشداربووان یان ئەندامانی ناوخۆ ناتوانن ئەنجامی بدەن."

ئەو دەزانێ کە ڕەنگە ئیدی بۆ چەندین ساڵ نەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ڕووسیا و کۆمەلێک پرس و بابەت سەبارەت بە ڕێکخستنی بزووتنەوەی پڕۆتستۆ و ناڕەزایەتیی لە دەرەوەی وڵاتەوە دێتە سەر ڕێگایان. "بەڵام من لە سەر ئەو باوەڕەم کە بزووتنەوەکەمان بە جۆرێکە کە سەرەڕای هەلومەرجەکانیش دەتوانێ بەردەوام بێت، تەنانەت گەر چالاکانی ناوخۆ دەست بەسەر بکرێن."

جگە لەمە، بزووتنەوەی پڕۆتستۆکاری بەزۆریی ژنانە خاڵێکی پۆزەتیڤی دیکەشی هەیە. "پۆلیسە پیاوەکان بە ساڵانە ئێمەیان بە هەند نەگرتووە" ئەمە ڕستەیەکە لە زاری ئەکتیڤیستێکی نەناسراوەوە. "گەر چالاکێک بخەنە زیندانەوە، چالاکێکی دیکە شوێنی پڕ دەکاتەوە. ژنان نیشانیان داوە کە ئێجگار بە‌هێزن. هەمیشە بینیومە کە هاوڕێکانم چەند بوێرن. بەڵام ئەم هەلومەرجە بوو بە هۆی ئەوەی کە تێبگەن ئەوان وەکیتر دەتوانن بەسەقام بمێننەوە و لە باتیی مانەوە لە سەرلێشێواویی بەزەیی بەخۆدا هاتنەوە، کار بکەن."

لولیلا نوردیک [١٤] ئەکتیڤیستی سیاسی کە لە "فار"دا بەشداریی دەکات، ئاماژە بەوە دەدات کە گوشارێکی هەردەم‌زیادکەر کە پرۆتستۆکاران هەنووکە بەرەو ڕووی دەبنەوە، نەک هەر خۆیان بەڵکوو هاوکار و کەس و کاریشیان دەترسێنێت. ئەو دەڵێ: "ئەوان دەیانهەوێ ئێوە و کەسانی دەوروپشتتان بترسێنن." و درێژە دەدات: "ئەوان دەیانهەوێ هەمووان بگەیەننە ئەو قەناعەتە کە باوەڕمەندیی بە بیر و بۆچوونێک و دەربڕینی بە دەنگی بەرز مەترسیدارە بۆیان. کە سزا دەدرێن. گرنگە کە نەتۆقن، بەڵام ئەوەشتان لە بیر بێت کە لە هەر چرکەیەکدا لەوانەیە کەسێک دەستگیر بکرێت. خۆتان و خێزانەکەتان بۆ هەر شتێک کە ڕەنگە ڕووبدات، ئامادە بکەن. لەگەڵ هاوڕی و کەس و کارتان سەبارەت بە مەترسییە شیمانەکراوەکان گفتگۆ بکەن. لە سەر کردار و پێشگرتنی ئەمنییەتی قسە بکەن. بە هاوڕێکانتان بڵێن کە لە کات و ساتی زەرووردا دەبێ پێوەندیی بە چ کەسانێکەوە بگرن. بە وردی بەرنامە بۆ  ئەوە دابڕێژن کە گەر کەسێک دەستگیر کرا یان هێرشی کرایە سەر، چۆناوچۆن یارمەتیی یەکدیی دەدەن."
یەک لە چالاکەکان دەڵێ: "من وەک خۆم، ناترسم." ئەو ئەم هەلومەرجە بە سانسۆڕی قۆناغی سۆڤییەت دەشوبهێنێ. "زۆر پێم سەیرە کە چۆن لەم جۆرە هەلومەرجانەدا کەسانی داهێنەر دەتوانن بوونیان ببێت. پێش ئەم شەڕە، چاوم لە فیلمەکانی سەردەمی سۆڤییەت دەکرد و بەلامەوە سەیر بوو کە ئەوان چۆن لە ژێر خنجێری سانسۆڕ ڕزگاریان بووە؟ ئەمە زۆر لە بارودۆخی ئێستای خۆمان دەچێت. ناڕەزایەتییەکان بەرە بەرە دەگمەن‌تر و دەگمەن‌تر دەبن." 


سەرچاوە: Feminist Face of Russian Protests

وەرگێڕان: چنوور فەتحی





ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر