دەسەڵاتی‌ هەرێم لە گرێبەستەکان و بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیدراڵی لەڕوانگەی‌ دەستورەوە

بابەتێک لە لایەن مامۆستا (ڕێبوار محمد) پسپۆڕی بواری‌ گرێبەستە نەوتیەکان پێشکەش کرا، تیایدا تیشکی خستە سەر ڕەهەندەکانی‌ بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیداڵی و شێوازی‌ گرێبەستەکانی‌ هەرێمی کوردستان.
PM:05:15:24/02/2022
دۆسیە: خولەکان


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد






20  2  2022، ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی‌ سیاسی, مێزگردێکی‌ ئەنجامدا لەژێر ناونیشانی(دەسەڵاتی‌ هەرێم لە گرێبەستەکان و بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیدراڵی لەڕوانگەی‌ دەستورەوە)، بە بەشداری دەستەبژێرێک لە مامۆستایانی زانکۆ و توێژەران و شارەزایانی یایسایی و ئابوری و سیاسی.

بابەتێک لە لایەن مامۆستا (ڕێبوار محمد) پسپۆڕی بواری‌ گرێبەستە  نەوتیەکان پێشکەش کرا، تیایدا تیشکی خستە سەر ڕەهەندەکانی‌ بڕیارەکەی‌ دادگای‌ فیداڵی و شێوازی‌ گرێبەستەکانی‌ هەرێمی کوردستان، بەوردی‌ دەسەڵاتەکانی‌ هەرێمی کوردستانی‌ ڕوونکردەوە بەپێی‌ دەستوری‌ ئێراق و ئەو زۆرە ملێییەی‌ دادگای‌ فیدراڵی لە بڕیارەکەیدا کردوویەتی‌ و ئەو مادانەی‌ دەستوری‌ خستە ڕوو کە  دادگا ڕەچاوی نەکردوون.

دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گفتوگۆی‌ وردی‌ بابەتەکە کرا و ڕەهەندە سیاسی و یاساییەکانی‌ بڕیارەکە خرانە ڕوو، وە ئەو ڕێگا و ڕێوشوێنانە ڕونکرانەوە کە پێویستە حکومەتی‌ هەرێم بیانگرێتە بەر بۆ بەرگریکردن لەخۆی‌ و پیادەکردنی‌ دەسەڵاتی‌ دەستوری‌ خۆی‌ بەپێی‌ بنەکانی‌ سیستەمی‌ فیدراڵی کە لەدەستوری‌ عێراقدا هاتوون.

پانێڵەکە  دوو کاتژمێری‌ خایاند.

د.کامەران ئەحمەد حەمە
نەوزاد ساڵح محەمەد
دڵشاد بابان
ئاسۆ عەبدول لەتیف
سامان ساڵح فەرەج
ڕێباز عوسمان سڵێمان
دیار نەسڕەدین کەریم
سابیر عەبدوڵا کەریم
د.کامەران قادر یەعقوب 
کارۆ کامەران حەمە
ژیان جەلال مەحمود
دابان عەبدول واحید
د.ھێمن عەبدول واحید
م.میران حسێن
















ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر